وه‌زیرى په‌روه‌رده باسى ده‌ستپێکردنی ساڵى نوێى خوێندن ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به‌رنامه‌یه‌کیان داناوه بۆ چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021).
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خویندن، دوێنێ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به چه‌ند خاڵێک کردووه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌که‌یان خه‌ریکى دوایین خاڵه‌کانى به‌رنامه‌یه‌که که ده‌یه‌وێت پێشکه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بکات که تایبه‌ته به چۆنیه‌تى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنى (2020 ـ 2021).
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ساڵى خوێندنى (2020ـ2021) به هه‌مان شێوه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ره‌هه‌ندى ته‌ندروستیی تێدایه‌و پێویستیان به هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌ندروستییه، وتیشى:"پێویستمان به راوێژ و راوه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێکردن ده‌بێت ده‌خرێته به‌رنامه‌ی کاری یه‌کێک له کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".