کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان پێویستى بهیهکڕیزییه
«کێشه‌ی کورد چه‌وساندنه‌وه‌ى داگیرکردن‌و پارچهپارچهکردنو تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه«
4 ساڵ لەمەوپێش
نه‌وزاد ساڵح
به‌رده‌وامى له‌شکرکێشى تورکیا بۆ ناو خاکى باشوورى کوردستان و تۆپبارانکردن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان و داواى یه‌کڕیزى و ته‌بایى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا.
به‌شێک له‌پارته سیاسییه کوردییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا داوا له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد ده‌که‌ن هه‌ڵوێسته‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان.
حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه (رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌مه یه‌که‌م جارنیه ئێران تۆپبارانی ئه‌و سنورانه بکات، له‌کاتی سه‌رده‌می سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌وه بۆردومانمان ده‌که‌ن».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد کێشه‌ی ناوخۆ له‌ئێراندا زۆره‌و کاردانه‌وه‌ی دۆخه ناهه‌موارو ئابوریه‌که‌ی ئێرانه که له‌م ماوه‌یه‌دا (28) ته‌قینه‌وه له‌ناو ئێران‌دا روویانداوه، وتیشى:»ئێران و تورکیا کاردانه‌وه‌و کێشه ناوخۆییه‌کانیان به‌ده‌ره‌کی ده‌که‌ن و دێن له‌ده‌ره‌وه‌ى سنورى وڵاته‌کانیان تۆپباران و له‌شکرکێشى ده‌که‌ن».
حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا داواى له‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد کرد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان هه‌ڵوێست و ده‌نگه‌کانیان یه‌کبخه‌ن له‌پێناو پاراستنى کورددا.
نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) له‌سلێمانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه.
جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان له‌سلێمانی وتى:» دوژمنانی کورد نه‌یانشاردووه‌ته‌وه که‌وتوویانه ئه‌گه‌ر کوردێک له‌ئه‌فریقا هه‌بیت بۆ له‌ناوبردنیان هیچ کات ناوه‌ستین، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێک له‌هه‌ر شوێنێک بێت به‌هه‌موو هێزو توانایه‌کمانه‌وه پاڵپشتی و پارێزگاری له‌گیانی ده‌که‌ین».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له‌ئێستادا کورد له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی تر پێویستی به‌یه‌کڕیزی و ته‌بایی هه‌یه« راسته لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌ڕووی فکری و هزرییه‌وه جیاوازی تایبه‌تیمان هه‌یه، به‌ڵام کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌تا نه‌گات به‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هیچ کاتێک به سه‌روه‌ری ناگات و ناتوانێت مافه‌کانی خۆی مسۆگه‌ر بکات».
نوێنه‌ری پارتی ئازادی کوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ندێک لایه‌نى سیاسى کورد هه‌یه پێیانوایه کورد ده‌توانێت له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکرات و فیدراڵ‌دا مافه‌کانی مسۆگه‌ر بکات به‌ڵام «ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین».
جوانشێر عیسا ره‌فعه‌تی ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌داوایان له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات کردووه هێزه‌کانی خۆیان ته‌رخان بکه‌ن له‌ناو ئه‌و سوپایه‌دا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنی کورد.
ژنان رۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌بووه له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێزه‌کانى تورکیادا له رۆژئاڤاى کوردستان و وه‌ک نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا باسى ده‌کات خوێنى نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان له یه‌ک خه‌نده‌قدا تێکه‌ڵ بووه.
نۆرشه‌ن حسین، نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی خۆسه‌ری باکوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌هاوڵاتى وت:» رێڤه‌به‌ری خۆسه‌ر رۆڵێکی یه‌کجار گه‌وره‌ی بینیوه له‌و میرات و په‌روه‌رده ئازادیه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازاد له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و په‌روه‌رده‌ی ژیانکردنی رێبه‌ر ئاپۆ که‌وه‌ک خوێندنگه‌یه‌ک بووه‌و ئاماده‌بوونێکی باشی ژنان هه‌یه بۆ به‌رخودان و تێکۆشان له‌هه‌مبه‌ر بوونی تیرۆریستى جیهانی که‌کچان و ژنان له رۆژئاڤا چۆن به‌رپه‌رچی سوپای فاشیزمی تورکیایان داوه‌ته‌وه«.
نۆرشه‌ن حسین باسى له‌وه‌شکرد به‌شداری مه‌سیحی و ئاشوری و عه‌ره‌ب زۆر روونه‌و گه‌لێک شه‌هیدی ئه‌رمه‌ن سریانی و مه‌سیحی و عه‌ره‌ب له هێزه‌کانی سوریای دیموکرات‌دا هه‌یه« خوێنی شه‌هیدی عه‌ره‌ب و کورد‌و ئاشوری و سریان و ته‌نانه‌ت تورکمانیش له رۆژئاوای کوردستاندا له‌یه‌ک خهندهقدایه، له‌شه‌ڕی سه‌رێکانی و عه‌فریندا خێڵی عه‌ره‌به‌کان به‌شداربوون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات‌دا».
نوسه‌رێکى کورد له‌باشوورى کوردستان به‌پێویستى داده‌نێت لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رانبه‌ر کێشه‌ى داگیرکارى و تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کورد بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت.
دانا به‌هادین نوسه‌ر، هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد کێشه‌ی کورد به‌گشتی بریتیه له‌سێ جۆر چه‌وساندنه‌وه که (داگیرکردن، پارچه‌پارچه‌کردن، تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه) له‌خۆى ده‌گرێت له‌م قۆناغه‌ى ئێستادا، وتى:» پێویسته لایه‌نه ساسیه‌کان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵام بۆ ئه‌م سێ کێشه‌یه بڕوایان به‌یه‌کڕیزی نیشتمانی هه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی دیاریکردنی ستراتیجی سیاسی».
ناوبراو وتیشى «له‌دوای سایکس بیکۆو سان ریمۆوه کوردستان پارچه پارچه‌کراوه له‌و قۆناغه‌دا مێژووی ماوه‌درێژی کورد کۆمه‌ڵێک جوڵه‌ی سیاسی هه‌بوون، ئه‌و جوڵه سیاسییانه راسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌و سێ کێشهیەیان داوه‌ته‌وه که‌قبوڵیان نه‌بووه داگیربکرێن و پارچه‌پارچه بکرێن».
دانا به‌هادین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات کێشه‌ی کورد به‌دروستبوونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، وتیشى:»ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین کانتۆنه‌کانی رۆژئاوا ئه‌زموونێکی نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و دیموکراتیه، هه‌رێمی کوردستان ئه‌زموونیکی کوردستانی نیه و ئه‌زموونێکه له‌ناو سیستمێکی فیدراڵیدایه«.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد کێشه‌که ئه‌وه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا عه‌ره‌ب و فارس و تورک به‌رچاویان روونه‌و ده‌زانن چۆن سیاسه‌ت بکه‌ن، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان به‌رچاوی روون نیه و نازانێت چی ده‌کات.
ئه‌و به‌پێویستى ده‌زانێت کورد کۆده‌نگی نیشتمانی هه‌بێت له پێناوی سه‌ربه‌خۆبوونى کوردستاندا.
وتیشى:»سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ببێته ستراتیژ له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی، له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵک ببێت به‌ڕای گشتی».