بڕیاردرا تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دووه‌مى پۆله ناکۆتاکان دوابخرێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دوه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11 ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى بۆ ڕۆژى 16ى ئاب دواخرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" به‌پێى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له خاڵى یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ى خولى دووه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى که بڕیاربو له واده‌ى خۆى جێبه‌جێ بکرێت له به‌روارى 2020/8/9، له‌هه‌مانکاتدا ده‌سه‌ڵات درا به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاکان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و کۆتاییهێنان به تاقیکردنه‌وه‌کان به‌ڕه‌چاوکردنى ڕه‌شى ته‌ندروستی."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که دواى تاوتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى و ڕاى پارێزگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ى قه‌زاکان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رپه‌رشیکردن به‌مه‌به‌ستى ڕه‌چاوکردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستى "بڕیارماندا تاقیکردنه‌وه‌کانى خولى دووه‌مى پۆله ناکۆتاکان له 4 بنه‌ڕه‌تى تا 11 ى ئاماده‌یى و قۆناغى ناکۆتایى خوێندنى پیشه‌یى و ئیسلامى دوابخرێت بۆ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه به‌روارى 2020/8/16 یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".