کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، ئاماده‌یى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌و واده‌یه‌ى که له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه دیاریکراوه ده‌ربڕى به‌ڵام به چوار مه‌رج.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى ئابى 2020، کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژادرنه‌کانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ى که له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه دیاریکراوه ئه‌گه‌ر چوار مه‌رج بێنه‌دی".
مه‌رجى یه‌که‌مى کۆمسیۆنه‌که ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانى عێراق له که‌مترین کاتدا یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕێنێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمى وڵات‌دا بڵاو بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى بۆ پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
مه‌رجى دوه‌میشى ده‌رکردنى "ته‌شریعێکى به‌دیله" بۆ مادده‌ى سێى فه‌رمانى ژماره‌ى 30ى ساڵى 2005 بۆ ته‌واوکردنى نیسابى دادگاى باڵاى فیدراڵى که تاکه لایه‌نه له‌ڕووى یاساوه ده‌سه‌ڵاتى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌پێى به‌یاننامه‌که مه‌رجى سێیه‌مى کۆمسیۆن ئه‌وه‌یه حکومه‌ت بودجه‌ى هه‌ڵبژاردن و ئه‌و پێداویستیانه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاماده بکات که پێشتر له‌لایه‌ن کۆمسیۆنه‌که‌وه داواکراون و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ى دیاریکراوه.
هاوکات له مه‌رجى چواره‌میدا کۆمسیۆن داواى هاوکارى له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى دیکه‌ى تایبه‌تمه‌ند به هه‌ڵبژاردن کردوه که پشتیوانیان بن له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردندا.