میسرو تورکیا له‌سه‌ر خاکى لیبیا رووبه‌ڕووى یه‌ک ده‌بنه‌وه‌

حکومه‌تى میسر 40 هه‌زار سه‌رباز دژ به‌تورکیا له‌لیبیا جێگیرده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

ئارێز خالید

ململانێ نێودهوڵهتییهکان و شهڕو پێکدادانهکان لهسهر خاکى لیبیا پێى ناوهته قۆناغێکى دیکهوهو  حکومهتى میسر (40) ههزار سهربازى رهوانه کردووه بۆ پشتیوانى لهخهلیفه حهفتهر دژى تورکیاو حکومهتهکهى سهراج.

لهدواى ساڵى 2011و نهمانى دهسهڵاتهکهى موعهمهر قهزافیى سهرۆکى لیبیا، ئهو وڵاته لهدهوڵهمهندترین ناوچهى نهوتییهوه بووهته شوێنى ململانێى هێزه ناوخۆیى و دهرهکییهکان و ههریهکهشیان دهیانهوێت گۆڕهپانى بهرژهوهندییهکانى خۆى فراوانتر بکات.

جهنگى لیبیا لهئێستادا پێى ناوهته قۆناغێکهوه که ئهنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێرى گشتى نهتهوهیهکگرتووهکان لهنوێترین لێدوانیدا رایگهیاند›› دهستتێوهردانه دهرهکهییهکان لهکاروبارى لیبیادا گهیشتووهته ئاستێک کهپێشینهى نهبووه«.

لهئێستادا خاکى لیبیا بهسهر دوو بهرهدا دابهشبووه کهبهرهى رۆژئاوا لهلایهن حکومهتى ویفاقى نیشتمانى بهسهرۆکایهتى فایز سهراج بهڕێوهدهبرێت بهپشتیوانى تورکیاو قهتهر که لهسهدا 26%ی خاکى لیبیا لهژێر دهستیاندایهو بهرهى خهلیفه حهفتهر بهپشتیوانى روسیاو فهرهنساو میسر لهسهدا 74%ی خاکى لیبیایان کۆنتڕۆڵ کردووهو زۆرینهى بیره نهوتییهکان لاى خهلیفه حهفتهره.

هێزهکانى حکومهتى ویفاقى نیشتمانى بههاوکارى فڕۆکه بێفڕۆکهوانهکانى تورکیا و میلیشیا سورییهکان کهئهردۆغان تائێستا زیاتر لهپێنج ههزار کهسى رهوانه کردووه زۆربهى ناوچهکانى تهرابلوسى پایتهخیان کۆنترۆڵ کردووه کهبریتین لهناوچهکانى (مسراته، خهمس، زاوییه، سرمان، عهجیلات، زاوره، زلتن، رقدالین، سبراته، رهئس جدیر، عهزیزییه، غریان، نالوت، ئهسابیعه و غدامس، عهین زاره و وادى رهبیعن) کهدهکهونه سهر سنورى تهرابلوس.

ههروهها فرۆکهخانهى نێودهوڵهتى لیبیاش لهبهشى باشورى ئهو وڵاته لهئێستادا لهژێر کۆنترۆڵى هێزهکانیاندایه لهگهڵ بنکهى ئاسمانى وتییه کهنزیکهى (170) کیلۆمهتر لهتهرابلوسى پایتهختهوه دووره.

هێزهکانى حکومهتى ویفاق کۆنترۆڵى بهشێک لهکێڵگه نهوتییهکانیان کردووه کهتواناى بهرههمهێنانى تهنها (30) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهیان ههیه.

سوپاى نیشتمانى لیبیا بهسهرۆکایهتى خهلیفه حەفتەر که لهبهرى رۆژههڵاتى لیبیا بهپشتیوانى روسیاو فهرهنساو میسرو ئیماراتی لەگەڵدایە کەبنکهى سهرهکیى لهشارى بنغازییه.

بهپێى توێژینهوهى ناوهندى جسور کهناوهندێکى توێژینهوهى ئهمریکییه، ئهو ناوچانهى که لهژێر دهستیاندایه گرنگترینیان ناوچهکانی، تهبرهق، زنتانو رهجبانهو لهئێستاشدا لهناوچهکانى تهرهونه و هیلالى نهوتى کهخۆى لهناوچهکانى وهک کهفرهو  سرت دهبینێتهوه زۆربهى رووبهرهکهى لهژێر کۆنترۆڵی خهلیفه حهفتهردایه.

بهپێى لێکۆڵینهوهیهکى ناوهندى جسور کهناوهندێکى تووێژینهوهى ئهمریکییه، هێزهکانى حهفتهر دهستیان گرتووه بهسهر رێژهیهکى زۆرى کێڵگه نهوتییهکانى لیبیادا کهگرنگترینیان کێڵگهى نهوتى شهراره، ئهمهل، فارغ، تن، سهریر، مهسلهو نافورهن، کهتواناى بهرههمهێنانى (900) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانهیان ههیه.

ههروهها هێزهکانى خهلیفه حەفتەر کۆنترۆڵى بهندهرى تهبرهق، دهرنه، بنغازی، سهدرهو رهئس لانوفیان کردووه.

بهپێى دوایین نهخشهى بڵاوکراوهى ماڵپهڕى بى بى سی، زیاتر لهسهدا 74%ی خاکى لیبیا لهژێر کۆنترۆڵی هێزهکانى سوپاى نیشتمانى لیبیا بهسهرۆکایهتى خهلیفه حهفتهردایه.

ماڵپهڕى بى بى سى بهریتانى بڵاویکردووهتهوه کهدواى هێرشهکانى حکومهتى ویفاقى نیشتمانى بۆ سهر ناوچهکانى ژێر دهسهڵاتى خهلیفه حهفتهرو راگهیاندنى کۆنترۆڵکردنیان، هێرشهکانیان بهئاراستهى ناوچهى تهرهونه بهقوڵایى (90) کیلۆمهتر بهئاراستهى باشوورى خۆرههڵات بهردهوام بوون، بهڵام بهگهیشتنى هێزهکانى حکومهتى ویفاقى نیشتمانى بۆ ناوچهکانى باشوور لهلایهن هێزهکانى خهلیفه حهفتهرهوه بهرپهرچدرانهوهو هێرشى پێچهوانه لهلایهن هێزهکانى حهفتهرهوه بۆ سهر ناوچهکانى باشورى پایتهخت دهستیپێکرد.

لهئێستدا سهرهکیترین هێزى دهرهکى کهبهشدارى لهجهنگى لیبیادا دهکات هێزهکانى تورکیاو میلیشیا چهکداره سورییهکانه که بۆ ههر چهکدارێک مانگانه ههشت ههزار لیرهى تورکى کهمانگانه ههزارو (200) دۆلار دهکات دهدرێته ئهو چهکدارانه لهلایهن حکومهتى ویفاقى نیشتمانى و رهجهب تهیب ئهردۆغانهوه.

وهزارهتى بهرگرى ئهمریکا (پنتاگۆن) لهنوێترین راگهیهندراویدا رۆژى 17ى تهمموزى 2020 بڵاویکردووهتهوه ژمارهى ئهو سهربازه سورییانهى تورکیا پاڵپشتییان دهکات و ناردوونى بۆ لیبیا ژمارهیان زیاتره لهسێ ههزارو  (500) سهرباز، ئهمه جگه لهوهى پنتاگۆن لهمانگى دووى ئهمساڵدا ئاشکراى کرد تورکیا زیاتر لهدوو ههزار سهربازى دیکهى سورى رهوانهى لیبیا کردووه.

ململانێ نێودهوڵهتییهکان لهسهر خاکى لیبیا بهتایبهت لهنێوان تورکیاو میسر زیادى کردووهو عهبدولفهتاح سیسى، سهرۆکى میسر لهتازهترین لێدوانیدا رایگهیاند:»رێگه نادەین خاکى وڵاتێکى عهرهبى لهلایهن تورکیاوه داگیربکرێت، هێزمان رهوانه کردووه بۆ دهرکردنى توندڕهوهکان».

ههروهها بهسام رازى وتهبێژى حکومهتى میسر بهمیدیاکانى وڵاتهکهى راگهیاند زیاتر له (40) ههزار سهربازو (10) ههزار ئۆتۆمبێلى سهربازییان رهوانهى لیبیا کردووه بۆ رووبهڕووبوونهوهى میلیشیاکان و هێزهکانى تورکیا.

 لهبهرامبهردا رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆکى تورکیا رایگهیاند›› ئیدانهى چوونى هێزهکانى میسر دهکهین بۆ ناو خاکى لیبیاو بهناشهرعى دهزانین››.

روانگهى سورى بۆ مافهکانى مرۆڤ 17ى ئهم مانگه لهڕاپۆرتێکیدا رایگهیاند:›› تورکیا لهخاکى سوریاوه زیاتر له  (2500) چهکدارى داعشى تونسى رهوانهى لیبیا کردووهو لهنزیک ناوچهکانى سرتى لیبیا جێگیرکراون››.

لهڕاپۆرتهکهى روانگهى سورییدا باس لهوهشکراوه ‹›ئهو سورییانهى لهوڵاتانى ئهفریقاوه نێردروان بۆ شهڕى لیبیا ژمارهیان گهیشتووهته (16) ههزار کهس و ژمارهى کوژراوهکانى ئهو هێزانهش کهتورکیا پشتیوانییان دهکات تائێستا گهیشتووهته (870) کهس».

ناوچهى سرت بهیهکێک لهناوچه گرنگهکانى لیبیا دادهنرێت بهوپێیهى خاوهن گهورهترین کێڵگهى بهرههمهێنانى نهوتهو لهئێستادا بووەته جێگهى چاوتێبڕینى ههریهکه لهمیسرو تورکیا، ههفتهى رابردووش دامهزراوهى نهوتى نیشتمانى لیبیا رایگهیاند››هێزهکانى روسیاو ئهوانهش کهئهو وڵاته پشیتوانییان دهکهن گهیشتوونهته ناوچهکانى باشورى رۆژئاواى کێڵگه نهوتییهکانى شهرارهو ئهو هێزانهش کهتورکیا پشتیوانییان دهکات لهئێستادا لهناوچهکانى بوشههرو تاجورا جێگیرکراون.

ئهحمهد مسمارى وتهبێژى سوپاى نیشتمانى لیبیا لهبهرامبهر پێشڕهوییهکانى ئهو هێزانهى تورکیا پاڵپشتییان دهکات به بى بى سى راگهیاندووه‹› بهشى رۆژئاواى تهرابلوس بهتهواوى لهلایهن تورکیاوه کۆنترۆڵ کراوهو دهیهوێت بگات بهکێڵگه نهوتییهکانى ئهو ناوچهیه، بهڵام سوپاى نیشتمانى لیبیا بهوردى چاودێرى ههڵسوکهوتهکانیان دهکات لهناوچهى سرت و جوفره«.

ههوڵهکانى تورکیا لهلیبیادا جگه لهوهى خۆى لهڕهوانهکردنى هێز بۆ ئهو وڵاته بینیوهتهوه، فرۆکهى بێفرۆکهوان و سیستمى بهرگرى ئاسمانى پێشکهش بهحکومهتى ویفاقى نیشتمانى کرد، ئهم هاوکارییانهى تورکیا بۆ حکومهتى ویفاق بۆ ئهو لێکتێگهیشتنه هاوبهشه دهگهڕێتهوه کهساڵى رابردوو لهنێوان تورکیاو حکومهتى ویفاقى نیشتمانیدا لهبوارى سهربازیى و دهریاییدا واژۆیان کرد.

بهپێى رێککهوتنهکه تورکیا داواى دهکرد ناوچهیهکى فراوان لهناوچهکانى خۆرههڵاتى دهریاى سپى ناوهڕاست بخاته ژێردهستى خۆیهوه کهئهو ناوچانهش بهنهوت و غازى سروشتى دهوڵهمهندن.

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێین چاودێران وای دەبینن کەتورکیا ئەم شەڕەی لیبیا لەبەرژەوەندیی خۆی دەکات، بەبودجەی قەتەرو جەنگاوەری مورتەزەقەی عەرەب.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار