دوو توێژه‌رى ئه‌مه‌ریکى و به‌ریتانى: تورکیا پێویسته بکرێته لیستى تیرۆره‌وه
مایکڵ رۆبن: هێزه‌کانى ئه‌ردۆغان چوبێتنه هه‌ر ناوچه‌یه‌که‌وه ئه‌و شوێنه بووه به په‌ناگه‌ى تیرۆرستان
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز خالد
توێژه‌رو لێکۆڵه‌رێکى ئه‌مه‌ریکى و به‌ریتانى باسى مامه‌ڵه‌کانى تورکیا ده‌که‌ن لههاوکارى کردنى تیرۆریستان و بڵاوکردنه‌وه‌ى توندڕه‌وى و ده‌ڵێن:» پێویسته تورکیا بکرێته لیستى تیرۆره‌وه‌و ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا بهپهیوهندییهکانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌دا بچنه‌وه«.
مایکڵ رۆبن توێژه‌رى ئه‌مریکى داواده‌کات ئه‌مریکا پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یدا ده‌ربکات و ده‌ڵێت:»تورکیا شایانى ئه‌وه‌یه بکرێته لیستى تیرۆره‌وه«.
له‌چاوپێکه‌وتنێکى تایبه‌تى ئاژانسى نۆرس پرێسدا، مایکڵ رۆبن، ره‌هه‌نده‌کانى پێشنیازه‌که، تواناى جێبه‌جێکردنى و کاریگه‌رییه‌کانى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مریکا به‌مه‌له‌فى سورییه‌وه روونکردووه‌ته‌وه.
مایکڵ رۆبن له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى ئه‌مریکا بهئاژانسهکهى وتووه «پێویسته ئه‌مریکا دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌وه بکات که په‌که‌که‌ى خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یه‌وه، چونکه تورکیا ده‌وڵه‌تێکى پاڵپشتیکاره له‌تیرۆر».
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: »پۆلێنکردنى تورکیا له‌ڕیزى تیرۆریستان له‌تورکیا زیاتر ده‌وه‌شێته‌وه، نه‌ک لهپارتى کرێکارانى کوردستان، هێزه‌کانى ئه‌ردۆغان چوبێتنه هه‌ر ناوچه‌یه‌که‌وه ئه‌و شوێنه بووه بهپهناگهى تیرۆریستان».
مایکل رۆبن له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باسى ئه‌وه ده‌کات کهپۆلێنکردنى حه‌ماس له‌غه‌ززه و داعش له‌عێراق و سوریا به‌گروپى «تیرۆریستى شایسته‌یه«، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که «تورکیا ده‌یداته پاڵ په‌که‌که به‌وه‌ى داعش هاوبه‌شى په‌که‌که‌یه ناڕه‌وایه«، چونکه په‌که‌که تائێستا کارێکیان ئه‌نجامنه‌داوه کهئهمریکییهکان پێى شهرمهزارببن.
توێژه‌ره ئه‌مریکییه‌که باسى له‌وه‌ش کردووه ‹›کورده‌کانى سوریا نه دوژمنن و نه تیرۆریستن، چونکه ئه‌وان هاوبه‌شى ئه‌مریکییه‌کان بوون له‌جه‌نگى دژ به توندوتیژیدا له‌سوریا و یه‌ک ئامانجیان هه‌بووه ئه‌ویش له‌ناوبردنى توندوتیژى و داعش بووه، به‌ڵام تورکیا به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتى و هاوکارى تیرۆریستانى کردووه«.
مایکڵ رۆبن وتووشیه‌تی›› تورکیا چه‌ندین ساڵه زانیارى ناڕاست ده‌داته ئه‌مریکا سه‌باره‌ت بهپهکهکهو له‌ئێستادا ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تورکیا بکه‌ین و بشپرسین ئایا به‌ڕاستى تورکیا هاوپه‌یمانى ناتۆیه؟».
سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ى ئارام که له‌سنورى نێوان سوریا‌و تورکیا دروستکراوه‌و تورکیا گروپه‌کانى خۆى تێیدا جێگیرکردووه، رۆبن وتوویه‌تی›› ئه‌و ناوچه‌یه‌ى که نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا جه‌یمس جێفرى له‌سوریا ناوى بردووه به‌ناوچه‌یه‌کى سه‌لامه‌ت، ئێستا بووه‌ته حه‌شارگه‌یه‌ک تیرۆریستان به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌وه‌ى که تورکیا چوونه‌ته ناو ئه‌و ناوچه‌یه‌وه‹›
باسى له‌وه‌ش کردووه که «جه‌یمس جێفرى رێگه‌ى به‌ئه‌ردۆغان داوه تاگۆڕانکارى له‌سروشتى جوگرافیایى سنوره‌کانى سوریادا بکات و له‌لایه‌ن تورکیاوه بهشێوهیەکى زۆر خراپ به‌کارده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ش له‌سودى روسیا، ئه‌سه‌دو داعشدایه«.
‹› هه‌ر سه‌رۆکێکى نوێ بۆ ئه‌مریکا بێته ده‌سه‌ڵات ده‌بێت سیاسه‌تى ئێستا بگۆڕێت و پێچه‌وانه‌ى بکاته‌وه و پاڵپشتى کورد بکات و مامه‌ڵه‌ى ئێستا له‌گه‌ڵ تورکیا بگۆڕێت، چونکه کورده‌کان له‌ئێستادا هیچ هۆکارێک نادۆزنه‌وه تا جارێکى دیکه متمانه به‌ئه‌مریکا بکه‌نه‌وه«، رۆبن وا ده‌ڵێت.
مایکل رۆبن، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که ئه‌م شێوه سیاسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغان له تورکیا په‌یڕه‌وى ده‌کات، ناهێڵێت تورکیا بهیهکپارچهیى له‌ده‌ستى ئه‌ردۆغان رزگارى بێت و پارچه پارچه‌بوونى تورکیاش ئه‌گه‌رێکى به‌هێزه،» له‌ئێستادا له‌تورکیا که‌س ناتوانێت له رێگه‌ى دادگا‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ربکات، چونکه سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه ده‌ستى بهسهداگیراوه که‌ئه‌وه‌یش ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆغانهو تورکیا هێنده‌ى دورى فیشه‌کێک له‌قه‌یران و ئاژاوه‌وه نزیکه«.
لێکۆڵه‌رێکى به‌ریتانى که له‌ڕێکخراوى ئینته‌رناشنالیست کهڕێکخراوێکى میدیایى سه‌ربه‌خۆیه باسى بێوه‌فایى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کوردانى ئه‌و دوو پارچه‌یه‌و بانگه‌شه چه‌واشه‌کارییه‌کانى تورکیا بۆ دیموکراسى ده‌کات.
ڤانیسا برهید لێکۆڵه‌ر له‌ڕێکخراوى نیو ئینته‌رناشنالیست که ناوه‌نده‌که‌ى ده‌که‌وێته شارى ئۆکسفۆردى به‌ریتانیه‌وه، له‌دوایین لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌ناوى (دووباره ناپاکی)، تایبه‌ت کردووه به‌هه‌ریه‌که له‌کوردانى سوریا‌و تورکیا.
ڤانیسا لهلێکۆڵینهوهکهیدا باسى له‌وه کردووه که «ئه‌ردۆغان له بانگه‌شه‌کانى بۆ ناساندنى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى سه‌رکه‌وتوو بووه‌و هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ئه‌و گروپه‌یان خستووه‌ته لیستى تیرۆرى وڵاته‌که‌یانه‌وه«.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:» هاوسۆزى به‌شێکى زۆرى وڵاتان بۆ په‌که‌که‌و زانینى به‌هه‌ڵه‌دابردنى رای گشتى له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا په‌که‌که به‌به‌هێزى بمێنێته‌وه‌و توانا لۆجستى و مرۆییهکانیشى په‌ره‌پێبدات که‌به‌رگرى له‌خۆیان ده‌که‌ن دژى ئه‌و رژێمهى ده‌یه‌وێت سه‌رکوتى ماف و ئازادى و دیموکراسییه‌ت بکات».
سه‌باره‌ت به‌ده‌رهێنانى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆرى به‌شێک له‌وڵاتاندا، برهید نووسیویه‌تی «هه‌وڵێکى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى وڵاتانه‌وه‌و داوایان کردووه په‌که‌که له‌لیستى تیرۆر ده‌ربهێندرێت و هه‌وڵبدرێت نێوه‌ندگیرى له‌نێوان حکومه‌تی تورکیا و په‌که‌که بکرێت تاگفتوگۆ بکه‌نه بنه‌ماى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان».
هه‌روه‌ها ئه‌و لێکۆڵه‌ره به‌ریتانیه ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که«هه‌ندێک له‌وڵاتان هێشتنه‌وه‌ى ناوى په‌که‌که له‌لیستى تیرۆردا به‌نادادپه‌روه‌رى ده‌زانن، چونکه هێشتنه‌وه‌ى په‌که‌که وه‌ک گروپێکى تیرۆریستى وا له‌تورکیا ده‌کات چه‌کى زیاتر بداته گروپه‌کانى پرۆ-تورکیا تا هێرش بکه‌نه‌سه‌ر کورده‌کان که له‌هه‌ر شوێنێک به‌دواى ئازادییدا ده‌گه‌ڕێن».
سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆکانى رابردووى نێوان حکومه‌تى تورکیا‌و په‌که‌که، ڤانێسا ئه‌وه‌ى روونکردووه‌ته‌وه‹›ئه‌و گفتوگۆیانه هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و ئه‌گه‌ر بڕیاربێت له‌داهاتوودا له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بکرێت، ده‌بێت تورکیا سه‌ره‌تا ئه‌و (50) هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرانه‌ى په‌که‌که کهدهستگیریکردوون ئازاد بکات له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى په‌که‌که که (20) ساڵه له‌لایه‌ن تورکیاوه زیندانیکراوه‌و ده‌بێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى تورکیا ئاراسته‌ى گروپه‌که‌ى کردووه بیانکشێنێته‌وه«.
هاوکات، پێشیوایه هه‌روه‌ک چۆن دادگاى باڵاى برۆکسل به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند که‌په‌که‌که گروپێکى تیرۆریستى نییه‌و نابێت هه‌ریه‌که له‌ئه‌مریکا، یه‌کێتى ئه‌وروپا، ئوستورالیاو یابان ببنه ئه‌ڵقه له‌گوێى قسه دژه‌کانى تورکیا به‌رامبه‌ر ئه‌و رێکخراوه، به‌ڵکو ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌و دۆسییه‌یه‌دا بکه‌ن چونکه«تورکیا هاوکارو هه‌ماهه‌نگى گروپه تیرۆریستیه‌کان بووه‌و په‌که‌که دژى تیرۆر قوربانى داوه«.