چیتر بۆردومانەکانی تورکیا بەبچووک سەیر ناکرێت
دوای گەڕانەوەی کازمی لەواشنتن؛ سێ وڵات دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هەریەکە لەمیسرو عێراق و ئوردن کۆبوونەوەیەکی لوتکە لەم هەفتەیەدا سازدەکەن کەتایبەتە بەچەند پرسێک، لەوانە؛ دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەریمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرسێ وڵات لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە مستەفا کازمی سەرەتای ئەم هەفتەیە لەواشنتۆن گەڕایەوەو بڕیاریشە دوای کۆبوونەوەی لوتکە سەردانی سعودیە بکات. رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی دوێنێ بڵاویکردەوە؛ مستەفا کازمی کەسایەتیەکی نوێی گرنگە لەناوچەکە.
دیوانی شانشینی ئوردونی رایگەند کە لەم هەفتەیەیەدا لوتکەیەکی سێقۆڵی بەڕێوەدەچێت لە نێوان عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر‌و شا عەبدوڵای دووەمی پاشای ئوردن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەو لوتکە سێقۆڵییە کە بۆ سێیەمجارە گرێدەدرێت، لە پاڵ پەرەسەندنە هەرێمایەتیەکان، هاوکاری ئابوروی و بازرگانی و وەبەرهێنانی نێوان ئوردن و میسر و عێراق تاووتوێ دەکات.
دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم؛ تەوەرێکی لوتکەی سێقۆڵی دەبێت
دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌نقه‌ره‌ی تۆمه‌تبار کرد به‌پێشێلکردنی سه‌روه‌ری وڵات و رێزنه‌گرتن له‌بنه‌ماکانی دراوسێیه‌تی به‌هۆی ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانی تورکیا‌و بۆردوومانکردنی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، میسر یه‌که‌م وڵات بوو که‌پشتیوانی بۆ عێراق ده‌ربڕی و ده‌ستپێشخه‌ری کرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان و پشتیوانی دیپلۆماتی و سیاسی پێشکه‌شکردو سەرکۆنەی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی تورکیای له‌عێراق کرد.
له 3ی ئه‌م مانگه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر ئیدانه‌ی پێشێلکارییه به‌رده‌وامه‌کانی سوپای تورکیای بۆ سه‌روه‌ری عێراق کرد‌و جه‌ختی له‌وه کرده‌وه کهپاساوهکانی تورکیا بۆ ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی بێ بنه‌مان و کاره‌کانی قبوڵکراو نین و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که تێکده‌دات.
له‌کاتێکدا عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له دژی ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا به‌که‌مکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان ده‌کات، میسر ده‌یه‌وێت له رووی ئابوورییه‌وه له‌عێراق نزیک بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌فا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی فشاری ئابووری دژی تورکیاداو رایگه‌یاند که‌وڵاته‌که‌ی تاووتوێی هه‌موو بژارده‌کان ده‌کات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی «ده‌یان کۆمپانیای تورکی له‌عێراق کارده‌که‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کی بازرگانی به‌رفراوان هه‌یه که‌سوودێکی زۆری بۆ تورکیا هه‌یه‌و له‌ئێستادا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه ده‌که‌ین».
تارق فه‌همی مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت «میسر ده‌یه‌وێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه به‌ره‌ی عه‌ره‌بی تا رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی ئێران و تورکیا ببێته‌وه‌و هه‌وڵده‌دات له‌ڕێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا رووبه‌ڕووی تورکیا ببێته‌وه«.
رۆژی 30ی مانگی رابردوو مسته‌فا مه‌دبولی سه‌رۆک وه‌زیرانی میسر چاوی به ئه‌حمه‌د نایف دلێمی باڵیۆزی عێراق له قاهیره که‌وت و تیایدا دلێمی خواستی وڵاته‌که‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ میسر و به‌شداری کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق ده‌ربڕی.
له 8ی ئه‌م مانگه‌شه‌دا رانیا ئهلمشات وه‌زیری هاوکای نێوده‌وڵه‌تی میسر له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له قاهیره چۆنێتی به‌شداریکردنی کۆمپانیاکانی میسری له‌دووباره ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق و هاوکاری ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ کرد.
هاوکات میسر هه‌وڵده‌دات هاوکاری عێراق بکات له‌دابینکردنی پێداویستییه پزیکشییه‌کان و له 5ی ئه‌م مانگه‌دا هاله زاید وه‌زیری ته‌ندروستی میسر رایگه‌یاند که وه‌زاره‌ته‌که‌ی هاوکاری ئابووری تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ عێراق ده‌نێرێت.
هه‌روه‌ها میسر کارده‌کات بۆ زیادکردنی هاوکاری ئه‌منی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له 24ی مانگی رابردوودا باسی له‌وه کرد که وڵاته‌که‌ی خوازیاره وتووێژی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ میسر و ئوردن ئه‌نجامبدات سه‌باره‌ت به هاوکاری له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
لای خۆیه‌وه جه‌مال به‌یومی ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌ب و یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر رایگه‌یاند که قاهیره سیاسه‌تێکی ئاماده‌بوونی دیپلۆماتی و بازرگانی به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یڕه‌و ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق.
جه‌مال به‌یومی بۆ پێگه‌ی مۆنیته‌ر وتی «تورکیا له‌به‌ر دوو هۆکار عێراق به‌ئامانج ده‌گرێت؛ یه‌که‌میان فراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناوچه‌که‌دا له‌ڕێی بوونی سه‌ربازیی له‌بنکه‌کانی له‌باکووری عێراق، دووه‌میان به‌ئامانجگرتنی کورده‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌باکووری عێراق و سوریا ده‌ژین و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان ده‌زانێت».
وتیشی «میسر ده‌یه‌وێت به سوودوه‌رگرتن لهنزیکبوونهوهو قبوڵکردنی رۆڵه‌که‌ی پلانه‌کانی تورکیا له عێراق شکست پێبهێنێت بۆیه له‌ڕێی کۆمکاری عه‌ره‌ب و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رێوشوێنه‌کانی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق زیاتر کردووه«.
ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی عه‌ره‌ب راشیگه‌یاند که میسر هه‌وڵده‌دات کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌تی هانبدات تا به‌شداری له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق بکه‌ن.
باسی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی سێقۆڵیدا
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی دوێنێ رای خۆی لەسەر کۆبوونەی لوتکەی نێوان هەرسێ وڵات ئاشکراکرد بەتایبەت لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لەئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و عێراق دەکەن.
کاتع رکابی سەرکردە لە هاوپەیمانێتیەکە وتی «هیچ پەیوەندیەکی نیە بەپرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی عێراق لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها هیچ پەیوەندیەکیشی نیە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکی ئیمارات و ئیسرائیل».
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری چەند کۆبوونەوەیەکی تری لوتکەی نێوان هەرسێ وڵاتە، پێشتر عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشوو ئەنجامیداوە لەگەڵ هەریەکە لە سیسی و شای ئوردن.
هەروەها ئاماژەی بە لێدوانێکی مستەفا کازمی کرد بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی کە دوێنێ بڵاوبۆتەوەو تێیدا لەبارەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات وتوویەتی «ئه‌مه بڕیارێکى ئیماراته، بۆمان نییه خۆمان بخه‌ینه ناو بابه‌ته‌که‌وه».
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەدیدارە لوتکەییەکەدا وێڕای باسکردن لە پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەو سێ وڵاتە لەبواری ئابوری، بازرگانی و وەبەرهێنان جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری هەرسێ وڵات لەئاستی ناوچەیی دەکرێتەوە.
یەکەمین دیداری لوتکەیی نێوان عێراق، میسر و ئوردن، لەمانگی (ئازار/3)ی 2019 لەقاهیرە بەستراوە، دوەمین دیداریش لەمانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2019 لەپەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنیویۆرک بەستراوە.
لەکاتی بەڕێوەچونی دوەمین دیداری لوتکەیی عێراق، میسر و ئوردن، کە هەریەکە لەبەرهەم ساڵح، شاعەبدوڵا و عەبدولفەتاح سیسی تیایدا بەشداربوون، هەرسێ سەرۆک رایانگەیاند، پشتیوانی تەواوی کێشەی فەڵەستین و مافەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن وەک کێشەیەی گرنگی عەرەب و جیهان.
