گفتوگۆکان گه‌یشتونه‌ته بن به‌ست
«هه‌رێم ته‌نها داهاتى نه‌وت ته‌سلیم ده‌کات نه‌ک نه‌وت، به‌غداش ئه‌مه‌ى به‌فه‌رمى ره‌تکردووه‌ته‌وه«
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق سستى تێکه‌وتووه‌و خه‌ریکه ده‌گاته بنبه‌ست به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ره‌تیکرده‌وه داهاتى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت که‌حکومه‌تى هه‌رێم به‌فه‌رمى باسى کردووه.
جووتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌گفتوگۆکانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق به‌رده‌وامه‌و به‌منزیکانه وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌چنه‌وه به‌غدا. هه‌روه‌ها جووتیار عادل وتیشى:» حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه داهاتى نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات نه‌ک نه‌وت».
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى »تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، ئه‌مه‌ش به‌گرێکوێره‌ى چاراسه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولا داده‌نرێت» به‌رپرسێکى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه تیمى پارتى له‌حکومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێت ته‌نها داهاتى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ست بکات.
بڕیاره به‌م نزیکانه وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم بچێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ به‌رده‌وامى دانوساندن و لێکتێگه‌یشتنه‌کان به‌ئامانجى رێککه‌وتن، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا پێیانوایه رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و عێراق گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» به‌غدا داواى نه‌وتى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه نه‌ک ته‌نها داهاتى نه‌وت». لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» گفتوگۆکانى هه‌رێم و عێراق له‌قۆناغێکدایه که‌زه‌حمه‌ته به‌م شێوازه‌ى ئێستا بگه‌نه رێککه‌وتن، چونکه ئه‌و داواکاریانه‌ى هه‌رێم هه‌یه‌تى به‌غدا ناتوانێت جێبه‌جێى بکات».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده نییه نه‌وت راده‌ست بکات و ته‌نها داهاته‌که‌ى راده‌ستى به‌غدا ده‌کات، وتیشى:»حکومه‌تى عێراق ئه‌مه‌ى به‌فه‌رمى ره‌تکردووه‌ته‌وه که‌ته‌نها داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، چونکه وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌فه‌رمى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که‌قانون و سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ ده‌کات که‌هه‌موو نه‌وت یان (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌هه‌رێم وه‌ربگرێت و بچێته‌وه خه‌زێنه‌ى عێراق دواتر پشکیان دیارى بکرێت به‌پێى رێککه‌وتن».
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه دوو سیناریۆ هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موو نه‌وت ته‌سلیم بکرێت، دووه‌میان راده‌ستکردنى (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه نه‌ک ته‌نها داهاته‌که‌ى. ناوبراو پێشیوابوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم شکستى هێناوه له‌ئیداره‌دانى حکومڕانى و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ عێراق، وتیشى:» کابینه‌ى نۆیه‌م پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بکرێت، چونکه ئه‌م کابینه‌یه له‌وه زیاترى پێناکرێت».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له‌نائومێدیدا نه‌مێننه‌وه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:» به‌پێى پرۆتۆکۆڵ نه‌وت لاى حکومه‌ته‌و داهات و دارایى لاى ئه‌وانه، پێویسته ئه‌وان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه کوردییه‌کان بکه‌ن، چونکه پێمانوتوون هه‌ر رێککه‌وتنێک بکه‌ن ئێمه پاڵپشتى ده‌که‌ین له‌په‌رله‌ماندا».
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم و بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى هه‌رێم داواى ده‌کات له‌به‌غدا تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و سستى تێکه‌وتووه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» ئه‌گه‌رى رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ماوه، به‌ڵام گفتوگۆکان سستى تێکه‌وتووه‌و ناتوانین بڵێین بێ‌ئومێد بووین، چونکه وه‌فدى هه‌رێم به‌م نزیکانه ده‌چنه‌وه بۆ به‌غدا ئومێد ده‌که‌ین بگه‌نه رێککه‌وتن».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌سیناریۆکانى رێککه‌وتن و کێشه‌کان کرد له‌نێوان هه‌رێم و عێراق و وتى:» قه‌رزى موسته‌حه‌قاتى کۆمپانیاکانى نه‌وتى هه‌رێم زائیده‌ن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر نه‌وتدا داواى ده‌کات تائێستا له‌سه‌رى نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام و ناکۆکى له‌سه‌رى هه‌یه«.
هاوکات باسى له‌سیناریۆیه‌کى دیکه کرد بۆ ئه‌مساڵى 2020 واز له‌نه‌وت بهێندرێت و ته‌نها خاڵه گومرگییه‌کان گفتوگۆ‌و رێککه‌وتنى له‌سه‌ربکرێت و بڕێک پاره بۆ حکومه‌تى هه‌رێم دیارى بکرێت. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق نیوه‌ى داهاته گومرگییه‌کانى هه‌رێمى ده‌وێت له‌به‌رانبه‌ردا (150) بۆ (200) ملیار دینارى مانگانه ده‌داته هه‌رێم،
شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌هیچ بڕه پاره‌یه‌ک باس نه‌کراوه که‌به‌غدا له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى خاڵه گومرگییه فیدڕاڵییه‌کان ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات. سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق: لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا
ڤیان صه‌برى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» لێکتێگه‌شتن له‌نێوان هه‌ردوو حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه له‌سه‌ر نه‌وت، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێک ورده‌کارى ماوه له‌نێوانیاندا، گرنگ به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کانه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن».
ناوبراو جه‌خت له‌وه‌ده‌کاته‌وه که‌هیوا بۆ رێکه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، وتیشى:» به‌رده‌وامى دانوساندنه‌کان له‌نێوان هه‌ردوولادا هیوایه‌که بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن، چونکه ئه‌مه بۆ رۆژێک و دوو رۆژ نییه بۆ فه‌تره‌یه‌کى زه‌مه‌نى زۆره«.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى که له‌دوو که‌س له‌ناو سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق بۆ چه‌ندینجاره داواى له‌مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کردووه رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامبدات و دوانه‌خرێت له‌پێناو دابینکردنى موچه‌و پێداویستییه‌کانى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان و هاوکار بێت بۆ گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدى هه‌رێمى کردووه بۆ دانوساندن له‌گه‌ڵ به‌غداو وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که‌دانوساندنه‌کان به‌رده‌وامى هه‌یه.
هه‌فته‌ى رابردوو قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ گروپى (دۆستایه‌تى گه‌لى کوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا) رایگه‌یاند:»چاره‌سه‌رکردنى کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدامان به‌لاوه گرنگه، له‌م میانه‌یه‌شدا، حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا رێککه‌وتنێکى گشتگیرى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ ئیمزا بکات».
له‌ماوه‌ى رابردودا وه‌فدى دانوستانى هه‌رێم چه‌ند جارێک سه‌ردانى به‌غدایان کردووه، به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت‌و بودجه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یه‌شتوون به‌ڕێککه‌وتن و گفتوگۆکان له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه. دوای ئەوەی گفتوگۆکان وەک پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا باسیان کردووە کەگەیشتووەتە بنبەست، بەڵام دوێنێ شەو سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو نەوت کردووەو داوایان کردووە بەکردەوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.