عه‌لى حه‌مه‌ساڵح بۆ حکومه‌ت: قاچاخچێتى و تاڵانى و مافیایی رابگرن
"قاچاخچێتى و تاڵانیه‌ى ده‌کرێت لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حیزبى و ئه‌منى و حکومى له پشته"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت: بڕیار به‌ده‌ستى خاڵى سنوریى وه‌لید و خاپور له‌گه‌ڵ رۆژئاواى کوردستان، ته‌نیا کۆمپانیایه‌که‌و له سحێلاوه دو سه‌ر ئاژه‌ڵ به 35 هه‌زار دینار داخڵده‌که‌ن و زیانیان به‌سه‌دان مه‌ڕدار گه‌یاندوه و ده‌شڵێت:" له‌نێو شارى سلێمانى به‌ئاشکرا نوسینگه‌ى قاچاخچێتى هه‌ن که چیت بوێت له باشماخ و په‌روێزخانه‌وه بۆت داخڵ ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان داوا له سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت ده‌کات ئه‌م قاچاخچێتى و تاڵانى و مافیاگه‌راییه رابگرن.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چه‌ندین جوتیارو حه‌یواندار، که ھه‌مویان تووشى زیانى گه‌وره‌بوون به‌دواداچونمان کرد بۆ ئه‌م قاچاخى و تاڵانیه‌ى که ھه‌یه. ئه‌وه‌ى ئێستا له کوردستان ده‌کرێت له 1991 یش نه‌بووه."
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان راشیگه‌یاند که "به‌ئاشکرا له بازاڕدا نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه ھه‌رچیت بوێت ژماره‌ى ئۆتۆمبیله‌که‌ت لێوه‌رده‌گرن و بۆت داخڵده‌که‌ن".
"ئه‌مڕۆ به‌ڕادێک خه‌یارو سێ‌و و پیازو قۆخ به چوار ھه‌زار دۆلار داخڵده‌که‌ن، ھێلکه به 12 ھه‌زار دۆلار، جگه‌ره به نیوه‌ى به‌ھاى گومرگه‌که‌ى و ھه‌رچى دیکه‌شت ھه‌بێت بۆت داخڵده‌کرێت. ئێستا ته‌نیا له قاچاخى جگه‌ره مانگانه 10 ملیۆن دۆلار ده‌برێت"، عه‌لى حه‌مه ساڵح وا ده‌ڵێت.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان باسى ئه‌وه‌شى کردووه که "ئێستا له شه‌قامى سه‌ھۆڵه‌که‌و بازاڕى دۆلاره‌که به ئاشکرا نوسینگه‌ى قاچاخى دانراوه چیت بوێت به به‌رچاوى ھێزه ئه‌منیه‌کانى حکومه‌ته‌وه له باشماخ و په‌روێزخانه‌وه بۆت داخڵده‌کرێت..بڕیار به‌ده‌ست له خاڵى سنورى وه‌لیدو خاپور له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا چى بڕوات و بێت ته‌نیا کۆمپانیایه‌که، له سحێلاوه دو سه‌ر حه‌یوان به 35 ھه‌زار داخڵده‌که‌ن. زیانیان به سه‌دان مه‌ڕدار گه‌یاندوه."
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، پێشیوایه "ھه‌رچه‌نده ئه‌م قاچاخى و قۆرخکاریه واجھه‌که‌ى چه‌ند که‌سێکه، به‌ڵام به دڵنیایى لوتکه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حیزبى و ئه‌منى و حکومى له پشته ئه‌گه‌رنا ناکرێت."
سه‌رۆکى فراگسیۆنى گۆڕان ده‌شڵێت له‌مانگى 12ى ساڵى رابردووه‌وه به‌وپه‌ڕى ورده‌کارییه‌وه چى له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌کان ڕوده‌دات، خستوویه‌ته به‌رده‌ست حکومه‌ت، به‌ڵام" له‌برى ئه‌وه‌ى چاکبکرێت ئێستا تاڵانى زیادى کردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که "ئه‌و بێشه‌رمییه‌ى ئه‌وڕۆ من له‌دزى و قاچاخى بینیم، سه‌یر بو! له بازاڕدا نوسینگه دابنێیت و بڵێیت چیت ده‌وێ بێ گومرگ و پشکنین بۆت داخڵده‌که‌ین و به بازگه‌کانیشدا تێیده‌په‌ڕێنین."
وتوشیه‌تی"فه‌رمون ئه‌وه ھێزه ئه‌منیه‌کانى حکومه‌تى ھه‌رێم به‌شێکن له‌م قاچاخیه، به‌یه‌ک بڕیار ڕێگاى لێده‌گیرێت، له ھه‌ر سنورێک قاچاخى بکرێت، ئه‌و ھێزه‌ى له‌وێیه فه‌سڵى بکه‌ن. فه‌رمون من ناوى ھه‌رچى قاچاخچى و به‌رده‌ست و کۆمپانیایه پێتانده‌ڵێم، ڕایبگرن. "
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان پرسیویه‌تی"ئایا ده‌کرێت موچه‌خۆرێک ئه‌مه دۆخى موچه‌که‌ى بێت، به‌ڵام مانگانه به‌رپرسان و ده‌ڵاڵه‌کانیان له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک ده‌یان ملیۆن دۆلاریان ده‌ستبکه‌وێت."