عه‌ره‌ب زۆرترین کڕیارى موڵکن له‌هه‌رێمى کوردستاندا

«هێنانه‌وه‌ى سه‌رمایه‌ بۆ ناو هه‌رێم جووڵه‌ى ئابوورى دروستده‌کات»

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

نهتهوهى عهرهب لهناوهڕاست و خوارووى عێراق روو لهپارێزگاکانى ههولێرو سلێمانى و دهۆک دهکهن بۆ کڕینى شهوقەو خانوو و تێیدا نیشتهجێ دهبن بهپێى یاسا رێگهپێدراون.

بهرپرسانى کارگێڕى ههرێمى کوردستان ئاماژه بهوه دهدهن کهنهتهوهى عهرهب زۆرترین کڕیارى موڵک (خانوو و شوقهن) و بهپێى یاسا رێگهیان پێدهدرێت دواى کڕینى بکرێت بهناویانهوهو وهبهرهێنهرێک دهڵێت:»هێنانهوهوهى سهرمایه بۆ ناو ههرێم جوڵهى ئابوورى دروستدهکات».

بهپێى ئاماره نافهرمییهکان، لهسهدا 21ى دانیشتوانى پارێزگاکانى ههولێرو دهۆک و سلێمانى لهنهتهوهى عهرهب پێکهاتوون و بهشێکیان لهپێش شهڕى داعش و ههندێکیان دواى ساڵى 2017 روویان لهههرێمى کوردستان کردووه بۆ نیشتهجێبوون.

پارێزگارى سلێمانى دهڵێت:»بهپێى دهستورى عێراقى دیاریکراوه کهههر ههڵگرێکى رهگهزنامهى عێراقى مافى ئهوهى ههیه لهبهسرهوه تازاخۆ موڵک و ماڵ بهناوى خۆیهوە بکات».        

ههڤاڵ ئهبوبهکر، پارێزگارى سلێمانى لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت:» لهماوهى رابردوودا بههۆى شهڕى داعش و هاتنى زۆرى ئاوارهکان، بۆ ئهوهى نهبێته گۆڕینى دیمۆگرافى، وهک ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى بهبڕیار ئهوهمان راگرت، بهڵام بههۆى تهواوبوونى شهڕى داعش و ئهو هاتنه بهلێشاوهى ئاوارهکان تهواو بووه، بۆیه ئهو مهترسییانهى لهسهر لایهنى گۆڕینى دیمۆگرافى سهر ههرێمى کوردستان نهماون و حاڵهتێکى ئاسایى و یاساییهو دهستورى و سروشتییه کهخهڵکى عهرهب موڵک لهههر شوێنێکى ههرێمدا بیهوێت بیکڕێت».

پارێزگارى سلێمانى جهختى لهوهشکردهوه که لهدواى ئازادکردنى پارێزگاکانى عێراقهوه دووباره ئهو بڕیاره نهماوهو ئێستا دهتوانرێت بهشێوهیهکى ئاسایى هاوڵاتیان بهپێى خواستى خۆیان موڵک بکڕن.

ههروهها نهبهز عهبدولحهمید، قایمقامى ههولێر، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى باسى لهوهکرد لهڕووى یاساییهوه رێگهپێدراوه ههر هاوڵاتییهکى عێراقى موڵکى ههبێت لهههر شوێنێک کهخۆى بیهوێت و خواستى لهسهربێت.

قایمقامى ههولێر وتیشى:»لهئێستادا لهههموو پارێزگاکان عهرهب ههیهو موڵکى کڕیوه و ئێستا لهزۆربهى بازاڕهکان کڕیاریان عهرهبن و ژمارهیهکى زۆر پێکدههێنن».

بهپێى ستانداردى نێودهوڵهتى یهک ملیۆن دۆلار بێته عێراق و ههرێمى کوردستانهوه (40) کهس بۆ ماوهی یهک ساڵ دهخاتهسهر کار.

وهبهرهێنهرێکى دورستکردنى یهکهى نیشتهجێبوون لهپارێزگاى سلێمانى دهڵێت:»بڕیارێکى زۆر باشه عهرهب موڵک بکرێت بهناویانهوه، چونکه سهرمایه دههێننه ههرێمى کوردستانهوهو جوڵهى ئابوورى دروستدهکات».

ئهندازیار کامیل حهمهشهریف  خاوهنى کۆمپانیاى نهخشه لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت» بڕیارى تاپۆکردنى موڵک بهناوى عهرهبهوه لهههرێمى کوردستان بڕیارێکى زۆر باشهو بهو هۆیهوه سهرمایه دههێننه ههرێمى کوردستانهوهو جوڵهى ئابوورى لهههموو سێکتهرهکاندا دروستدهکات، عهرهب کهخانوو یا شوقهیهک دهکڕێت خۆ نایدات بهکۆڵیداو بیباتهوهو هیچ مهترسییهکى نییه«.

ناوبراو نموونهى ئهوهى هێنایهوه ئهگهر وهبهرهێنهرێک بهبههاى (10) ملیۆن دۆلار شوقهو خانوو بفرۆشێت دهتوانێت (400) کهس بۆ ماوهى یهک ساڵ بخاتهسهر کار، وتیشى:» ئهو سهرمایهیه لاى ئێمه دهستى بهسهردا ناگرین، بهڵکو سوڕى جوڵهى بازاڕى پێ بههێز دهکهین، ئێمه دژى ئهوهین سهرمایهى ئهم ههرێمى کوردستانه بچێته دهرهوهى وڵات، بهڵکو پێویسته لهناوخۆدا بمێنێتهوه وهبهرهێنان و پڕۆژهى پێبکرێت».

بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن لهوهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزارى حکومهتى ههرێم ئهوهی روونکردنهوه شێوازى (بهناوکردن)ی شوقهو خانوو پهیوهندى بهئیدارهى پارێزگاکانهوه ههیه.

کوردۆ عومهر، بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن لهوهزارهتى شارهوانى لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت»بهپێى یاسا ههیهو دهکرێت ههر هاوڵاتییهکى عێراقى لهههر شوێنێک بیهوێت زهوى و موڵک بکڕێت و ببێته خاوهنى سهکهنى خۆى».

بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن وتیشى» شێوازى تهحویلکردنهکهى و زهمانهکهى پهیوهندى بهئیدارهى پارێزگاکانهوه ههیه که لهوێوه رێوشوێنهکان دیاریدهکرێت، واته بهپێى سیستمى ئیدارى پارێزگاکه جیاوازى ههیه و بهڵام لهههموو ئهگهرێکدا پێویستى بهکهفیل ههیه بۆ ههر کهسێکى  دهرهوهى دانیشتووى پارێزگاکهى خۆى».

بهڕێوهبهرى بهشى راگهیاندن لهوهزارهتى شارهوانى و گهشتوگوزار پێشیوابوو ئهو رێگهپێدانه پێویستى بهپێداچوونهوهیه، وتیشى:» نیوهى موڵکى ههولێرو سلێمانى دهبێته موڵکى عهرهب و وایانلێدێت ناڕۆنهوه و وهک کهرکوکى لێدێت».

بێجگه لهپارێزگاکانى ههرێمى کوردستان، لهئێستادا نهتهوهى عهرهب و تورکمان لهپارێزگاى کهرکوک و ناوچه جێناکۆکهکان، خهریکى کڕینى موڵکن.

عهمید سهرحهد قادر، بهڕێوهبهرى پێشووى پۆلیسى قهزاو ناحیهکان لهچاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهخت لهوه دهکاتهوه بهبهرنامه تورکمان و عهرهب خهریکى کڕینهوهى موڵکى کوردهکانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار