فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات ئه‌داى په‌رله‌مان به‌لاواز داده‌نێن
«ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو پهرلهمانو لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن»
4 ساڵ لەمەوپێش
پاش زیاتر له‌بیست و یه‌ک مانگ کارکردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ئه‌داى په‌رله‌مان به«لاواز» به‌رانبه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم وه‌سف ده‌که‌ن و به‌شێکیان کۆرۆنا به‌یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانى داده‌نێن.
رۆژى 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو 7ى تشرینى دووه‌مى 2018 ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان سوێندى یاساییان خوارد‌و له‌ماوه‌ى 21 مانگى کارکردن‌دا ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن و به‌شێک له‌په‌رله‌مانتارانى ده‌سه‌ڵاتیش تێبینى و سه‌رنجیان له‌سه‌ر کار‌و به‌رنامه‌کانى په‌رله‌مان هه‌یه.
له‌کۆى (111) ئه‌ندامى په‌رله‌مان (21) ئه‌ندامیان سه‌ر به‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى (کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، سه‌ربه‌خۆکان، نه‌وه‌ى نوێ، شیوعى) و (90) ئه‌ندامه‌که‌ى دیکه له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و مه‌سیحى و تورکمان و ئه‌رمه‌ن و لیستى سه‌رده‌م پێک هاتوون و کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمیان پێکهێناوه.
خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیار‌و یاسایەکی دەرکردووە لەدیارترینیان یاسای چاکسازییە کە لەئێستادا حکومەت هەنگاو بەهەنگاو جێبەجێی دەکات، هەروەها لەماوەی گفتوگۆی وەفدی هەرێم‌و بەغدا دووجار وەفدی حکومەتی هەرێمی بانگهێشتی پەرلەمان کردووە بۆ روونکردنەوە لەسەر دۆخی دارایی‌و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت:» ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن».
روپاک ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت» بێ به‌رنامه‌یى حکومه‌ت وایکردووه ئه‌م بارودۆخه‌ى بۆ خه‌ڵک دروستکردووه، په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستى حزب خراپ خزاوه‌ته ناو په‌رله‌مان و ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارن له‌حکومه‌تدا به‌قسه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن به‌وه‌ش رۆڵه‌که‌ى لاواز بووه«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن کارى خۆیان کردووه و زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران چاودێرى کاره‌کانى حکومه‌ت ده‌که‌ن، وتیشى:»فراکسیۆنه‌کانى به‌شدار له حکومه‌ت به‌رپرسیارن له‌م دۆخه نه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن».
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ پێیوایه «لاوازى رۆڵى په‌رله‌مان تاوانى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیه، چونکه ده‌سته‌که خۆى لاوازه«
مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ، له لێدوانێکدا به وت» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان خۆى لاوازه و ناتوانێت سه‌نگ و قورسایى خۆى پیشانبدات و وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى باڵاى هه‌رێم هه‌ڵسوکه‌وت ناکات».
هه‌روه‌ها وتیشى:» ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى خۆى کردووه به شاگردى حکومه‌ت، که حکومه‌ت چى بوێت ئه‌و بۆى ده‌کات و هه‌ندێک پرۆژه‌یاسا و پرۆژه بڕیار هه‌بوون که هه‌ندێکیان خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میشیان بۆ کراو به‌فه‌رمانى حکومه‌ت راگیراون بۆیه هیچ پرۆژه‌یاسایه‌ک ناچێته پێشه‌وه «.
مژده مه‌حمود ده‌شڵێت: »تائێستا په‌رله‌مان بڕیارێکى واى نه‌داوه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵک بێت، به‌تایبه‌ت له‌م کاته‌دا که خه‌ڵک به گشتى له بارودۆخێکى خراپدان و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئاگایان له‌خه‌ڵک نییه، بۆیه به‌لایانه‌وه ئاساییه دانیشتنه‌کان په‌کبخه‌ن».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى ئۆپۆزسیۆن شه‌رم ده‌کات به‌م دۆخه‌وه بچێته ناو هاوڵاتیانه‌وه، وتیشى:» لاوازى په‌رله‌مان واى کردووه که هیچ فشارێکى نییه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه‌و خراپى دۆخى خه‌ڵک».
هه‌ریه‌ک له‌فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان و یه‌کێتى که پێکه‌وه کابینه‌ى نۆیه‌میان پێکهێناوه، ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانیان به‌هه‌مان شێوه‌ى فراکسیۆنه‌کانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له‌ئه‌داى په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڵام باسى چه‌ند هۆکارێکى جیاواز ده‌که‌ن.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» په‌رله‌مان رۆڵى هه‌بووه به‌ڵام له‌وانه‌یه رۆڵه‌که‌ى نه له‌ئاست په‌رله‌مانتاراندا بوبێت نه له‌ئاست هاوڵاتیانیش کهچاوهرێیان ده‌کرد، نه‌بوبێت و نه‌یتوانیوه مه‌هامى خۆى سه‌د له‌سه‌د بپێکێت».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد په‌رله‌مان ئه‌رکى خۆى ئه‌نجامداوه له بانگهێشتى وه‌زیره‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو داموده‌زگا و شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌هۆى کێشه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى نێوان حزبه‌کانه‌وه نه‌یانتوانیوه رۆڵى خۆیان سه‌د له‌سه‌د بگه‌یه‌نن».
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مان ده‌ڵێت:» له‌هه‌ندێک رووه‌وه په‌رله‌مان به‌ئه‌رکى خۆى هه‌ڵنه‌ستاوه که‌ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک هۆکارى هه‌یه‌و هه‌موویان پێکه‌وه کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌بووه«.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به وت»په‌رله‌مان به‌پێى یاسا‌و رێساى خۆى کارده‌کات، بۆیه به‌پێى ئه‌و په‌یڕه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کات و فراکسیۆنه‌کان و لیژنه جۆراوجۆره‌کان به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ بانگکردنى وه‌زیره‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
هاوکات، زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه له وه‌رزى نوێى په‌رله‌ماندا که له‌مانگى 9وه ده‌ستپێده‌کات وهزرێکى نوێى یاسادانان ده‌بێت و به‌دواداچون بۆ بارودۆخه‌که و کێشه‌ى دواکه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه که نایاساییه‌و کێشه‌کانى هاوڵاتیان ده‌کات.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى باسله‌وه ده‌کات که دوو هۆکار بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى تێبینى له‌سه‌ر کاره‌کانى په‌رله‌مان هه‌بێت.
رێبوار عه‌بدولڕه‌حیم، په‌رله‌مانتارى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان، له‌لێدوانێکدا به وت» کارنه‌کردنى په‌رله‌مان دوو هۆکارى هه‌بوو که هه‌ندێکى به‌هۆى هه‌لومه‌رجى بابه‌تییه‌وه بوو ئه‌وه له‌ده‌ست که‌سدا نه‌بوو وه‌ک ده‌رکه‌وتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هه‌ندێکیشى هه‌لومه‌رجى خودى بووه وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى په‌رله‌مان وتى هه‌ندێک هۆکار هه‌بووه وایکردووه ده‌ست و پێى منیان به‌ستووه‌و به‌هۆکارى سیاسى وایکرد په‌رله‌مان له‌کاربکه‌وێت و بهئهداى خۆى هه‌ڵنه‌ستێت».
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌که‌ى پارتى پێشیوابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاستى په‌رله‌مان تاڕاده‌یه‌ک باش بووه و ئومێد ده‌که‌ن هه‌لومه‌رجه خودییه‌کان نه‌بن تا کارى خۆیان بکه‌ن له‌چاودێریکردنى حکومه‌تدا.
ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌و حزبانه‌ى له‌ناو حکومه‌تدان فراکسیۆنه‌کانیان پێکەوە لەپهرلهمان ده‌توانن ئه‌وه بخوڵقێنن ئه‌رکى چاودێریکردنى خۆى جێبه‌جێ بکات.