کازمى له‌ڕێى چاکسازییه‌وه‌ داهاتى میلیشیاکانى عێراق ده‌بڕێت

دوو ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌: نابێت کازمى ده‌ست بکات به‌پووره‌ى هه‌نگدا، ده‌بێت سه‌ره‌تا گێژیان بکات

4 ساڵ لەمەوپێش



 

وهرگێڕانى: هاوڵاتى

«حکومهتهکهى مستهفا کازمى ههنگاوهکانى چاکسازیى لهقسهوه کردووه بهههنگاوى کردارى و  بهئاراستهى بنهبڕکردنى دهستى میلیشیاکان بچێت، بهڵام هیچ کام لهم ههنگاوانه بێ بهربهست و ئاستهنگ نابن و بهئاسانى نایهن بهدهستهوه«، ناوهندى لێکۆڵینهوهى جهیمس تاونى ئهمریکى و ئیماراتى سهبارهت بهحکومهتهکهى کازمی، وا دهڵێت.

دوو ناوهندى تووێژینهوهى ئهمهریکى و ئیماراتى پاش دهستبهکاربوونى مستهفا کازمى وهک سهرۆک وهزیران، تووێژینهوهیهکیان سهبارهت بهکارهکان و چاکسازییهکانى کازمى ئهنجامداوه.

 ناوهندى جهیمس تاون ئامانجى هۆشیارکردنهوهو زانیارى بهخشینه لهڕووى ئاسایشى نهتهوهیى و سیاسییهوه ، دامهزراوهکهش لهواشنتنى پایتهختى ئهمریکایه کهکارهکانى تووێژینهوهو شیکردنهوهى بابهته گرنگهکانى دنیایى سیاسهته بهتایبهت ئهو بابهتانهى کهپهیوهندیدارى راستهوخۆو گرنگیان بهسیاسهتى دهرهوهى ئهمریکاوه ههیهو ساڵى ١٩٨٤ لهلایهن پارێزهرى ئهمریکى (ولیام گێمهر) دامهزراوه.

ناوهندى لێکۆڵینهوهى ئیماراتى لهساڵى ١٩٩٤وه بهفهرمابى شێخ زاید بن سوڵتان حاکمى دوبهى دامهزراوهو کارى نووسینى راپۆرت و لێکۆڵینهوه  و تووێژینهوهى ستراتیجییه لهسهر پرسه جیهانییهکان، لێکۆڵینهوهکانى دهزگاکه لهبوارهکانى گۆڕنکارییه سیاسی، ئابوری، کۆمهڵایهتیی، رۆشنبیری، زانستی، عهسکهریی، ژینگهیى و تهندروستییهکانه.

بهپێى تووێژینهوهکهى ناوهندى جهیمس تاون و پهیمانگاى ئیماراتى بۆ لێکۆڵینهوه، چاکسازییهکانى کازمى تهنیا خۆى لهبنهبڕکردنى گهندهڵییدا نهبینیوهتهوه، بهڵکو دهستى داوهته چاکسازیى کردن و لهبنهوه ههڵکێشانى مهلهفێک که قورسهو ههموو سهرۆک وهزیرانێک تواناى ئهوهى نییه بیهوێت دهست بۆ ئهو جۆره مهلهفانه بهرێت که بهلاى ههندێک هێزى سیاسى عێراقییهوه بڤهیه، ئهویش» مهلهفى هێزه چهکدارو میلیشیاکانى عێراقه که بهڕوونى ئێران پشتیوانییان دهکات و دهستبردن بۆ چاکسازى یان ههر گۆڕانکارییهک لهم هێزانهدا، ئێران دهست واڵا دهکات لهدهستتێوهردانى دیکهى راستهوخۆ لهکاروبارى عێراقداو چاوهڕێ دهکرێت ئێران جارێکى دیکه کۆنترۆڵى بڕیار و دهسهڵاتى عێراق بکات.»

ههر بهپێى توێژینهوهى ئهو دوو ناوهنده، راوێژکارهکانى سهرۆک وهزیران داوایان لێکردووه وردتر رهنگڕێژى ههنگاوهکانى بکات و وڵات لهههنگاونان بهرهو چاکسازییهوه بهرهو داڕمان نهبات و ههنگاوه کردارییهکانى لهڕێگهى راگهیاندنهوه بهگوێ و چاوى نهیارهکانیدا ببات و بیکاته بروسکهیهکى ترساندن و کاریزمایى بونى خۆى نیشان بدات.

ئهو گۆڕانکارییانهى کازمى لهئێستادا کردوویهتی، چهندین پهیامى ناوخۆیى و دهرهکى لهپشتهوهیه کهگرنگترینیان ئهمانهن:

ئهو پهیامهى بۆ ناوخۆى عێراقه ئهوهیه، کهحکومهتهکهى کازمى بۆ گۆڕانکارى لهسلکى ئهمنى و سهقامگیرکردنى ئاسایشى نهتهوهیى هاتووه کهئهوهش داواکارى گهلى عێراقه، کهئهمهش بهدوایدا بڕیارى ههڵبژاردنى پیشوهختهى بهدوادادێت و جارێکى دیکه داواکارى خۆپیشاندهران بهتایبهت و گهلى عێراق بهگشتی بهرجهسته دهکرێت.

ئهم ههوڵانهى ئێستای کازمى بهئاراستهى چاکسازى دهیدات بهدڵى بهشێک لههێزه سیاسیى و میلیشیاکانى عێراق نییه، چونکه ئهو هێزه میلیشیایانه خۆیان بهتێکشکێنهرى سهرهکى داعش دهزانن و خۆیان بهخاوهنى نفوزو کاریگهریى لهساحهى سیاسى و جهنگیى عێراقدا دهبینن و پێیان وایه ئهو بۆچوونهى کاردهکات بۆ لهنابردنى ئهو هێزانه حکومهت نییه، بهڵکو ئهوه گهله کهبڕیارى لهچارهنووسى ئهو هێزانه دهدات.

پهیامى دووهمى ههنگاوهکانى کازمى رووى لهئێرانه، چونکه «کازمى بهم ههنگاوانهى ئێستاى تهجاوزى لهبڕیارهکانى حکومهتهکانى پێش خۆى کردووه بهوهى ههموو ههوڵێکى بۆ پاراستنى قهوارهى سیاسى و دهروازه سنورییهکانى عێراقه لهدهستى عێراق خۆیدا و بنهبڕکردنى دهستى گهندهڵى و بێگانهیه لهکاروباره ناوخۆییهکانى عێراقدا.

 ناوهندهکه ئاماژهى بهوهکردووه که «ئێرانییهکان ئهم ههنگاوو بڕیارانهى کازمى بهمهترسى بۆ سهر پێگهى خۆیان لهداهاتووى عێراقدا دهبینن و پێیان وایه بۆ لهمهودوا ناتوانن بهشێوهیهکى فراوان و وهک رابردوو مومارهسهى ههنگاوهکانیان لهعێراقدا بکهن».

یهکێکى دیکه لهپهیامهکانى چاکسازى کازمى گهڕانهوهیه بۆ ژینگهى عهرهبى تاکاریگهرى جارانى بۆ بگهڕێتهوه، کهپێگهى سیاسى و ئابورى خۆى لهناوچهکهدا بگهڕێنێتهوه بۆ ساڵانى سهدهى رابردوو که بهلایهنى کهمهوه کازمى لهئێستادا دهیهوێت عێراق نهبێته خاکێک کهههر کهس بیهوێت مهترسى لهسهر وڵاتێکى دیکهى لێوه دروست بکات و بیکاته گۆرهپانێک بۆ یکلایى کردنهوهى ململانێکانى خۆیان.

ههنگاوهکانى کازمى تهنیا بۆ ویلایهتهیهکگرتووهکانى ئهمریکا نییه، بهڵکو بۆ کۆمهڵگاى نێودهوڵهتییه بهشێوهیهکى گشتی، بهوهى عێراق دهیهوێت خۆى بێبهرى بکات لهململانێ ههرێمایهتییهکان و نێودهوڵهتییهکان و جارێکى دیکه نایهوێت خاکى عێراق بۆ پاکتاو کردنى حساباتى وڵاتان بهکاربهێندرێت.

ئهم پهیامهش باشترین ههنگاوى کازمییه، چونکه لهڕێگهى ئهمهوه هاوکارى و پشتگیرییهکانى ئهمریکاو وڵاتانى دیکهى نێودهوڵهتى بۆ عێراق و کابینهکهى کازمى زیاتر دهبێت، چونکه ئهمریکا دهیهوێت عێراق رۆڵى یهکسان ببینێت لهململانێکانى ناوچهکهدا بهتایبهت که لهئێستادا نییهتێک لهلایهن عێراقهوه بهدیدهکرێت بۆ کشانهوهى هێزهکانى ئهمریکا لهعێراق.

لهکۆتایى توێژینهوهى ههردوو ناوهندهکادا هاتووه که نابێت کازمى دهست بکات بهپوورهى ههنگداو دهبێت سهرهتا گێژیان بکات.

 هاوکات ئهوهى کهپێویسته کازمى بۆ لاوازکردنى میلیشیا ئێرانییهکان بیکات، بڕینى سهرچاوهى داهاتهکهیانه کهخۆى لهکۆنترۆڵکردنى بهشێک لهدهروازه سنورى و بازگهکانى نێوان پارێزگاکاندا دهبینێتهوه کهداهاتهکانیان بۆ بهشێک لههێزهکانى حزبوڵا و عهسائیبى ئههلى حهق خهرج دهکرێن.

تووێژینهوهى ئهو دوو ناوهنده بۆچوونیان وایه بهوشککردنى سهرچاوهى داهاتى ئهو هێزه چهکدارانهى کهوهلائیان بۆ ئێران ههیه، دهتواندرێت چاکسازى و گۆڕانکارییهکانى عێراق بهڕێژهى بهرچاو بهرهوپێش بچن و بهمهش گۆڕانکارى کردهیى و ریشهیى دروستدهکهن بۆ داهاتووى وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار