ئه‌ردۆغان؛ تورکیا لاواز‌و گۆشەگیر دەکات
فه‌ڕه‌نسا ھێزە سه‌ربازییه‌کانیان له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا بههێزتردەکات بۆ پاڵپشتیکردنی یۆنان
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارێز خالید
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وڵاتەکەی کەنارگیرکردووە لەئاستی نێودەوڵەتیی و ناوچەییداو بەم ھۆیەشەوە نرخی لیرە لەم هەفتەیەدا نزمترین ئاستی تۆمارکرد لەمێژووی ئەو وڵاتەدا. هەروەها لێشاوێک دەستلەکارکێشانەوە پارتەکەی ئەردۆغانی گرتۆتەوە.
ماڵپه‌رى کامبریج نیوزیش بڵاویکردووه‌ته‌وه که له‌دوایین سه‌ردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ شارى کامبریج له‌ویلایه‌تى ماساچوسێتس له‌ئه‌مریکا، رووبەڕووى خۆپیشاندانى به‌شێک له هاوڵاتیانى کورد‌و تورک بووه له‌دژى سیاسه‌تەکانى ناوخۆى تورکیا، هه‌روه‌ها دژى بۆردوومانه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌ناوچه سنورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا.
لەچەند رۆژی رابردوودا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق داوای له‌چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى کرد تاهاوکاربن بۆ رێگریکردن له‌هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى هه‌رێم و عێراق.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا باسى له‌وه‌کردووه که فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو نوێنه‌رى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا بۆ کاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داواى لێکردوون رۆڵیان هه‌بێت له‌ڕاگرتنى هێرشه‌کانى تورکیادا.
چه‌ند مانگێکە تورکیا که‌شتییه‌کانى بردووه‌ته به‌شى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و به‌رده‌وامه له‌گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت و غازدا، یۆنان ناڕه‌زایه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر به‌و کاره ده‌ربڕى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى یۆنان هۆشداریدایه تورکیا زانى که‌ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ کۆتایى به «کاره نایاساییه‌کانى» له‌و سنووره ئاوییه‌دا بهێنێت.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکی بڵاویکرده‌وه کهڕۆبهرت مینیندێز کۆنگرێسمانى دیموکراته‌کان و کریس هۆڵن کۆنگریسمانى کۆمارییه‌کان، داوایان له مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه، سزاى ئابورى به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنن و دا‌واشیان کردووه که‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌یان و یه‌کێتى ئه‌وروپا په‌له‌بکه‌ن لهدهرکردنى که‌شتییه‌کانى تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌داو له‌ئه‌گه‌رى ره‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و داواکارییه‌شدا، پیویسته تورکیا له‌لایه‌ن دادگایه‌کى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دادگایى بکرێت.
جگه له‌مانه‌ش، ماڵپه‌رى فرانس ٢٤ بڵاویکردووه‌ته‌وه کهفهڕهنسا بڕیارى داوه پێگه سه‌ربازییه‌کانیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا به‌هێزتربکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک دژایه‌تیکردنى بڕیاره‌که‌ى تورکیا‌و پاڵپشتییه‌ک له‌حکومه‌تى یۆنان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا رایگه‌یاند ‹›ناهێڵن بچوکترین هێرش بێوه‌ڵام بێت››.
ماڵپه‌ڕى واشنتن پۆست بڵاویکردووه‌ته که‌یه‌کێتى ئه‌وروپاش داواى له‌تورکیا کردووه به‌په‌له ئه‌و گرژیانه‌ى له‌ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستدا دروستکردووه رایبگرێت و پشتیوانى خۆشیان بۆ یۆنان راگه‌یاندووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه‌ش، ئاڵۆزییه‌کانى لیبیا‌و ده‌ستتێوه‌ردانى تورکیا له‌کاروبارى ئه‌و وڵاته‌دا وایکردووه سوپاى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌و میسر به‌توندى رووبه‌ڕووى ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانى تورکیا ببنه‌وه.
له‌دوایین پێشهاتیشدا ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى میسر رایگه‌یاندووه که ‹›په‌رله‌مانى میسر رێگه‌ى به‌ئه‌نجامدانى کرده‌ى سه‌ربازى له‌ده‌ره‌وه‌ى خاکى وڵاته‌که‌ى داوه‌و گڵۆپى سه‌وزیان بۆ سوپاى وڵاتهکەیان هه‌ڵکردووه تا بچنه خاکى لیبیاوه بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سوپاى تورکیا››.
پێشتریش عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆکى میسر رایگه‌یاندبوو ‹›شارى سرت له‌لیبیا هێڵى سووره‌و رێگه‌ناده‌ن چه‌کدارى هیچ لایه‌نێک سنوره‌که‌ى ببه‌زێنێت››.
ھاوکات یه‌نس ستۆڵتنبێرگ سکرتێرى گشتى ناتۆ له‌تویتێکدا نووسیویه‌تی ‹›ده‌بێت دۆخه‌که بهپاڵپشتیى هاوپه‌یمانى و به‌پشتبه‌ستن به‌یاساى نێوده‌وڵه‌تى چاره‌سه‌ر بکرێت››
جگه له‌ناڕه‌زایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان لهسیاسهتهکانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته، هاوکات ناڕه‌زایه‌تییه ناوخۆییه‌کانى تورکیاش به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ئه‌ردۆغان و حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى ئاکپارتى له‌هه‌ڵکشاندایه.
به‌پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌ڕى ئههڤاڵى تورکی، هه‌فته‌ى رابردوو (١٢) به‌رپرسى رێکخستنه‌کانى ئاکپارتى به‌هۆى ناڕه‌زایه‌تییان لهسیاسهتکردنى حزبه‌که‌یان ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه.
ھاوکات ئیمیرى جه‌میل جێگرى به‌رپرسى راگه‌یاندنى حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاک‌پارتی) له‌هه‌فته‌ى رابردوودا ده‌ستى لهکارکیشاوهتهوهو وه‌ک خۆیشى باسى کردووه.
هۆکارەکەشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که له‌ڕابردوودا ئاکپارتى بزوتنه‌وه‌ى خزمه‌تى فه‌تحوڵا گویلهنى به «تیرۆریست» ناوده‌برد، به‌ڵام له‌دواى کوده‌تاکه‌ى ٢٠١٦ی تورکیاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکخراوه‌دا به‌هاوبه‌شى کارى کردووه تا وه‌ک هۆکارێک بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه به‌کاریبهێنێت کهتێوهگلاون یان ده‌ستیان هه‌بووه لهکودهتاکهدا.
هاوکات، ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌ب نیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه سۆنر کهرهدیمایر سه‌رۆکى سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا رایگه‌یاندووه‹› داوا ده‌که‌ن یاسا لهوڵاتهکەیاندا سه‌روه‌ر بێت و ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى جۆرى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات گرتووه به‌و شێوەیەى ئێستا که‌هه‌یه‹›.
وتووشیه‌تى ‹› ناکرێت پارێزه‌ران و سه‌ندیکاکه‌یان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بێده‌نگ بکرێن، چونکه ئه‌گه‌ر کارێکى له‌و شێوه بۆ حکومه‌ت بچێته سه‌ر که له‌ئێستادا له‌و هه‌وڵه‌دایه، ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى جگه له‌وان، هاوڵاتیانیش نه‌توانن ده‌نگى خۆیان هه‌ڵبڕن و داواى مافه‌کانیان بکه‌ن››.
گهمزى په‌موک کهپارێزهرهو نیشته‌جێى پارێزگاى بۆرسایه به‌ماڵپه‌رى عه‌ره‌ب نیوزى وتووه، ‹›سیاسه‌تى ئێستاى وڵات له‌لێوارى داڕووخاندایه».