روسیا رێکه‌وتنى نه‌وتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر و ئه‌مه‌ریکا به‌پێشێلکارى ناوده‌بات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، گرێبه‌ستى نه‌وتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر و ئه‌مه‌ریکا به‌پێشێلکارى سیستماتیک ناوده‌بات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا گرێیبه‌ستى نه‌وتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى خۆسه‌ر له رۆژئاڤا و کۆمپانیاى ده‌لتا کرێسینیت ئینێرجیى ئه‌مریکى به پێشێلکارییه‌کى سیسته‌ماتیکى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ناوده‌بات و ئه‌وه ده‌خه‌نه‌روو که" ئه‌مریکا سیاسه‌تى به‌هێزکردنى کورد له‌سه‌ر حسابى گرووپه ئیتنى و ئایینییه‌کانى دیکه په‌یڕه‌وده‌کات".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا رێز له بڕیاره‌کانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌خۆیى و یه‌کپارچه‌یى سووریا ناگرێت".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، ئه‌مریکا تۆمه‌تبارده‌کات به به‌شداریکردن له "دزیکردن و بازرگانیکردنى نایاسایى به سامانه سرووشتییه‌کانى سووریا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆشه‌ر له رۆژئاڤا له مانگى رابردوو رێکه‌وتنێکى نه‌وتى له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ده‌لتا کرێسینیت ئینێرجیى واژۆ کردووه‌و بڕیاره پاڵاوگه‌یه‌کى نه‌وتیش دروست بکرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى تورکیا‌و روسیا‌و حکومه‌تى سوریاى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.