فه‌رمانبه‌ران مه‌رجى قورس بۆ حکومه‌ت داده‌نێن

پێدانى مووچه‌ 30 رۆژ جارێک‌و چاره‌نووسى پاشه‌که‌وتکراوه‌کان مه‌رجى سه‌ره‌کیى فه‌رمانبه‌رانه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان مهرجى قورس بۆ حکومهتى ههرێم دادهنێن لهبارهى موچه پاشهکهوتکراوهکان و موچهى مانگانهى ئێستایان که (30) رۆژ جارێک پێیان بدرێت بهبێ لێبڕین.

لهماوهى ساڵانى 2015 چوار موچهو 2016 موچه بهپاشهکهوتهوه دراوه، لهساڵى 2017دا (11) مانگى بهپاشکهوت موچه دابهشکراوهو یهک مانگى بهتهواوى نهدراوهته فهرمانبهران، لهساڵى 2018 (11) مانگى بهپاشهکهوت موچه دراو تهنها یهک مانگى موچهى تهواو دابهشکرا.

ههروهها کابینەی ئێستا پلانی هەیە چوار مانگ موچە پاشەکەوت بکات و بیخاتە ئەستۆی کابینەی پێشوو، بهڵام هێشتا لهلایهن حکومهتى ههرێم و وهزارهتى داراییهوه بڕیارى کۆتایى لهسهر نهدراوه.

فهرمانبهرانى ههرێمى کوردستان داوایهکى راشکاوانهیان لهحکومهتى ههرێم دهوێت لهسهر چارهنووسى موچه پاشهکهوتکراوهکان و موچهى مانگانه.

ئارام رهحیم، تهمهن (36) ساڵ کارمهند لهدهستهى گهشتوگوزارى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت « ئێستا ههر بهقسهى خۆش و کۆبوونهوهى ئۆنلاین  موچه نادهن و دهیبڕن، ئهى  دوو مانگهکهى 2020 چۆن تهسفیهى حساب دهکهن لهگهڵ بهغدا؟! ئهى ئهو لێبڕینه چۆن قهرهبوو دهکهنهوهو ناوى لێدهنێن چی، لێبڕینى  عهنتهری؟ «.

ئارام رهحیم پێشیوایه شکستى حکومڕانى پهیوهندى به فهرمانبهرانهوه نییهو دهبێت حکومهتى ههرێم خۆى چارهسهرى موچه پاشهکهوتکراوهکان بکات و (30) رۆژ جارێک موچه بداته فهرمانبهران و دواینهخات.

ههروهها خێڵان عهبدول، پیشهى مامۆستایه، لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت» حهوت ساڵه موچهخۆرى حکومهتم تائێستا خێرم لهپارهکهى نهبینیوه، چونکه کاتێک وهریدهگرین زیاتر لهموچهکهمان قهرز کردووه«.

ئهو مامۆستایه پێشیوابوو  بێپلانى حکومهتى ههرێم وایکردووه موچهخۆر ئاگاى لهدهوام و کارى خۆى نهبێت.

خێڵان عهبدول، لهبارهى گفتوگۆى بهغداو ههرێم کهمانگانه لهئێستادا (320) ملیار دینار رهوانهى حکومهتى ههرێم دهکرێت و بڕیاره رێککهوتن به نووسراو بکرێت، وتى» خهڵک ئهوهى ماوهتهوهو دانیشتووه چاوهڕوانى ئهم رێککهوتنهیه، ئهگینا وهک ساڵهکانى 2014 بۆ 2015 بهلێشاو خهڵک ماڵ و خانوو دهفرۆشێت و کۆچ دهکات تا رزگاری بێت لهم وڵاته پڕ لهگهندهڵییه«.

سیروان حهسهن، (11) ساڵه فهرمانبهره لهوهزارهتى ناوخۆ وتى» راسته ئێمه تائێستا موچهى مانگى نیسانمان وهرگرتووه، بهڵام ئێستا بارودۆخى فهرمانبهر و موچهخۆر زۆر خراپه، بۆیه به ئهوه رازین وهک بهغداى لێبکرێت، بهڵام پێویسته گرهنتى ههبێت، که دواى دوو مانگ وهک خۆى لێنهکهنهوه و نهبڕێت».

سیروان حهسهن ئهوهشى دووپاتیکردهوه« پێویسته لهسهر حکومهتى ههرێم روونکردنهوه بدات لهسهر ئهو موچه پاشهکهوتکراوانهو بۆ راى گشتى بڵاویبکاتهوه که چی لێدێت و چۆن دهدرێتهوه«.

سهرچاوهیهک لهوهزارهتى دارایى بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد دواى رێککهوتن لهگهڵ حکومهتى عێراق، پێویسته مووچهى چوار مانگى 2019 بهپاشهکهوت ههژماربکرێت و مووچهى ههر مانگێک بۆ ئهو مانگه ناوزهند بکرێت.

بهپێى ئهو رێککهوتنهى لهنێوان حکومهتى ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراق کراوه، لهههرێمى کوردستان دهبێت پاکانهى حیسابات بکرێت و مانگه مووچهى ههرێم لهگهڵ مانگانهى مووچهى بهغدا رێکبخرێت، سهرچاوهکهى وهزارهتى دارایى باسى لهوهشکرد که« ئهو چوار مانگهى لهساڵى 2019 لهلایهن کابینهى پێشووهوه مووچه نهدراوه، بهکردهوه پاشهکهوت کراوه«.

ههرێمى کوردستان نزیکهى (27) ملیار دۆلار قهرزارهو لهدواى دهستبهکاربوونى کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان، مانگانه مووچهى دابهشکردووه و تائێستا دوانزه مووچهى داوه.

سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت:» حکومهتى ههرێم لهئێستادا ناتوانێت موچه لهکاتى خۆیدا دابهشبکات و لێبڕینى دوو مانگى رابردوو نایاسایی بووه«.

زیاد جهبار، سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت» ئێمه وهک پهرلهمان بهردهوام وتوومانه ئهو لێبڕینه نایاساییهو لهناو پهرلهمانیش پرسیارمان له‌‌وه کردووهو بهڕاپۆرتى لیژنهى دارایى ئهوهمان پیشانداوه کهئهو لیبڕینه نایاساییه،  پێویسته وهزیرى دارایى و حکومهتیش بهڕاپۆرت وهڵاممان بداتهوه«.

سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى حکومه‌ت ناتوانێت له‌کاتى خۆیدا مووچه‌ دابه‌ش بکات

جهختى لهوهشکردهوه« بهداخهوه ئهو پرسهى بڕینى موچهى فهرمانبهران نههاتووەته پهرلهمان و بۆیه لێبڕینهکهشى ئێمه ئاگادار نهبووین».

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى وتی: وهک لیژنهى دارایی داوایان لهحکومهت کردووه وهڵامى ههبێت بۆ پرسهکانى لێبڕینی موچهو موچه پاشهکهوتکراوهکان.

زیاد جهبار ئهوهشى وت که«تهمهنا دهکهم حکومهت بتوانێت ههموو مانگێک لهکاتى خۆیدا موچه بدات، بهڵام ناتوانێت، چونکه وا شتهکانى تێکداوه نازانرێت چی دهکات و چۆن موچه دابین دهکات».

زیاد جه‌بار جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌، تائێستا حکومه‌ت هیچ بڕیارێکى به‌ڕه‌سمى رانه‌گه‌یاندووه‌ بۆ رێکخستنه‌وه‌ى موچه‌ وه‌ک به‌غداو نازانرێت چى ده‌کرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار