بۆ جێهێشتنى حکومه‌ت گۆڕان ده‌بێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ 

4 ساڵ لەمەوپێش



 

ئارا ئیبراهیم

 

دواى بڕینى لهسهدا 21ى موچهى فهرمانبهران بۆ دووهمجار لهلایهن کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمهوه، ئۆرگانهکانى گۆڕان دهبن به دووبه شهوهو ههندێکیان داواى جێهێشتنى حکومهت له بزوتنهوهکهیان دهکهن.

فراکسیۆنى بزوتنهوهى گۆڕان  خاوهنى 12 کورسیه لهپهرلهمان، بۆچوونهکانیان لهبارهى کشانهوهو مانهوه لهحکومهت بووه به دوو بهشهوهو بڕیاره ئهم ههفتهیه کۆبوونهوه ئهنجامبدهن و ههڵوێستى خۆیان رابگهیهنن.

شیرین ئهمین، ئهندامى فراکسیۆنى گۆڕان له پهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»ئێمه وهک فراکسیۆنى گۆڕان، کۆبوونهوهى خۆمان دهکهین و راى خۆمان دهردهبڕین و بڕیارى کۆتایى دهدرێت، بۆ خۆم لهم دۆخهى ئێستادا بهتایبهتیش که ههڵسهنگاندن بۆ حکومهت نهک شهش مانگ ساڵێک کافى بوو بۆ حکومڕانى».

ناوبراو وتیشى:» بزوتنهوهى گۆڕان بۆ بهشدارى لهحکومهت (13) خاڵى تایبهته به خاڵه گشتییهکان و  پرۆژهى چاکسازى و ههموو ئهمانه بایى ئهوه نهبووه بڵێین که کارێک کرابێت بۆ رووبهڕووبوونهوهى گهندهڵى و جێبهجێکردنى پرۆژهى چاکسازى، بهداخهوه ئهم حکومهته  رۆژ بهڕۆژ زیاتر خهڵک برسى تر دهکات و خهڵک دهچهوسێنرێتهوه و چهند رێگایهک ههبوو که دهیتوانى بهخۆیدا بچێتهوه و پاکسازى بکات».

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان، جهختى لهوهشکردهوه  که « درکم به ئهوه کردووه لهم کابینهیه زیاتر ههنگاو بۆ دیکتاتۆرى نێردراوهو کهسانى رۆژنامهنووس و خۆپیشاندهر کهتهنیا نیهتیان خۆپیشاندان بووه دهستگیرکراون، رۆژنامهنووسمان ههیه که زیاتر له (50) رۆژه لهزینداندایه بهبێ ئهوهى فهرمانى دادگا ههبێت بۆ دهستگیرکردنى، ئهمانه ههموو دهلالهت لهئهوه دهکهن ئهم حکومهته بهپێچهوانهى کارنامهکهیهوه حکومڕانى کردووه وجێگهى ئومێد نیه«.

دهربارهى ئهوهى فراکسیۆنى گۆڕان لهپرسى کشانهوهو مانهوه بوون بهدوو بهشهوه، شیرین ئهمین وتى:»پێشبینى دهکرێت که ببێته دوو بهش، من خۆم یهکێک دهبم لهوهى که دواى کۆبوونهوهى فراکسیۆن گۆڕان بهردهوام بێت لهم ههڵوێستهى ئێستاى و نهکشێتهوه لهحکومهت ههڵوێستم دهبێت، بهههر رێگایهک بێت بهفهرمى رایدهگهیهنم و بڕیارى خۆم دهدهم».

ئهو پهرلهمانتارهى گۆڕان جهختى لهوهشکردهوه که لهو نێوهندەى رێککهوتنى پارتى و گۆڕان  یهکێک لهو خاڵانه ئهوه بووه موچه لهکانى خۆیدا دابهش بکرێت و دهست لهپاشهکهوت ههڵگیرێت که «بهداخهوه لهپاشهکهوت خراپتر  کراوه و قوتى خهڵک و موچهخۆران دهبڕدرێت، که ئهمه بۆ خۆى خاڵێکه پێویسته ههڵوێستهى لهسهر بکرێت، بهداخهوه گهیشتووینه دۆخێک کهخهڵک ژیانى ناوێت».

سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت ئهم ههفتهیه کۆبوونهوه ئهنجامدهدهن وهک فراکسیۆن.

عهلى حهمه ساڵح سهرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتى: «ئێمه کۆبوونهوهى فراکسیۆنمان بهردهوامه ههفتانهو ئهو پرسهش پهیوهندى بهبزوتنهوهکهوه ههیه«.

تیمى بزوتنهوهى گۆڕان لهحکومهتى ههرێم  ئاماژه بهوه دهدهن پرسى بهشدارى بزوتنهوهى گۆڕان لهحکومهت گفتوگۆى لهسهر دهکرێت و دهشڵێت:» پڕۆسهى چاکسازى لهههرێمدا بهردهوام ئیشى تێدا دهکرێت».

دانا عهبدولکهریم، وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردن لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، باسى لهوهکرد  هێشتا  لهقۆناغى گفتوگۆدایهو  پهیوهندى بهئۆرگانهکانهوه ههیه، وتیشى:» ئهو پرسه لهههموو رهههندهکانهوه دهبێت سهیرى بابهتهکه بکرێت».

ناوبراو وتى:» بهشدارى گۆڕان بۆ چاکسازى بووهو ئهو بهرنامهیهش  راسته، لهوانهیه بهو خێراییه چاکسازیى نهکرابێت، بهڵام پڕۆسهى چاکسازى لهههرێمدا بهردهوام ئیشى تێدا دهکرێت».

بهپێى دهستورى بزوتنهوهى گۆڕان، پرسى مانهوهو کشانهوه لهحکومهت جڤاتى نیشتمانى بزوتنهوهى گۆڕان گفتوگۆى لهسهر دهکات و دهخرێته دهنگدانهوه، بهڵام زۆرینهى خانهى راپهڕاندنى بزوتنهوهکه لهگهڵ مانهوهن لهناو حکومهتدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار