بافڵ تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى ئارامى ده‌گێڕنه‌وه‌

وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى: له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌که‌وه‌ په‌یام بۆ تورکیاو په‌که‌که‌ ده‌نێرین

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

پهرلهمانى کوردستان ئهمرۆ کۆبوونهوه ئهنجامدهدات به بهشدارى فراکسیۆنهکانى پارتى و یهکێتى و گۆڕان و کهمینهکان، بهڵام هێشتا کۆمهڵ و یهکگرتوو خۆیان یهکلانهکردۆتهوه بۆ بهشداریکردنیان.

گرژییهکانى یهکێتى و پارتى لهچهند رۆژى رابردوو پهرهیسهند دواى ئهوهی بڕیاربوو رۆژى شهممه 25ى تهمهوز لهسهرۆکایهتى ههرێم کۆبوونهوه ئهنجامبدهن، بهڵام دواتر ئهو کۆبوونهوهیه ههڵوهشایهوهو ئهمڕۆ ئهنجامدرا.

سهرهڕاى گرژییهکان، هێمن ههورامى، جێگرى سهرۆکى پهرلهمان لهڕێگهى نووسراوێکهوه داواى بانگهێشتى ئهنجامدانى کردبوو تا رۆژى یهکشهممه 26ى تهمموز کۆبوونهوه ئهنجامبدرێت، بهڵام (24) کاتژمێر کۆبوونهوه دواخرا بۆ ئهمڕۆ دووشهممه که رێواز فایهق سهرۆکى پهرلهمان لهنووسراوێکدا داواى بانگهێشتى پهرلهمانتارانى کردووهو بهرنامهى کارى خستۆتهڕوو که راپۆرتى چهند لیژنهیهک ئامادهکراوهو پێنج وهزیرى کابینهى نۆیهم بانگهێشتى پهرلهمان دهکرێت لهماوهى سێ رۆژدا.

کۆبوونهوهى پهرلهمانى کوردستان لهپێنج بڕگه پێکهاتووه کهخوێندنهوهى یهکهم و دووهم بۆ ژمارهیهک پڕۆژهیاساو دهنگدان لهسهر داواکاریى دهستلهکارکێشانهوهى ئهندامى پهرلهمان (سۆران عومهر سهعید) له‌‌ئهندامیهتى پهرلهمان دهکرێت، لهگهڵ بانگهێشتى وهزیرهکانى (دارایى، ناوخۆ، پێشمهرگه، تهندروستى، سهرۆکى دهستهى ناوچه کوردستانییهکان و وهزیرى ههرێم بۆ پهیوهندییهکانى ههرێم و بهغدا.

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى ئهوه دووپاتدهکاتهوه کهفراکسیۆنهکانى حزبهکهى و یهکێتى و گۆڕان و بهشێک لهسهربهخۆکان و مهسیحى و تورکمانهکان بهشدارى دهکهن و دهشڵێت: «پهرلهمان پهیامى بۆ تورکیاو پهکهکه دهبێت».

پێشهوا ههورامى، وتهبێژى سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى، لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتىوت «کۆبونهوهى پهرلهمان بهکراوهیى دهمێنێتهوهو دوو سێ رۆژ دهخایهنێت، پێنج وهزیر دێنێته ناو پهرلهمان و گفتوگۆیان لهگهڵ دهکرێت لهسهر ئهو پرسانهى که لهکارنامهى پهرلهماندا هاتووه«.

ناوبراو وتیشى:»پهرلهمان پهیامى بۆ تورکیاو پهکهکه دهبێت، کێشهکه بهتهنها تورکیا نیه، ههردووکیان کێشهى خاکى باشورى کوردستانن».

«کێشهى موچهى فهرمانبهرانیان باسکردووه، بهڵام چارهسهرکردنى کۆنکرێتى پرسى موچه بهجێبهجێکردنى یاسایى چاکسازى دهبێت، ئهوکات دهتوانرێت کێشهى موچهى فهرمانبهران بهداهاتى ناوخۆو خاڵه سنورییهکان چارهسهر بکرێت»، وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى وادهڵێت.

پێشهوا ههورامى ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد»لایهنه پێکهێنهرهکانى حکومهت فراکسیۆنهکانى (پارتى، یهکێتى و گۆڕان) لهناو دانیشتنهکهدا بن گرنگ دهبێت، ئهگهر نیهتهکه خزمهتى خهڵکه، با ههموویان بهشداربن و بهئامادهبونى وهزیرهکان پرسیاربکرێت، بهدڵنیاییهوه ئۆپۆزسیۆنیش ئهگهر کارى راستکردنهوهى ئێمهبێت وهک دهسهڵات دهبێت ئێمه دهستخۆشى لێبکهین».

وتهبێژى فراکسیۆنى پارتى ئهوهشى دووپاتکردهوه کهئاگادارى ئهوهبووه گفتوگۆ لهنێوان مهکتهبى سیاسى پارتى و یهکێتى کراوهو «نێچیرڤان بارزانى و مهسرور بارزانیش گفتوگۆیان ههبووه لهگهڵ مهکتهب سیاسى یهکێتى و لهسهر خهت بوون».

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکێتى دهڵێت بهشدارى کۆبوونهوهى پهرلهمانى کوردستان دهکهن.

جهمال حهوێز، ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئهمرۆ بهشدارى کۆبوونهوهى پهرلهمان دهکهین».

فراکسیۆنى گۆڕان: بهشدارى کۆبوونهوهکان دهکهین، چونکه کۆبوونهوهکهى ئهمڕۆ چڕوپڕهو زۆر تهوهر گفتوگۆى لهبارهوه دهکرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن بهتایبهت دۆخى دارایى و موچهو لهشکرکێشییهکانى تورکیاو بانگکردنى چهند وهزیرێک بۆ پهرلهمان

ههروهها ئاشنا عهبدوڵڵا، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بهشدارى کۆبوونهوهکان دهکهین، چونکه کۆبوونهوهکهى ئهمڕۆ چڕوپڕهو زۆر تهوهر گفتوگۆى لهبارهوه دهکرێت که بۆ هاوڵاتیانى کوردستان گرنگن بهتایبهت دۆخى دارایى و موچهو لهشکرکێشییهکانى تورکیاو بانگکردنى چهند وهزیرێک بۆ پهرلهمان».

ئاشنا عهبدوڵڵا باسى لهوهشکرد رۆژى سێشهممه 28ى تهمموز، وهزیرى دارایى و سکرتێرى ئهنجومهنى وهزیران و سهرۆکى دیوانى ئهنجومهنى وهزیران دێنه پهرلهمان تایبهت دهبێت بهبارودۆخى دارایى.

لایهنهکانى ئۆپۆزسیۆن بهتایبهت کۆمهڵ و یهکگرتووى ئیسلامى، هێشتا یهکلانهبوونهتهوه بۆ بڕیاردان لهسهر بهشداریکردنیان لهدانیشتهکهى پهرلهمانداو هۆکارهکهشى بۆ ئهوه دهگهڕێننهوه کهیاداشتیان داوهته سهرۆکایهتى پهرلهمان و وهڵامنهدراونهتهوه کهدهخرێته بهرنامهى کارهوه یان نا.

روپاک ئهحمهد، ئهندامى لیژنهى یاسایى لهفراکسیۆنى کۆمهڵ لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بهشدارى کۆبوونهوهى ئهمڕۆ ناکهین، تا ئهو بڕگهیه بۆ کۆبوونهوه زیاد نهکرێت که موچهو بژێویى ژیانى خهڵک باس بکرێت بهتایبهت پرسى موچه، پێویسته سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى بێنه پهرلهمان».

بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان بۆ زیادکردنى تهوهرێک بۆ کۆبوونهوهى پهرلهمان پێویسته سهرۆکى فراکسیۆنێک و (10) پهرلهمانتار یاداشتێک بدهنه پهرلهمان بۆ ئهوهى بتوانرێت دهستکارى بڕگهیهکى کۆبوونهوهکه بکرێت.

پهرلهمانتارهکهى کۆمهڵ دهڵێت سهرۆکى فراکسیۆنهکهیان و (10) پهرلهمانتار یاداشتێکیان داوهته دهستهى سهرۆکایهتى پهرلهمان بۆ زیادکردنى تهوهرى کۆبوونهوهکان که باس لهبڕینى ئهو لهسهدا 21ى موچهى مانگى شوباتى 2020ى فهرمانبهران و قهرزهکانى سهر حکومهتى ههرێم که (27) ملیار دیناره«پێویسته حکومهتى ههرێم وهڵام و روونکردنهوهى پێویست بدات ئهم قهرزه زۆره بۆچى کراوه........ بڕینى لهسهدا 21ى موچهى مانگى شوباتى فهرمانبهران بهبێ گهڕانهوه بۆ پهرلهمان کراوه، وهڵاممان دهوێت».

هاوکات، سهرچنار ئهحمهد، ئهندامى فراکسیۆنى یهکگرتوو لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئێمه بایکۆتى دانیشتنهکانمان کرد، چونکه پێمانوایه دانیشتنهکان کراوهته کۆبوونهوه بۆ خزمهتى کۆبوونهوهو لهئهنجامدا کارێک ناکرێت ئهرکێک بۆ حکومهت زیادبکرێت، بهو شێوهیهش پهرلهمان شکۆى نهماوه«.

ئهم پهرلهمانتارهى یهکگرتوو ئهوهشى باسکرد دانیشتهکان پێویسته بهئامادهبوونى  سهرۆکى حکومهت و جێگرهکهى و وهزیرى دارایى بێت.

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د هاوشێوه‌ى په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو که‌ یاداشته‌کانیان بۆ ته‌وه‌رى کۆبوونه‌وه‌کان زیادناکرێت، چونکه‌ دوێنێ به‌مه‌رجى ده‌ستکارینه‌کردنى ته‌وه‌ره‌کان کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخراوه‌«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار