هیشام هاشمى پێش تیرۆرکردنى: گروپه‌کان له‌یاسا ده‌رچوون‌و ته‌حه‌داى ده‌سه‌ڵاتى یاسایى و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانیش ده‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارێز خالید

«خهڵکانێک ههن لهیاسا دهرچوون و تهحهداى دهسهڵاتى یاسایى و هێزه ئهمنییهکانیش دهکهن و شوێن و ناونیشانیشیان ئاشکرایه، ههڕهشهکردن و موشهک ئاراستهکردنى باڵیۆزخانهى وڵاتان لهنمونهى کارهکانیانه، لهکاتێکدا هێزه ئهمنییهکان تهنیا بینهرى ئهو دیمهنانهن، ئهو گروپانه ئێستا بهخانهى کاتیۆشا ناسراون و گومان دهکهم لهداهاتوودا کارهکانیان خراپتر بێت».

 ئهمه دوایین قسهى هیشام هاشمى شارهزاى بوارى ئهمنى و ستراتیجى بوو که 6ى ئهم مانگه لهچاوپێکهوتنێکى تهلهفزیۆنیدا بهم شێوهیه باسى گروپه چهکدارهکانى عێراقى کردو دواى ئهو چاوپێکهوتنهش چهند چهکدارێک بهدوو ماتۆڕسکیلهوه تهقهیان لێکردو دواى گهیاندنى به نهخۆشخانهى (ئیبن نهفیس)، بههۆى سهختى برینهکهیهوه گیانى لهدهستدا.

کوژرانى هیشام هاشمى کاردانهوهى ناوخۆیى و دهرهکى بهدواى خۆیدا هێناو مستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراق رایگهیاند››هاشمى یهکێک بووه لهبونیادنهرانى بۆچوونهکان لهوڵاتدا، بۆیه بهڵێن دهدهین ئهو کهسانهى دهستیان لهڕووداوى کوژرانى هاشمیدا ههبووه دهستگیریان دهکهین و دهیاندهینه دادگا››.

هاوکات بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق لهتویتێکدا نووسیویهتی›› کوشتنى هاشمى لهلایهن کهسانى لهیاسادهرچوو کارێکى قێزهونهو لایهنى کهم ئهرکى ئێمهیه تاوانباران دهستگیربکهین و بیاندهینه دادگا››.

لهسهر ئاستى ههرێمى کوردستانیش نێچیرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێم رایگهیاند›› ئیدانهو شهرمهزارى ئهو رووداوه دهکهین و داوا دهکهین بهزووترین کات ئهنجامدهرانى ئهو رووداوه بدۆزرێنهوه.››

هیشام هاشمى ساڵى ١٩٧٣ لهبهغدا لهدایکبووه، دهستى کردووه بهلێکۆڵینهوه لهگروپه ئیسلامییه ئوسوڵى و توندڕهوهکان، هاشمى یهکێک بوو لهو کهسانهى زۆرترین توێژینهوهى لهسهر گروپه چهکدارییه جیاوازهکانى عێراق کردووه، کهدوایین توێژینهوهى تایبهت بووه بهناکۆکییهکانى ناو حهشدى شهعبى و لهسنورلادانى حزبوڵاى عێراقی، هاوڵاتى بهشێک لهو توێژینهوهیه بڵاودهکاتهوه.

 

ناکۆکى لهنێوان دهستهى حهشدى شهعبی

 

لێکۆڵینهوهی: هیشام هاشمی

ململانێکانى نێو حهشدى شهعبى لهنێوان دوو رهوتدا که لهڕووى فیقهییهوه دابهشبوون زهق بووهتهوهو بهڕوونى دهبینرێت، کهیهکێکیان بهڕابهرایهتى ئهبومههدى موههندیس که ئهڵقه لهگوێ و پهیڕهوکارى عهلى خامنهیى رابهرى باڵاى ئیسلامى ئێران وهردهگرت و ئهوى دیکهشیان تێکهڵهیهکه لهو لایهنانهى که وابهستهن به عهتهباتهکان و عهلى سیستانییهوه.

حهشدى شهعبى لهڕووى ئاڵاو ناوو ئهوهى لهسهرهتاى دامهزراندییهوه لهساڵى ٢٠١٨ خراوهته پاڵ پێکهاتهى شیعه، له (٦٧¬) گروپى شیعه، (٤٣) گروپى سوننه و نۆ  گروپى سهر بهکهمینهکان پێکدێت کهدهکهونه ناوچهکانى باشورى عێراق، دهکرێت ئهم گروپانه لهڕووى پهیڕهویکردنیان لهفیقهى مهزههبییهوه دابهشبکرێن بۆ (٤٤) گروپى پهیڕهوکار لهخامنهییو (١٧) گروپى پهیڕهوکار لهسیستانی، شەش گروپى پهیڕهوکار لهمهرجهعهکانى ترى شیعه لهناوخۆو دهرهوهى عێراق.

تواناى مرۆیى هێزهکانى حهشدى شهعبى (١٦٤) ههزار کارمهندو هێزى شهڕکهرو لۆجستى دهبێت و بهیاساى ژماره ٤٠ى ساڵى ٢٠١٦ دهپارێزرێن و پشت بهپهیکهرێکى رێکخراوهیى دهبهستن که چهند فهرمانێکى دیوانیى لهساڵى ٢٠١٩دا بۆى دانراوه، ئهوانیش فهرمانهکانى ژماره (٢٣٧ و ٣٢٨و ٣٣١)ن، جگه لهمانهش ژمارهى تواناى مرۆیى سهر بهپێکهاتهى شیعه نزیکهى (١١٠) ههزار کهسن، پێکهاتهى سوننهش نزیکهى (٤٥) ههزار کهسهو کهمینهکانیش نزیکهى (١٠) ههزار کهسن.

تواناى مرۆیى حهشدى وهلائی (ئهوانهى گوێڕایهڵییان بۆ رابهرى باڵاى ئێران ههیه) (٧٠) ههزار  کهسه‌‌و حهشدى مهرجهعیهتهکانى ترو هێزهکانى سهرایاى سهلام نزیکهى (٥٠) ههزار کهسه.

فهرمانى دیوانیی ساڵى 2019، حهشدى دابهشکردووه بهسهر چهند لیوایهکداو ژمارهى لیواکان (٦٤) لیوایه‌‌و دابهشکراون بهسهر ههشت میحوهرى فهرماندهیى هێزهکانى حهشدى شهعبیدا و قهدهغهشکراوه ئهو لیوایانه ئاڵاو ناوى گروپهکانى خۆیان.

ئهو لایهنانهى ناکۆکییان ههیه:

ناکۆکییهکان رۆژبهڕۆژ زیاتر دهبن بهتایبهت لهنێوان ههریهکه لهیهکهى عهباسى شهڕکهر و دهستهى سهرهکیدا بهتایبهتیش لهگهڵ سهرکردایهتى وهلائیى حهشددا ، که یهکهى عهباس سهر بهعهتهبهى عهباسین و عهلى سیستانى بهمهرجهعى عهقیدهیى خۆیان دهزانن.

مانگى دووی ٢٠١٨ بازنهى ناکۆکییهکان تا ئهو رادهیه فراوان بوو که ئهبومههدى موههندیس جێگرى ئهوکاتى سهرۆکى دهستهى حهشدى شهعبى کۆمهڵێک بڕیارى توندى دهرکرد تا فشاربخاته سهر گروپه چهکدارهکانى سهر به عهتهباتهکان لهڕووى داراییو ئیدارییهوه.

ناکۆکیهکانى نێوانیان زیاتر بوو، بهجۆرێک مانگى سێى ٢٠١٨ سهرچاوهیهک بهڕۆژنامهى (العالم  الجدید)ی وتبوو که سهرهتاى ههفتهى رابردوو کۆبوونهوهیهک کراوه بۆ گفتوگۆکردن لهبارهى ئهو یاسایهى کهسهرۆک وهزیران حهیدهر عهبادى پێشکهشى کردبوو تایبهت بهدووباره رێکخستنهوهى پهیکهرى حهشدو فهرماندهکانى حهشدى شهعبیش بهشداربوون  تیایدا، لهکاتى ئهو گفتوگۆیهدا ئهبومههدى موههندیس داواى له مهیسهم زهیدى فهرماندهى فیرقهى عهباس کردووه بهگوێرهى یاسا نوێیهکهى حکومهت، پهیوهندى فیرقهکهى لهگهڵ گروپى عهتهبه پیرۆزهکانى سهر بهمهرجهعیهتى ئاینى ئهو عهتهباتانهدا بپچڕێنێت ههروهک چۆن ئهو گروپانهى کهپهیوهندییان لهگهڵ حزبو رهوته سیاسییهکانیان پچڕاندووه وهک عهسائیبى ئههل حهقو رێکخراوى بهدرو گروپهکانى تر، بهڵام ئهم پێشنیازه زهیدى توڕه کردووه‌‌و بهڕههایى رهتیکردووهتهوه، بهوپێیهى عهتهبه پیرۆزهکان حزبى سیاسى نین و ههوڵهکانیشیان بۆ دهسهڵاتو بهشدارى لهههڵبژاردندا نییه، بهڵکو دامهزراوهى سهر بهدهوڵهتن و ئهو داواکارییهى ئهبومههدیشى وهک ههوڵێک بووه بۆ بهردهوامیدان بهپرۆسهى پهراوێزخستنو دروخستنهوهى لایهنهکانى سهر بهمهرجهعیهتى باڵا لهنهجهف ناوبردووه بهبیانووى ئهوهى بهتهواوهتى ناکۆکن لهگهڵ ئاڕاستهى ئهبومههدى موههندیسدا که ناگونجێت لهگهڵ خواستهکانى بهغدادو نهجهفدا.

زهقبوونهوهى کێشهى نێوان عهتهباتهکان لهگهڵ ئهبومههدى موههندیسدا دواى ئهوه سهریههڵدا کهحهیدهر عهبادى قایلبوو بهوهى فهوجێکى فیرقهى عهباس بخرێتهسهر سوپاو لهڕووى رێکخراوهییشهوه بهشێوهیهکى فهرمى ببهسرێتهوه بهوهزارهتى بهرگرییهوه، ئهمهش چاودێرانو خهڵکى سهربازیى بهگوڕانکارییهکى ئهرێنى لهحهشدى شهعبیو تێکهڵبوونى لهناو ریزى هێزه فهرمییهکاندا وهسفیان دهکرد، بهڵام سهرکرده وهلائییهکان لهدهستهى حهشدى شهعبی، سهریان سوڕمابوو لهپهرهسهندنهکانى نێوان حکومهتو گروپى سهر به مهرجهعیهتى نهجهف، ئهمه بووه هۆى سهرهتاى وێرانبوونى پهیوهندى نێوان عهتهبهکان و گروپه وهلائییهکان.

ئهبومههدى موههندیس جێگرى سهرۆکى دهستهى حهشد لهمانگى ١٢ی ٢٠١٨دا بڕیارێکى فهرمى دهرکرد بۆ ههڵوهشاندنهوهى پهیوهندیهکانى فیرقهى عهباس لهگهڵ عهتهبهى عهباسیداو تێکهڵبوونى لهگهڵ فهرماندهى هێزهکانى حهشد لهفوراتى ناوهڕاست به سهرکردایهتى لیواى خانهنشین عهلى حهمدانیو بهفهرمانى راستهوخۆى موههندیس، ئهم بڕیارهى موههندیس مهیسهم زهیدى فهرماندهى فیرقهى عهباسى توڕهکردو بووههۆى ئهوهى چهندین لێدوانى دژ بهموههندیس بدات و رهخنهکانیشى بهو ئاراستهیه بوون که موههندیس لایهندارى بۆ تاران و عهلى خامنهیى رابهرى باڵاى ئێراندا کردووه.

ههر لهئهنجامى ئهو بڕیارهى موههندیسدا، ئهحمهد سافى نوێنهرى عهلى سستانى لهوتارى ههینیدا وتی» ئینتیما بۆ فیرقهى شهڕکهرى عهباس دهبێت باجى ههبێت، بهشێک لهو باجه ئارامگرتنو سازش نهکردنه لهسهر بنهماو ناسنامه‌‌و بههاکانمان.» ئهم وتارهى ئهحمهد سافى به جهختکردنهوه لهسهر قوڵایى ناکۆکى نێوان ههردوولا لێکدرایهوه.

سهباح ئهزیرجاوی، یهکێک لهسهرکردهکانى کهتائیبى ئیمام عهلى لهلێدوانێکى رۆژنامهوانیدا ناکۆکى نێوان گروپى عهتهبه پیرۆزهکان لهگهڵ هاوتاکانى لهحهشدى شهعبى ئاشکراکرد، که ئهوهش ناکۆکى ئیدارى و فیکریو عهقیدهیشه، وتبوشی» ههندێک شهڕکهر ههیه عێراقین و لهگهڵ رژێمى سوریان و لهم کۆتاییانهدا بهشێکیان گهڕاونهتهوه عێراق، بهڵام ژمارهیهکى تریان که چهند ههزار کهسێک دهبن  هێشتا لهسوریان و ناشزانین لهکوێوه پاڵپشتى دارایى دهکرێن›› ئهم لێدوانهى سهباح ئهزیرجاوى وهک ئاماژهیهک بۆ هێزهکانى نوجهباو کهتیبهکانى حزبوڵا، بهدرو خۆراسانى لێکدرایهوه کهچهند ساڵێکه بهپاڵپشتى دارایى ئێرانو سوریا لهچهند ناوچهیهکى سوریا شهڕ دهکهن و دارایى حهشدى شهعبى لهعێراقیش خراوهته خزمهتى ئهو گروپانهوه.

ئهم گروپه دژبهیهکانه بهشێوهیهکى مهرکهزى بهحکومهتهوه بەستراونهتهوه، بهڵام لهڕووى پێدانى سهرچاوهى داراییو فیکرهوه جیاوازن، بهجۆرێک  گروپهکانى بهرگرى ئیسلامى کهچهند گروپێکن وا خۆیان دهبینن که له ههموو گروپهکانى تر زیاتر مافى داراییو ئیمتیازاتیان ههیه ئهمیش لهبهرئهوهى لهدوای٢٠٠٣وه هاوشێوهى بهدرو عهسائیبو کهتیبهکانى حزبوڵاى عێراقى دژى بوونى ئهمریکا شهڕى کردووه و نوێنهرایهتى ههژموونى سهربازى ئێران دهکات لهناو عێراقدا.

هۆکارى ناکۆکییهکان:

خراپى بارى دارایى سهرکردایهتى عهتهبهى لیواکانى حهشدى مهرجهعیهت هۆکاربووه بۆ ئهوهى  کاریگهرى لهسهر ئاستى لێوهشاوهییان دروست بکات، کهئهمهش هۆکاره بۆ تێکچوونى هاوسهنگیى لهدابهشکردنى داهاتى حهشد بهشێوهیهکى دادپهروهرانه لهنێوان لیواکانى حهشدى وهلائیو لیواکانى ترى حهشددا.

بڕیاردان لهلایهن سهرکردایهتى ئۆپراسیۆنهکانهوه لهدهستهى حهشددا شهفافیهتى تێدا نییهو سهرکردایهتى لیواکانى تر که بهشدار نین لهفهرماندهیى باڵادا بێبهش دهبن لهدهرکردنى بڕیارهکان ههروهک بێبهشیشیان دهکهن لهدهربڕینى بۆچونیان سهبارهت بهپرسه جیاوازهکان و پێشنیازى چارهسهرى قهیرانهکان.

زانیارى تایبهتى بڕیارهکانى حهشدى شهعبى بهکهس نادرێت تادواى دهرچوونى بڕیارهکه، ئهویش  لهڕێگهى راپۆرتێکهوه که لهلایهن نوسینگهى جێگرى سهرۆکى پێشووى دهستهکه یان سهرۆک ئهرکانى ئێستای حهشدهوه ئامادهدهکرێت، ئهمهش بهس نییه‌‌و نابێته هۆى ئهوهى سهرکردهکانى ترى لیواکان ئاگادارى ئهو بابهتانه بن کهگفتوگۆیان لهسهر کراوه، کهئهمهش دهبێته هۆى دروستبوونى نایهکسانى لهبهشداریکردنى سهرکردهى لیواکانى حهشدى مهرجهعیهت لهبڕیاره گرنگهکانى دهستهى حهشددا بهتایبهتیش لهبڕیارهکانى رێکخستنى پهیکهرى دهستهکهدا.

لیواکانى تر که وهلائى نین پهیوهندییان لهگهڵ سهرکردهى لیواى عهتهبهکاندا کردووهتهوه بۆ ئهوهى بچنه ناو ئهوانهوه، لهوانهشه بۆ پێکهێنانى رێکخراوێکى نوێ بێت لهژێر ههمان بۆچوونى یاساییو دارایى دهستهى حهشدى شهعبیدا، چونکه بهدیاریکراوى سهرایا سهلامو حهشدى سوننى هیچ بهرهوپێشچوونێکى راستهقینه لهو دامهزراوهیهدا نابینن و دهنگى حهشده مامناوهندییو بچووکهکانیش بهشێوهى پێویست نابیسرێت، ئهمهش هاوسهنگیى لهناو دهستهى حهشددا لهق کردووه.

کهسایهتییه ئاینییه مهرجهعییهکان داوایانکردووه ئهو سهرکردانهى حهشد که وهلائى نین رۆڵى ناوهندییان ههبێت لهدووباره رێکخستنهوهى پۆستهکانى پهیکهرى رێکخراوهیی، بهتایبهتى پۆستهکانى سهرکردایهتى باڵا، ئهمهش لهپێناو راستکردنهوهى کهموکورتییهکانى هاوسهنگى لهنێوان دهسهڵاتى لیواو بهڕێوهبهرایهتییه سهرهکییهکان، بهتایبهتى لهنێوان ههموو لیواکانى دهستهى حهشدو پۆستى سهرۆکى ئهرکانى دهستهى حهشد.

سهرکردایهتى لیواى عهتهبهکانو سهرایا سهلام رهخنهیان لهبڵاوبونهوهى نووسینگهى ئابورى سهر بهحهشدى وهلائی ههیهو داوایانکردووه لاببرێن، چونکه پێیان وایه ناکرێت بهبیانووى ئهوهى ئهو نووسینگانه نووسینگهى لایهنى سیاسین و ناکهونه ژێر دهسهڵاتى حهشدهوه، وایکردووه هیچ چاودێرییهکیان لهسهر نهبێت، ئهمهش وادهکات لهداهاتوودا کاریگهرى خراپى بۆ سهر پێگهو ناوبانگى حهشد ههبێت، ههروهها ناشکرێت ئهم نووسینگانه لهو ناوچانهدا بکرێنهوه که بهقوربانیدانى ئهو هێزانه ئازادکراون.

یه‌کێکى تر له‌هۆکارى ناکۆکییه‌کان کێشه‌ى حه‌واڵه‌ى موچه‌ى تایبه‌ته‌ به‌هێزه‌کانى حه‌شدو به‌کارهێنانى تواناو سه‌رچاوه‌کانى ده‌سته‌ى حه‌شده‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک گروپى وه‌لائییه‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌لیواکانى حه‌شد نین، هه‌روه‌ها کێشه‌ى لیوا وه‌لائییه‌ تێکه‌ڵه‌کان که‌ باڵى سیاسى و هه‌ندێک باڵى حکومیو هه‌ندێکى تر له‌ناو حه‌شدو یه‌کێکى تر له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار