" رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان به‌بێ نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و عێراق ده‌کرێت"
"گفتوگۆ‌و رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌که‌وێته کاتى پڕۆژه یاساى ساڵى داهاتوو له‌گه‌ڵ عێراقدا"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:" رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان ده‌کرێت و گفتوگۆ و رێکه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت ده‌به‌سترێته‌وه به یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتووه‌وه".
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" گفتوگۆ‌و لێکنزیکبونه‌وه له‌نێوان وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق هه‌یه بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه گومرگییه‌کان و داهاتى ناوخۆى هه‌رێم، له‌به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه مه‌بله‌غێک پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێم بکات".
هه‌روه‌ها وتیشى:" بۆ ئه‌مساڵ به‌غدا ئاماده نییه داهاتى نه‌وت وه‌ربگرێت، راسته حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه هه‌موو نه‌وت بداته به‌غدا به‌و مه‌رجه‌ى حکومه‌تى عێراق شایسته داراییه‌کانى کۆمپانیاکانى نه‌وت بدات، له‌ئێستادا دۆخى داراییان باش نییه‌و ناتوانن ئه‌مه بکه‌ن بۆیه بڕیاره گفتوگۆکان به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆ پرۆژه یاساى ساڵى 2021 ئه مپرسه یه‌کلابکرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌بێ رێکه‌وتن مسته‌فا کازمى ئاماده نییه یه‌ک دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم بنێرێت له‌به‌رئه‌وه‌ى فشارى شه‌قامى شیعى و عه‌ره‌بى له‌سه‌ره، وتیشى:" مسته‌فا کازمى هیچ کات به‌و سه‌راحه‌ته قسه ناکات که بڵێت رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکه‌ین ئه‌وه‌نده پاره ره‌وانه ده‌که‌ین بۆ کورد".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم له په‌رله‌مانى کوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بۆ هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌کردووه، شیروان میرزا جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه وه‌فدى دانوسانکارى هه‌رێم و به‌تایبه‌ت خالید شوانى باسى ئه‌وه‌ى کردووه که رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکه" به‌ڵام بڕواناکه‌م وه‌فدى دانوسانکار به‌غدا به‌ڵێنى مه‌بله‌غێک دیارى کراوى پێدابن و ئاماده‌نه‌بن باسى بکه‌ن، چونکه کازمى له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا پێش رێکه‌وتن به سه‌راحه‌ته قسه ناکات".