هەر لە دووەمبن دیداری لوتکەییەدا جەختکراوەتە، کە گەلی فەڵەستین مافی بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەیە، کەپایتەختەکەی شاری قودس بێت، کە ئەوەش پشت ئەستورە بە رێککەوتنە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەکات
عێراق بڕیاری هەڵپەساردنی پەیوەندی وەزاری لەگەڵ تورکیا داوە لەدوای بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلێکی ئێشکگری عێراقی، کە بەغدا لە ١٢ی ئابدا، رایگەیاند، پێشوازی لە وەزیری بەرگری تورکیا خەلوسی ئاکار ناکات.
گۆڤاری «نیزافیسیمایا غازیتا»ی روسیا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە دەربارەی گرژی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو ئەنقەرە بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر کاروانێکی سەربازیی عێراقی و کوژرانی دوو ئەفسەری گەورەو شۆفێرەکانیان.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، دیارە هێرشەکەی تورکیا بە ئەنقەست نەبووە، بەڵام جارێکی تر کێشەکان لەسنوورەوە دەستیپێکردەوە، کە لەکاردانەوەی هێرشەکەشدا کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکات، کە بەغدا دژی تورکیا بیگرێتە بەر.
پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق بۆ ماوەی سێ مانگە بەردەوامە، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەحوزەیراندا دەستپێکردنی پرۆسەیەکی ئاسمانی بەناوی «چڕنوکی هەڵۆ» لە ئاسمانی کوردستانی عێراق دژی پارتی کرێکارانی تورکیا راگەیاند، ئەمەشی وەک مافی بەرگری لەخود دایە قەڵەم بەپێی نەریتە باوەکانی نێودەوڵەتی.
لەو بارەیەوە، نوێنەری کۆنگرەی نیشتمانی کورجستانی لە روسیا (فرحات باتیف) بۆ گۆڤارەکە دواوەو باسی لەوە کردووە، کەپێویستە لەچوارچێوەیەکی فراوانتردا لە رەفتارەکانی تورکیا بڕوانین، بەوەی لەمەودایەکی کورت‌دا بریتییە لەهەوڵدان بۆ فراوانکردنی هەژموونی خۆی لەو وڵاتانەی، کە بە «دەوڵەتی شکستخواردوو» لەقەڵەمیان دەدات، کە هەریەک لەلیبیا و سوریا‌و عێراق و لوبنان دەگرێتەوە.
وتیشی «لەسەر مەودای ناوەندیش، بەگوێرەی توانا هەوڵدەدات خاکی دەوڵەتی عوسمانی بکاتەوە ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی تورکیا».
هەروەها باسی لەوەش کردووە، کە ئەو دەوڵەتانەی نیوەیان وێران بوون و لاوازن لەناوچەکەدا ناتوانن بەهیچ شێوەیەک رووبەڕووی تورکیا ببنەوە، تورکیاش لای خۆیەوە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی رۆژئاوا دەقۆزێتەوە کە نایانەوێ بەشداربن لەشەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە بەردەوامی دەدات بە سیاسەتە دوژمنکارەکانی دژی دراوسێکانی.
ژمارەیەک لەوەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى عەرەبى، پشتیوانى خۆیان بۆ ئەمن و سەروەرى عێراق نیشاندەدەن و ئیدانەى لەشکرکێشیەکانى تورکیا دەکەن.
فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق پەیوەندى بەهەریەکە لە ئەحمەد ئەبوغەیت ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى و وەزیرانى دەرەوەى میسر و ئوردن و سعودیە و کوەیتەوە کردووە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، ئامانج لەپەیوەندییەکان پێدانى وردەکارى بووە لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بەوڵاتانى عەرەبى و یەکخستنى هەڵوێستى ئەو وڵاتانەیە بەرامبەر تورکیا لەگەڵ دووبارەنەکردنەوەى هێرشەکان و کشانەوەى هێزەکانى لەسەر خاکى عێراق.