که‌شناسى هه‌رێم: دوو بومه‌له‌رزه له کرماشان روویداو له گه‌رمیان هه‌ستى پێکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که دوو بوومه‌له‌رزه شاری کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان هه‌ژاند و له گه‌رمیان هه‌ستى پێکراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕى 3.7 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر له شاری کرماشانی رۆژهه‌ڵاتى کوردستان روویدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که "ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌که 30 کلیۆمه‌تر له خانه‌قین و 39 کیلۆمه‌تر قه‌زاى کفریه‌وه دوور بووه و له گه‌رمیان هه‌ستى پێکراوه و قووڵیى بوومه‌له‌رزه‌که 10 کیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وییه‌وه بووه و هیچ زیانی نه‌بووه".
هاوکات، که‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند که دوای چه‌ند خوله‌کێک بوومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م روویداوه که گوڕه‌که‌ى 2.9 پله بووه به پێوه‌رى رێخته‌ر بووه و هیچ زیانێکى نه‌بووه.