حکومه‌تى هه‌رێم؛ به‌یاساى چاکسازى نزیکەی 300 ملیار دینارى مانگانه خه‌رجى که‌م ده‌کاته‌وه
پارتى: به‌بڕینى مووچه‌ى بندیوار‌و ده‌رماڵه ناشایسته‌کان حکومه‌ت که‌متر له 600 ملیار دینارى مانگانه‌ى بۆ مووچه ده‌وێت
کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌یه‌وێت به"رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له‌سه‌دا 28 بۆ 30کۆى گشتى خهرجییهکا
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
حکومه‌تى هه‌رێم کارى له‌سه‌ر یاساى چاکسازى کردووه بۆ جێبه‌جێکردنى و بڕیاره سه‌رجه‌م ده‌رماڵه «ناشایسته‌کان» و موچه‌ى «بندیوار» و «دوو مووچه‌یى» ببڕێت و خه‌رجیه‌کانى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه که‌ته‌نها مانگانه (600) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 1ى ته‌مموزى ئه‌مساڵ له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى باڵا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و لیژنه له‌ناو وه‌زاره‌ته‌کان ده‌ستى کردووه به‌جێبه‌جێکردنى بڕگه‌و مادده‌کانى یاساى چاکسازى له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى و بۆ ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستى حکومه‌تى واڵا کردووه.
حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى (895) ملیار دینارى مانگانه بۆ موچه‌و مینحه‌ى یه‌ک ملیۆن و (252) هه‌زار فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشین خه‌رج ده‌کات و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى یاساى چاکسازییه‌وه که‌مى بکاته‌وه بۆ (600) ملیار دینارى مانگانه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستانى کردووه‌و له‌ڕێگه‌ى راپۆرته‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتییه‌کانه‌وه بۆى ده‌رکه‌وتووه که به‌داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ناتوانن خه‌رجیه‌کانى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له (600) ملیار دینار زیاتر خه‌رج بکه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى «به‌هیواین خه‌رجییه‌کان بۆ 600 ملیار دینارى مانگانه که‌مببێته‌وه«.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتى، که له‌ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ستیکه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که‌حکومه‌ت له‌توانایدا نییه مانگانه (900) ملیار دینار بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداشدا رێککه‌وتن بکرێت.
کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌یه‌وێت به"رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌و ده‌رماڵه‌کان له‌سه‌دا 28 بۆ 30کۆى گشتى خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى مووچه که‌مبکاته‌وه
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت به‌جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و لابردنى بندیوار‌و خانه‌نشینى نایاسایى و لابردنى ده‌رماڵه ناشایسته‌کان خه‌رجى مانگانه ره‌نگه که‌متر بێت له (600) ملیار دینار.
پێشه‌وا هه‌ورامى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» پرۆژه‌ى چاکسازى که‌هاته په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى بڕینى ده‌رماڵه‌ى نایاسایى درا به‌حکومه‌ت، هه‌ر شتێک که‌هه‌بێت له‌ئه‌مه زیاتر تێپه‌ڕناکات، واته ته‌نیا ده‌رماڵه ناشایسته‌کان ده‌بڕدرێت، که‌جیاوازى زۆر له‌ده‌رماڵه‌ى وه‌زاره‌ته‌کاندا هه‌یه به‌هه‌مان پله‌ى وه‌زیفى».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد حکومه‌ت که‌پڕۆژه یاساى چاکسازى ناردووه‌ته په‌رله‌مان» ئه‌ندامانى په‌رله‌مان هه‌موو قسه‌ى خۆیان کردووه‌و ره‌نگیداوه‌ته‌وه له‌مادده‌و له‌ناو یاساکه‌دا جێگر کراوه، بابه‌تى ده‌رماڵه‌کان یه‌کێک بووه له‌و خاڵانه«.
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که« ئه‌گه‌ر بندیوار‌و دوو موچه‌یى و خانه‌نشینى نایاسایى و دوو موچه‌و سێ موچه‌یى ببڕدرێت له‌وانه‌یه که‌متر له (600) ملیار دینارى مانگانه له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆ موچه‌و مینحه‌کان خه‌رج بکرێت».
« داهاتى هه‌رێم هه‌ر له‌داهاتى ناوخۆ‌و نه‌وت جێگیر‌و دیاریکراو نیه ده‌گۆڕێت، له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى ئه‌م حکومه‌ته داهات گه‌یشته (300) ملیار دینارى مانگانه، بۆیه که‌مێک جدى تر کۆنترۆڵى مه‌رزه‌کان بکرێت داهات به‌رزتر ده‌کرێته‌وه«.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى که له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکى لیژنه‌ى داراییه له‌په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌ڵێت:» ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌یه که‌یاساى چاکسازى له‌ماوه‌ى شه‌وو رۆژێکدا جێبه‌جێ بکرێت».
زیاد جه‌بار، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر بارودۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى خۆمان ئاماده‌کردووه ده‌مانه‌وێت حکومه‌ت بێته په‌رله‌مان، ئه‌و تیڕوانینه هه‌ڵه‌یه له‌شه‌وو رۆژێکدا یاساى چاکسازى جێبه‌جێبکرێت، به‌ڵام ده‌ستکراوه به رێکاره‌کانى جێبه‌جێکردنى «.
زیاد جه‌بار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه بۆیه حکومه‌ت خۆى په‌یڕه‌وێکى بۆ ده‌رکردووه‌و نێردراوه بۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان و ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى که‌تایبه‌تمه‌ندن به‌یاساکه‌و ئه‌وانیش رێنمایى پێ ده‌رده‌که‌ن بۆ خوار خۆیان و بۆ جێبه‌جیکردنى» ئه‌رکى په‌رله‌مان له‌ئێستا ته‌نها چاودێریکردنى وردى جێبهجێکردنیهتى تا نایه‌کسانى تێدا نه‌بێت».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌بڕینى له‌سه‌دا 21%ی موچه تا له‌سه‌دا 50% که له‌موچه‌ى مانگى شوبات جێبه‌جێ کراوه «نایاسایى بووه حکومه‌ت ئه‌نجامى داوه، به‌ڵام خه‌رجى مانگانه‌ى موچه‌و مینحهکانى له (900) ملیار دیناره‌وه که‌مکرده‌وه بۆ ته‌نها (700) ملیار دینار».
زیاد جه‌بار، پێشیوابوو جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، چاکسازى کردنه له‌خه‌رجییه‌کاندا نه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى و کاریگه‌ریشى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخى دارایى هه‌رێم»ده‌ستبردن بۆ بڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران یه‌کێکه له‌خاڵه هه‌ره خراپه‌کان که‌حکومه‌ت کردوویه‌تى».
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى هاوڵاتى، به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پاش جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى، له‌سه‌دا (26)ی خه‌رجییه‌کانى دابینکردنى موچه‌ى مانگانه له (895) ملیار دیناره‌وه بۆ (600) ملیار دینار که‌مده‌بێته‌وه‌و به‌کۆى گشتى له‌سه‌دا (28) بۆ (30) که‌مبکاته‌وه.
«سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات»
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌وه یاساییه و ده‌رچووه‌و پێویسته کارى له‌سه‌ر بکرێت و له‌سه‌ر په‌رله‌مانیش پێویسته چاودێرى یاساى چاکسازى بکات، بۆیه حکومه‌تى هه‌رێم پێویستیان به‌ئه‌وه نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مان».
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى یاسایى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه« له‌یاساى چاکسازى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه، به‌ڵکو یاساى چاکسازى واته که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجى له‌ڕێگه‌ى برینى موچه‌ى بندیوار‌و ئه‌و که‌سانه‌ى پله‌یه‌کیان هه‌ڵگرتووه به ناشایسته‌و واته ئه‌وانه‌ى به‌گه‌نده‌ڵى به‌غه‌در موچه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆر که‌ئه‌مه ئه‌سڵى یاساى چاکسازییه«.
جه‌لال محه‌مه‌د، پێشیوابوو ئه‌گه‌ر یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى جێبه‌جێبکرێت، واته «سه‌د له‌سه‌د موچه‌ى بندیوار‌و ناشایسته و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کان و رێکخستنه‌وه‌ى خانه‌نشینیه‌کان ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه بودجه‌یه‌کى وا ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌دا (70)ى کورتهێنانى موچه چاره‌سه‌ر ده‌کات».
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت:» ئاگادارى ئه‌و ورده‌کاریانه‌ى حکومه‌ت نین، که تاووتوێى کردووه‌و کردوشیه‌تى به‌بڕیار، به‌ڵام ئه‌وه یه‌کێکه له‌کێشه گه‌وره‌کانى ئه‌م کابینه‌یه، که‌زۆر بێمنه‌ت و بێباکه له‌په‌رله‌مان».
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»بابه‌تى موچه هه‌ستیارترین و په‌یوه‌ندیدارترین بابه‌ته به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه، به‌پێى یاسا ده‌بوایه حکومه‌ت ساڵانه له‌مانگى (10)دا پرۆژه بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، ئه‌وکات په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه ده‌ستکارى ئه‌م پرۆژه یاسایه بکات، ئه‌وکات ده‌رفه‌ت نامێنێته‌وه بۆ حکومه‌ت یارى به‌قوتى خه‌ڵک بکات، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا ئه‌و ده‌ستکاریانه هه‌مووى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسایه«.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که« له‌هه‌ر وڵاتێک په‌رله‌مان رۆڵى لاواز بوو، ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن رۆڵى به‌هێز ده‌بێت و به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام لێره ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکردن له‌هه‌موو کابینه‌کانى دیکه لاوازتره‌و کێشه‌که‌ش ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانیش زۆر لاواز کراوه«.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان دوو یاداشتیان هه‌یه کهداواى به‌رپرسانى حوکهمهتیان کردووه به‌سه‌رۆک و جێگر‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه که‌بێنه په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر (27) ملیار دۆلارى قه‌رزى سه‌ر هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌چ یاسایه‌ک «حکومه‌ت له‌سه‌دا (21)ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕیوه«.
هاوکات، سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له‌یاساى چاکسازیدا هیچ کات که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى تێدانیه‌و ته‌نیا ده‌توانێت ده‌رماڵه‌کان رێکبخاته‌وه، که له‌سه‌دا (56)ى موچه‌ى خه‌ڵک ده‌رماڵه‌یه، بۆیه ئه‌وه زۆر خراپه‌و حکومه‌ت ده‌توانێت به‌ناوى ده‌رماڵه‌وه پاره‌یه‌کى زۆر له‌خه‌ڵک ببڕێت، کاردانه‌وه‌مان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت بڕیارمان داوه که نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵیاندا سکاڵا تۆمارده‌که‌ین له‌دادگاى کارگێڕى».