پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى» له‌نێو میدیاکاران مشتومڕى لێده‌که‌وێته‌وه
به‌شێک پڕۆژه یاساکه ره‌تده‌که‌نه‌وه‌و هه‌ندێکیش داواى چاککردنى که‌موکورتییه‌کانى دەکەن
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق»، که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ ئه‌نجامدراوه، مشتومڕى زۆرى له‌نێو کایه‌ى رۆشنبیران و میدیاکاراندا دروستکردووه‌و به‌شێکیان به‌ته‌واوه‌تى ره‌تیده‌که‌نه‌وه و به‌شێکیان ده‌ڵێن که‌موکورتییه‌کانى چاک بکرێت کارێکى باشه.
پڕۆژه‌یاساى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان - عێراق»، له‌لایه‌ن سێ راوێژکارى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماده‌کراوه که‌ئه‌زموونیان له‌بوارى راگه‌یاندندا هه‌بووه.
راوێژکارێکى په‌رله‌مانى کوردستان که یه‌کێک بووه له‌ئاماده‌کارانى پڕۆژه‌که بۆ هاوڵاتى ده‌ڵێت:» پرۆژه‌که بۆ رزگارکردنى رۆژنامه‌نووسانه له‌سزاى قورس و به‌ندکردن».
مه‌جید ساڵح، راوێژکارى په‌رله‌مان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» دادگاکانى هه‌رێم له‌کاتێکدا که سه‌رپێچیه‌ک ده‌کرێت، په‌نا بۆ یاساى دیکه ده‌به‌ن که تووشى زیندانى کردن و سزاى سه‌خت ده‌بنه‌وه له‌و روانگه‌یه‌وه لیژنه‌ى رۆشنبیرى داواى کردووه ئێمه پرۆژه‌یاسایه‌ک ئاماده‌که‌ین که رۆژنامه‌نووسى بوارى ئه‌لیکترۆنى رزگاربکه‌ین له‌کۆت و به‌نده‌کانى یاساکانى دیکه«.
راوێژکاره‌که‌ى په‌رله‌مان پێشیوابوو به‌م یاسایه رۆژنامه‌نوس ته‌نیا به« غرامه‌یه‌کى که‌م» سزا ده‌درێت».
مه‌جید ساڵح، له‌باره‌ى یاسای تیرۆره‌وه له‌یه‌کێک له‌بڕگه‌کانى پرۆژه‌یاساکه‌دا وتى» ئه‌وه بۆ ئه‌و په‌یج و بڵاوکراوانه‌یه که بیرى توندڕه‌وى بڵاوده‌که‌نه‌وه«. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى باسکرد لیژنه‌ى یاسایى ده‌یه‌وێت کۆنفرانسى بۆ بکات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پرۆژه‌یاساکه به‌بیروڕاى جیاواز و که‌سانى پسپۆر‌و شاره‌زا، واته ئه‌مه پرۆژه‌یه‌کى سه‌ره‌تاییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى مافى رۆژنامه‌نووسى ئه‌لیکترۆنى بپارێزێت.
ژماره‌یه‌ک نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و ئه‌کادیمى و یاساناس ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رامبه‌ر به‌هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاسایه‌ک له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌ژێرناوى «رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنی»دا ده‌رده‌بڕن و به‌هه‌وڵێک بۆ «به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادییه‌کانو بێده‌نگکردنى هاوڵاتیان» له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناوى ده‌به‌ن.
ئاسۆس هه‌ردى، رۆژنامه‌نووس، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» ئه‌و یاسایه زۆر کاڵ و کرچ و بێمانایه، چونکه هیچ جۆره جیاوازیه‌ک له‌نێوان ئه‌کاونتى تایبه‌تى و ئه‌کاونت و په‌یجى ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ناکات، به‌و پێیه بێت خه‌ڵک له‌سه‌ر کۆمێنتێک ده‌کرێت بکرێته زیندانه‌وه‌و دادگایى بکرێت».
هه‌روه‌ها هه‌ردى پێشیوابوو ئه‌وه‌ى زۆر گرنگتره له‌پێشنیاره یاساکه‌دا باس له یاساى تیرۆر کراوه که «نازانرێت یاساى رۆژنامه‌گه‌رى چ په‌یوه‌ندیه‌کى به یاساى تیرۆره‌وه هه‌یه«. ئاسۆس هه‌ردى وتیشى:» په‌رله‌مانێک نه‌توانێت به‌رگرى له‌ئه‌ندامه‌کانى خۆى بکات، کاتێک ده‌ده‌رێنه به‌ر شه‌ق، چ متمانه‌یه‌کمان پێى بێت که یاسایه‌کى لێوه ده‌رده‌چێت ئازادییه‌کان ده‌پارێزێت».
سه‌ردار هه‌رکى، په‌رله‌مانتارى پێشوو یه‌کێکى دیکه‌یه له‌و که‌سانه‌ى که ره‌خنه‌ى توندى له پرۆژه‌یاساکه هه‌یه‌و له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»خودى یاساکه وه‌ک ناوه‌ڕۆک کێشه‌ى زۆرى تیدایه‌و رێگرى ده‌کات له‌ئازادییه‌کان و ده‌بێته پاشه‌کشه‌ى زۆر له‌ئازادى راده‌بڕین و کاته‌که‌شى زۆر نه‌گونجاوه«.
سه‌ردار هه‌رکى ئاماژه به‌وه ده‌دات که« ئێمه به‌قۆناغێکى هه‌ستاردا تێده‌په‌ڕین دۆخى دارایى خراپه‌و موچه دواکه‌وتووه، ئه‌مه وایکردووه چینى ناوه‌ڕاست پاشه‌کشه بکات و به‌ره‌و نه‌مان بڕوات به‌رامبه‌ر چینى ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار، له‌و کاته‌دا پێویست ناکات رێگرى له‌خه‌ڵک بکرێت راى خۆیان ده‌ربڕن».
هه‌رکى جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که‌پێویسته هه‌موو فراکسیۆنه‌کان به‌تایبه‌ت فراکسیۆنه گه‌وره‌کانى ناو په‌رله‌مان نه‌هێڵن ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێت و له‌کاتێکى گونجاوتر پێشنیازه یاساى له‌و جۆره دابڕێژرێت. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشبیری له‌په‌رله‌مانى کوردستان دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ناڕه‌زاییه‌تییه‌کان ره‌وان و ده‌کرێت پێشنیاره یاساکه رێکبخرێته‌وه.
سه‌لمه فاتح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌و پێشنیازه یاسایه به‌ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کراوه و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م ئاراسته‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى کراوه«.
هه‌روه‌ها هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد هیچ بوعدێکى سیاسى له‌پشت پڕۆژه یاساکه‌وه نییه، ته‌نیا بۆ رێکخستنه‌وه‌ى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بووه، وتیشى:» به‌شێک له‌و خه‌ڵکانه له‌دڵسۆزى خۆیان بووه بۆ میدیاى کوردى و ئازادى راده‌ربڕین ده‌ربڕیوەو ره‌خنه‌کانیان له‌شوێنى خۆیاندایه«. سه‌رۆکى لیژنه‌ى رۆشنبیرى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه هه‌ندێک په‌رله‌مانتارى ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌که به‌لاڕێدا به‌رن و ده‌یانه‌وێت شه‌قام بجوڵێنن.
سه‌لمه فاتح هۆکارى ده‌رکردنى ئه‌م یاسایه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که« بێسه‌روبه‌رى له‌ناو سۆشیال میدیادا هه‌یه‌و ژیانى تایبه‌تى خه‌ڵکى کردۆته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌یاسا رێکنه‌خراوه«. مامۆستایه‌کى زانکۆ پێیوایه هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات.
هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات
ماردین ئیبراهیم، مامۆستاى زانکۆ، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»هه‌ر دیارده‌یه‌کى تازه که له‌دنیادا رووبدات، ده‌بێت یاسایه‌کى بۆ دابنرێت، چونکه به‌بێ یاسا کۆمه‌ڵگا ناڕوات، له‌ئێستادا که‌سێک به‌هۆى میدیاى ئه‌لیکترۆنى سزابدرێت، دوو یاسامان هه‌یه، که یاساى سزادانى عێراقى و یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه، ده‌بێت به‌و دووانه سزابدرێت، به‌ڵام ئه‌م یاسایه واده‌کات که سه‌ربه‌خۆبێت و که‌سێک سه‌رپێچییه‌کى کرد، به‌م یاسایه سزابدرێت».
هه‌روه‌ها وتیشى» ئێمه پێویستمان به‌یاسایه به‌ڵام ده‌بێت وابکه‌ین له‌گه‌ڵ ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى مافه‌کانى مرۆڤدا بگونجێت، که ده‌بوایه ئه‌مه ئه‌ساسى باسه‌که بێت نه‌ک بوترێت ره‌تبکرێته‌وه«. ماردین ئیبراهیم ده‌شڵێت» ده‌کرێت له‌سه‌ر کۆمێنتێک خه‌ڵک سزابدرێت، ئه‌وه که‌وتۆته سه‌ر ئه‌داى کۆمێنته‌که، چونکه مه‌لایه‌ک دێت له‌کۆمێنتێکدا قسه به‌ژنێک ده‌ڵێت، ئه‌وه پێویسته سزابدرێت، چونکه له‌هه‌موو جیهاندا وایه، له‌کۆمێنتێکدا قسه‌یه‌ک بکرێت کاربکاته سه‌ر که‌سایه‌تیه‌ک یان لایه‌نێک سزاده‌درێت».
هاوکات، مامۆستاى به‌شى میدیا له‌زانکۆى سلێمانى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه پرۆژه‌یاساکه له رووى راگه‌یاندن و یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره. هێرش ره‌سوڵ، مامۆستاى به‌شى میدیا، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»پرۆژه‌یاساکه له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه و له‌ڕووى یاساییه‌وه که‌موکوڕیى زۆره، بۆیه وا پێشنیاریان کردووه پێداچوونه‌وه‌ى بۆبکرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ کوردستان له‌م بارودۆخه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتوریه‌ى ئێستا شانى ئه‌م جۆره یاسایانه هه‌ڵناگرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ژێر هه‌ژمونى حزب و لایه‌نه سیا‌سیه‌کاندان».
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ئه‌و که‌شه سیاسی و بارگاویه‌ى ناو په‌رله‌مان له‌کۆتاییدا به یاسایه‌کى نیشتیمانى باش ده‌رناچێت،» پانایى ئازادى رۆژنامه‌نوسى به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو قوڵترى ده‌کاته‌وه و خراپ به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن ده‌ستڕۆیشتوه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاکوان و هاوڵاتیان». له‌لایه‌کى دیکه‌وه فراکسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند واژۆى خۆى له‌پرۆژه یاسای رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى که له‌په‌رله‌مانى کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ کراوه کشانده‌وه.
راشیگه‌یاند» ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانى هیچ یاسایه‌ک ناکه‌ین که کاریگه‌رى له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ى ئازادى راده‌ربڕین هه‌بێت، ئه‌و ره‌خنه‌و سه‌رنجانه‌ى بۆ ئێمه هاتووه جێگاى بایه‌خه‌و رێزلێگێراوه‌و پێوه‌ى په‌یوه‌ستین».
هه‌ر دوێنێ پاش مشتومڕى میدیاکاران نووسه‌ران له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساکه، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانى کوردستان، رایگه‌یاند»ئه‌م پێشنیازه یاسایه له‌لایه‌ن دوو راوێژکارى په‌رله‌مانه‌وه گه‌ڵاڵه‌کراوه، که‌پێشتر هه‌ریه‌کێکیان ئه‌زموونى زیاتر له (15) ساڵ کارى میدیاییان هه‌بووه‌و بڕوانامه‌ى به‌رزى ئه‌کادیمییان له‌و بواره‌یشدا هه‌یه‌و بڕواى ته‌واوه‌تیشیان به‌پره‌نسیپه‌کانى ئازادیى بڵاوکردنه‌وه هه‌یه«.
هه‌روه‌ها له‌ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو »ئه‌م پێشنیازه یاسایه که به‌ئیمزاى (53) په‌رله‌مانتار له‌فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌ت و ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت ئیمزاکراوه، پڕۆژه‌ى هیچ حزب و که‌س و لایه‌نێک نییه«. جه‌ختیش له‌وه کراوه‌ته‌وه ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ ناکرێت تائه‌وکاته‌ى به‌به‌شداریى میدیاکارانى خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕانى بوارى میدیا‌و نوخبه‌ى یاساناسانى بوارى میدیا، «وۆرکشۆپ»ى له‌هه‌ولێرو سلێمانى بۆ ده‌کرێت.