دوای ساڵێک لە کەوتنی ئەسەد چی روویدا؟

کاتژمێرێک لەمەوپێش



هەنگاوی داهاتووی تورکیا بەرامبەر رۆژاڤا چییە؟

هەسەدە ئامادەکاری دەکات و ئەنقەرەش خەریکی ناردنی هێز و چاودێریکردنە

ئامادەکردنی، هاوڵاتی

بەیانییەکی زووی هەشتی مانگ هادی ئەلبەحرە، سەرکردەی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە وتارێكی 25 چرکەیی گرتنی دیمەشق و کەوتنی رژێمەکەی ئەسەدی راگەیاند.

ئەمە چۆن روویدا؟
دەستەی تەحریر شام لە ساڵی 2017 بە پشتگریی تورکیا دامەزرا کە لە چەند گروپێک پێکهاتبوون بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع کە ئەوکات بە ئەبو محەمەد جۆلانی ناویدەرکردبوو. لە کۆتاییەکانی مانگی 11ـی ساڵی 2024 تەحریر شام ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و بە توندی رووبەڕووی هێزەکانی ئەسەد بوویەوە.

سەرەتا لە حەلەب دەستی پێکرد تا دیمەشق بەردەوام بوو. تەنها بە 11 رۆژ زۆربەی ناوچەکانی سوریای گرت و لە رۆژی هەشتی مانگی دوانزە سەرکەوتنیان راگەیاند.
دوای ساڵێک لە رووداوەکان چی روویدا؟

دوای ئەوەی بەشار ئەسەد وڵاتی بەرەو سوریا بەجێهێشت ئەحمەد شەرع چووە شوێنەکەی و بەشێک لە وڵاتان پشتگریان کرد، لەوانەش بە پلەی یەکەم تورکیا بوو. 

دوای 12 ساڵ لە جەنگی ناوخۆ و کوژرانی زیاتر لە نیو ملیۆن کەس، سوریا جارێکی دیکە بەڕووی جیهاندا کرایەوە و ئەمریکا، بە سەرکردایەتی دۆناڵد ترەمپ، بەشێکی زۆری سزاکانی لەسەر لابرد.

لەدوای رووخانی ئەسەد هێزەکانی تەحری شام هێرشیان کردەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوا کوردستان و چەند ناوچەیەکیان داگیرکرد.

هەرچەندە بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی گەورەتر لەنێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) روونەدات، لە مانگی ئازاری 2025 ئەحمەد شەرع لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رێککەوتنێکی ئیمزاکرد کە بە رێککەوتنی 10ی ئازار ناسرا. لە رێککەوتنەکەدا تێیدا ئاگربنەست راگەیاندرا و زەمینە خۆشکرا بۆ تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا.

بەڵام دوای ساڵێک لە دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، سوریا بەڵێنەکانی جێبەجێنەکردووە لە پێدانی ماف بە کەمە نەتەوایەتییەکان و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسی و تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سوریا. 

مەزڵوم عەبدی بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی راگەیاندووە، 2026 بۆ ئەحمەد شەرع یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر بزانێت بە ژیری مامەڵە بکات، ئێمەش گۆڕانکاری جدیمان لەو دەوێت نەک تەنها بەڵێن.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەش کرد، هەسەدە 100 هەزار شەڕڤانی هەیە و تێکەڵبوونی بە سوپای سوریا قورسە، هەرچەندە بڕیاریانداوە کە سێ فیرقەی هێزەکانی هەسەدە و دوو یەکەی تایبەت، کە یەکێکیان یەکەی ژنان، بە سەربەخۆیی بهێڵنەوە بۆ پاراستنی و بەرگریکردن لە رۆژاڤا.

تورکیا زۆر هەوڵدەدات لەمیانی پرۆسەی ئاشتیدا و لەرێی فشارکردن لە ئەحمەد شەرع هەسەدە چەک دابنێت، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێکی پێشتری ئەلمۆنیتەر رێبەر ئۆجەلان سازش لەسەر ئەوە ناکات و هەسەدە لای ئەو هیڵی سوورە. ئەنقەرە دەشیەوێت بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لەناوبچێت و سوریا یەک دەوڵەت بێت، بەڵام ئیدارەی خۆسەر نایەوێت سازش لەسەر ئەمە بکات و دەیەوێت بە لامەرکەزی بمێنێتەوە.

مەزڵوم عەبدی زۆر بە راشکاوانە گوتی، هەسەدە هیچ جێگرەوەیەکی نییە و هاوکاری ئەمریکا پێویستە بۆ دەسەڵاتی ناناوەندی لە سوریا و دەبێت واشنتن رۆڵێکی هاوسەنگتر بگێڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار