به‌رپرسى لقى 4ى پارتى بۆ ھاوڵاتی: نامانه‌وێت سه‌نگه‌رمان جیابێت له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت

سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری: بە ھەرێمکردنی سلێمانی ڕەتدەکەینەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ھاوڵاتی

 

بهرپرسى لقى 4ى پارتى لهسلێمانى دهڵێت:» ئێمه لهگهڵ هیچ پرۆژهیهک نین کهپهیوهندى بهدابهشکردنى ههرێمى کوردستانهوه ههبێت»، جهخت لهوهشدهکاتهوه که لهههڵبژاردنهکاندا بهڕێژهیى تهزویریان ئهنجامدراوه.

سهعید سهلیم پشدهرى، بهرپرسى لقى 4ى پارتى لهسلێمانى، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ ھاوڵاتی ئاماژه بهوهدهدات که «سیاسهتى پارتى ئاشکرایه بهرانبهر بهتورکیاو باکورى کوردستان و ههموو پارچهکانى ترى کوردستانیش، ئێمه ههموو جارێک ئهگهر پێمان کرابێت ئامۆژگاریمانداوه بهلایهنهکانى ترو وتوومانه ئهزموون پێى وتووین شهڕ چارهسهرى ئهم بابهتانه ناکات، هێزیش ناتوانێت دهنگى زوڵاڵى کورد لههیچ یهکێک لهو پارچانه سهرکوت بکات».

ههروهها دهشڵێت:» نامانهوێ رۆژێک لهڕۆژان لهدوو سهنگهرى جیاوازدا بین لهگهڵ پارتى کرێکارانى کوردستان(پهکهکه)دا، پێمانخۆشه تهواوکهرى یهکتربین، ئهگهر ئهوان بیانهوێت».

هاوکات، پێشیوایه کهدۆخى پارتى لهسلێمانى «شازه«، وتى:» دۆخى پارتى لهسلێمانى شازه، بێ نمونهیه لهسهر ئاستى کوردستان لهلوتکهى دهسهڵاتین لهڕووى حوکمڕانییهوه پارتى لێره بێدهسهڵاته«.

ھاوڵاتی: دۆخى سیاسى ههرێمى کوردستان چۆن دهبینیت؟

سهعید پشدهرى: مێژوو وانهیهکى فێرکردووین وهکو هێڵه گشتییهکانى سیاسهتکردن ههرکاتێک ئێمه هێزو لایهنه سیاسییهکانى کوردستان بهیهکهوه یهکدهنگ و یهکههڵوێست بین باشتر توانیومانه دهستکهوتى زیاتر بچنینهوه، بهپێچهوانهشهوه لهماوهى رابردوو ئێمه بینیمان لهناوماڵى خۆمان تاڕادهیهک پهرتهوازهبین یهکههڵوێست نهبین، بۆیه زۆرێک لهو دهستکهوتانهش پێویست بوو بهدهستى بهێنین تاڕادهیهک لێى بێبهشبووین ئهگهر قۆناغبهندى بکهین ئهوهى ئێستا باسمکرد بۆ قۆناغى پێشووتر بووبێت، ههست دهکهین ئێستا ورده ورده خهریکه وهرچهرخانێکى ئهرێنى روودهدات و لهخزمهتى بهدهستهێنانى زیاترى دهستکهوته باڵاکانى خهڵکى کوردستان بێت، ئهویش بهوهى که لایهنه سیاسییهکان خهریکه لهسهر ستراتیژى کارکردن بۆ بهرژهوهندییهکان نزیکتر ببنهوه لهسهر هێڵه گشتییهکان باشتر رێکبکهون، بۆیه ئومێدمانوایه داهاتوومان لهئێستاو رابردووشمان باشتر ببێت.

ھاوڵاتی: ئهو وهرچهرخانه بهرنامهو پلانى پارتییه، بۆ ئهوهى هێزو لایهنه سیاسییهکان یهکبخرێت؟

سهعید پشدهرى: بهدڵنیاییهوه ههمیشه پێمانوایه بهشێک بووین لهچارهسهر، ههمیشه حهزمان کردووه لهناو ماڵى خۆمان تۆکمهبین، بههێزبین و یهکپارچهبین بۆ بهدهستهێنانى بهرژهوهندییه باڵاکان، بهڵام بهدڵنیاییهوه بهتهنها چهپڵه بهدهستێک لێنادرێت بهتهنها پارتى ناتوانێت ئهم دهستکهوتانه بچنێتهوه، بێگومان خۆشبهختانه ههمان دیدو بۆچوون لهناو لایهنه سیاسییهکانیش ههیه ئهگهر لهناو ههندێ لایهنى سیاسى بۆچوونى سیاسى جیاوازیش ههبووبێت، ئێستا رهوتهکه بهو ئاراستهیهیه بۆ بهدیهێنانى دهستکهوتهکان بێت.

ھاوڵاتی: دۆخى پارتى لهسلێمانى چۆنه؟

سهعید پشدهرى: دۆخى پارتى لهسلێمانى شازه، بێ نمونهیه، ئێمه لهسهر ئاستى کوردستان لهلوتکهى دهسهڵاتین و حزبى ژماره یهکین، پارتى لهسلێمانى نه لهدهسهڵاته نه ئۆپۆزسیۆنه لهڕووى حوکمڕانییهوه پارتى لێره بێدهسهڵاته، بۆیه نمونهیهکى تۆزێ شازه لهکاتێکدا ئێمه زۆرینهى کورسیهکانى پهرلهمانمان بهدهستهێناوه، بهشێک لهپێگه گرنگهکانى حکومهت هى ئێمهیه، بهڵام لهسلێمانى بههیچ جۆرێک بهشدارنین لهحوکمڕانى.

ئهگهر ئێمه بگهڕێینهوه بۆ مێژوو پارتى و سلێمانى لێک جیانهکراونهتهوه، ئێستاش لێک جیانابێتهوهو لهداهاتووش، خهون و ئومێدو ستراتیژیشمان ئهوهیه پێگهى پارتى لهسلێمانى بههێزتربێت، بهڵام واقیعى ئێستامان لهڕووى حوکمڕانى بهدڵنیاییهوه ئێمه بهشێک نین لهئیدارهى خۆجێیی سلێمانى، بهڵام بهردهوام هاوکارو پاڵپشت بووین وهکو هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نههاتووین رۆڵ ببینین، ئهگهر بمانویستایه لهو بوارهدا رۆڵ ببینین یهک دنیا دۆسیهى تایبهت ههبوو کهئێمه لهخهڵکى تر باشتر دهمانتوانى ئیشى لهسهر بکهین، چونکه داتاکان لای ئێمهیه.

ھاوڵاتی: ئایا سلێمانى پارتى ناوێ یان پارتى نایهوێ گهشهبکات لهسلێمانى؟ بۆچوونى ئێوه چیه لهسهر ئهوه؟

سهعید پشدهرى: هیچیان نیه بهبۆچوونى من سلێمانى گۆڕهپانێکى زۆر کراوهیه بۆ پارتى، بهڵام ئهگهر قۆناغبهندى بکهین لهڕابردوو تائێستا قۆناغى نائاسایی بوون، قۆناغێک نهبووه بتوانیت بهشێوهیهکى زۆر ئاسایی و یاسایی ههر پارتێکى سیاسى لێرهو لهم ژینگهیه رۆڵى خۆى ببینێت. لهدواى راپهڕینهوه بهقۆناغى شهڕى ناوخۆو دواتر دوو ئیدارهیی و هاتووین تائێره، پێموایه ژینگه زۆر لهبار نهبووه بۆ ئهوهى کهئێمه رۆڵى خۆمان ببینین.

دووهم، ئهو مۆدیله سهیرهى کهباسمکرد پارتى لهکوردستان حزبى رهقهم یهکهو لهلوتکهى دهسهڵاته، کهچى ئێمه لهسلێمانى بهشدارنین لهئیدارهى خۆجێیی، ههموو ئهوانه ئاینده نیشانمان دهدات ئایا ستراتیژى پارتى بۆ سلێمانى چۆن دهبێت و بهدهمهوههاتنى خهڵکیش بۆ لقى سلێمانى چۆن دهبێت.

ھاوڵاتی: ئێستا حکومهتى عێراق خهریکى دهستکاریکردنى یاسای ههڵبژاردنهکانه، پێشتر سلێمانى یهک بازنه بووه دوو یا سێ کورسیتان هێناوه، ئهگهر ئهم پرۆژهیه سهربگرێ و بازنهکان بکرێته قهزا پارتى کورسى بهدهستدههێنێت؟

سهعید پشدهرى: خۆى ههموو ئهو ههموارانهى لهیاساى ههڵبژاردنى عێراقى کراون لهبهرژهوهندى ئێمهو خهڵکى کوردستان نهبووه، یهکهمجار عێراق یهک بازنهبوو بۆ ئێمهى خهڵکى کوردستان باشتربوو، دواتر گۆڕدرا بۆ ئهوهى (18) بازنهبێت و لهسهر ئاستى پارێزگاکان و ئێستاش خهریکه دهگۆڕێت بۆ سهر ئاستى قهزاکان، ئهوه لهبهرژهوهندى خهڵکى کوردستان نیهو لهناو خهڵکیش لهبهرژهوهندى هێزه بچوکهکان نییه، لهگهڵ رێزى زۆرم مهبهستم لهڕووى رێژهى دهنگهوه بچووکى و گهورهیی، ئهگهر جاران یهکگرتووى و یهکدهنگى ئێمه پێویست بووبێت، ئهوا ئێستا زۆر زۆر پێویستره ئهگهر هاتوو یاساکه بهمشێوهیه بچهسپێت.

بهتایبهتى بۆ ئهو قهزایانهى کهتێکهڵه لهگهڵ بهشى عهرهبى عێراقى و سوننه نشینهکان، زۆر گرنگه ئێمه یهکدهنگ بین، لهوانهیه لهههندێک شوێن کورد خۆى بهرانبهر بههێزهکانى تربێت، جا ئهگهر بێت و یهکدهنگ نهبین بهدڵنیاییهوه لهم یاسایه زهرهردهکهین.

ئهگهر ئێمهو لایهنهکان بڕیاربدهین لهپێناو بهرژهوهندى کوردو خهڵکى کوردستان گهمه لهگهڵ ئهم یاسایه بکهین و بهیهکهوهو بهستراتیژێک بچینه ناو ههڵبژاردنهوه بهشێوهیهکى گشتى کورد قازانج دهکات، لایهنهکانى تریش لهوانهیه کورسییان بهربکهوێت، ئهوکات دهبێته دابهشکارى، ئێمه چۆن رێکدهکهوین لهگهڵ لایهنهکانى تر، بهتهئکید سلێمانیش بهشێک دهبێت لهم پرسهى که رێککهوتنى لهسهر دهکرێت.

ھاوڵاتی: بهڵام ئهگهر بهجیابوو پارتى دهتوانێت لهسلێمانى کورسى بهێنێت؟

سهعید پشدهرى: ئهوه دهمێنێتهوه بۆ ههڵبژاردن، ناتوانین ئێستا هیچ بڵێین، چونکه داتایهکمان لهبهردهست نییه.

ھاوڵاتی: ههندێک لهکادیرانى پارتى گلهیی ئهوهدهکهن لهدواى 2005وه که ههڵبژاردن کراوه تائێستا دهنگى پارتى لهسلێمانى و ههڵهبجه تاڕادهیهک نهگۆڕه ههرچهنده ژمارهى دهنگدهر زیادیکردووه؟

سهعید پشدهرى: ئهوه خوێندنهوهیهکى وردى ژمارهیی پێویسته لهدواى راپهڕینهوه چهند کهس بهشدارى ههڵبژاردنى کردووهو رێژهى دهنگهکان چۆن بووهو چۆن دابهشکراوه، ههڵبژاردن بهههڵبژاردن حسابى بۆ بکهیت دووباره رێژهى بهشدارى و ژمارهیى دهنگى ههموو لایهنهکان، ئهگهر ئهو هاوکێشهیه بهژماره لێکبدهینهوه تهماشادهکهیت هاوکێشهکان بهجۆرێکى تر گۆڕانکارى بهسهردێت.

مهسهلهى بهدهستهێنانى دهنگ پهیوهندى بهشهفافیهتى ههڵبژاردنهوه ههیه، پرۆسهکه تاچهنده شهفاف بووه، تاچهنده یهکسانى لهدهرفهت ههبووه بۆ دهنگدان و ئهو پرۆسهیهى کهپهیوهندى بهدۆزینهوهى ناوو گواستنهوهى ههیه، ئێمه لهقۆناغهکانى رابردوو لهههڵبژاردنهکانى پێشوو دهزانین چهند گرفت بۆ خهڵکى ئێمه دروستبووه، زۆرجار تێبینیمان ههبووه لهسهر ژمارهى دهنگهکان لهههندێ وێستگهى دهنگدان یان بنکهى ههڵبژاردن، کهئێمه زانیومانه دهنگى زۆرینه هى ئێمهیه، لهوانهیه بهجۆرێک لهجۆرهکان ئیشکالى یاسایی بۆ دروستکرابێت بۆ ئهوهى ئهو وێستگهیه داخڵى کۆى گشتى دهنگهکان نهکرێت.

ئهو گهمهیهى که لهههڵبژاردن دهکرێت لهکاتى ههڵبژاردن، پێموایه وایکردووه رێژهى راستهقینهى لایهنهکان دهرنهکهوێت.

ھاوڵاتی: گهمه یان ئهنجامدانى تهزویرات؟

سهعید پشدهرى: بهتهئکید یانى که تۆ لهبواره یاساییهکه لاتداو دهرفهتت نههێشت بۆ خهڵکى تر، دهچێته خانهى تهزویرهوه.

ھاوڵاتی: یهکێتیش ههقى ئهوهى ههیه بهههمانشێوه گلهیی بکات لهههولێرو دهۆک تهزویرى لهبهرانبهردا لێکراوه؟

سهعید پشدهرى: دهکرێت بگهڕێینهوه بۆ راپۆرتهکانى ههڵبژاردن و ئهو ههڵسهنگاندنانهى تیمه نێودهوڵهتییهکان، چاودێرهکان کردوویانهو بۆ ئهو راپۆرتانهى که لهکۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردن ههیه بگهڕێنهوه، بزانین ههڵسهنگاندنهکان چۆن کراوه.

ھاوڵاتی: واتا تهزویرات ههبووه لهههڵبژاردنهکاندا؟

سهعید پشدهرى: بهبۆچوونى من ههبووه بهڵێ.

ھاوڵاتی: گروپێک پرۆژهیهکیان راگهیاندووه بۆ بهههرێمکردنى سلێمانى، پرۆژهکهیان هاوشێوهى کانتۆنهکانى رۆژئاڤاى کوردستانه، پێتوایه ئهمه کارێکى باشه ههرێمى کوردستان ببێت بهچهند ههرێمێک؟

سهعید پشدهرى: جارێ خۆمان ههرێمێکى بههێزنین کهیهکگرتووین، ئهگهر بێتو پارچه پارچه ببین چۆن دهتوانین بههێزبین، ههرێمى کوردستان بهههموویهوه بهرانبهر بهبهشى عهرهبى عێراقى ئێمه کهمینهین، ئهگهر پارچه پارچه بین لهکهمینهش کهمتر دهبینهوه، یانى دهبینه کهمینهیهکى لاواز، بۆیه ههر دابهشکارییهک لهبهرژهوهندى ئێمهو خهڵکى کوردستانیش نابێت.

ھاوڵاتی: وهکو پارتى مامهڵه لهگهڵ ئهو دهستهو خهڵکانه دهکهن کهدهیانهوێت ههرێمى پارێزگاى سلێمانى ئهنجامبدهن؟

سهعید پشدهرى: ئێمه لهگهڵ هیچ پرۆژهیهک نین کهپهیوهندى بهدابهشکردنى ههرێمى کوردستانهوه ههبێت.

ھاوڵاتی: قسهتان چییه لهسهر لامهرکهزى؟

سهعید پشدهرى: ئێمه ههمووکات لهگهڵ لامهرکهزیی بووین، نموونهیهکتان بۆ باسبکهم، ئێمه لهناو حزبى خۆشمان و پێموایه یهکهمین حزبیش بووین بڕوامان بهوهبوو، تهنانهت لهناو حزبیش جۆرێک لهلامهرکهزیهت پیادهبکهین، لهسهر ئهو بنهمایهش بۆ زیاتر له (15) ساڵ دهبێت ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارێزگاى سلێمانى لێره دامهزراوه.

بۆ ئهوهى پارتیهکانى پارێزگاى سلێمانى جۆرێک لهلامهرکهزیهتمان ههبێت، پێویست نهکات بۆ ههموو شتێک بگهڕێینهوه بۆ سهرهوه.

لهڕووى پرانسیپهوه ئێمه بڕوامان بهلامهرکهزییهت ههیه، کهواته بهمۆدیلێکى باش و سیستمێکى باشى خۆبهڕێوهبردنمان زانیوه، بهههمان شێوهش بۆ حکومهتیش ههروایه، ههرشتێک کهخزمهتى باشترى هاوڵاتیان بکات پهیوهندى بهخۆشگوزهرانى و گهشانهوهو بهرهوپێشچوونى کهرته جیاجیاکانى ژیانهوه ههبێت، ئهوهمان پێ باشه، بهنیسبهت لامهرکهزیشهوه لهکارنامهى حکومهتى خۆمان وازحهو باسکراوهو ئیشى لهسهرکراوهو بڕوامان پێیهتى.

ھاوڵاتی: ساڵێک تێپهڕبووه بهسهر کابینهى نۆى حکومهتى ههرێم، پێتوایه ئهم کابینهیه جیاوازبێت لهکابینهکانى پێش خۆى؟

سهعید پشدهرى: رهنگه ئاسان نهبێت بهو دۆخه ناسروشتیهى کهکابینهى نۆیهم پیایدا تێپهڕبووه، ئێمه بتوانین ههڵسهنگاندنێکى زۆر وردى بابهتى بکهین، چونکه دۆخێک بووه ساڵێکى زۆر نائاسایی بووه، پێموایه ئهو ههڵسهنگاندنه رهنگه بۆ تێپهڕبوونى دوو ساڵ یان تهواوبوونى کابینهکه، ئهوکات مرۆڤ دهتوانێت بابهتیانه ههڵسهنگاندن بکات.

ھاوڵاتی: کهسوکارى شههیدانی پارتى گلهیی ئهوهدهکهن پرۆژهیهکى نیشتهجێبوونیان بۆکراوهو چهند ساڵه هێشتا تهواونهکراوه؟ بۆچى لهههولێرو دهۆک پارتى ئیشهکانى زووترو باشتر بهراورد بهسلێمانى تهواودهکات؟

سهعید پشدهری: جارێ ئێمه قهرزارى بنهماڵهو کهسوکارى سهربهرزى شههیدانین، ههرشتێک بۆ ئهوان بکرێت نهک تهنها یهکهیهکى نیشتهجێبوون قهرهبووى دڵۆپێک خوێنى شههیدهکانیان ناکاتهوه، قهرهبووى یهک ساتهوهختى مناڵێک که بێ باوک بووه نایکاتهوه.

یهکێک لهئهرکه لهپێشینهکانى خۆمان و بهڵێنێکى شهخسى جهنابى سهرۆک بارزانییه کهپێمان وایه ئهو رهمزى وهفایه بۆ ههموو خهڵکى کوردستان، بهڵام بهتایبهتى بۆ بنهماڵهى سهربهرزى شههیدان، لهستراتیژى ئێمهدا ههر ئهوهیه دهبێ خزمهتێکى بێشومار بۆ کهسوکارى سهربهرزى شههیدان بکرێت.

ئهوهى کهپهیوهسته بهئهم پرۆسهیهوه دووخاڵ ههیه، یهکهم بهداخهوه ئهو گرفته کارگێڕیانهى لێره بۆمان دروستکراوه لهسهرهتاى پرۆژهکهوه، دووهم ئهو قهیرانه داراییهى کهههموو سێکتهرهکانى ژیانى گرتووهتهوه یان رایگرتووه، یان سستى کردووه، یان دوای خستوه، بۆیه بهتهئکید کار لهو پرۆژهیهدا دهکرێت.

ھاوڵاتی:  نێچیرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان ئیمانیۆڵ ماکرۆن، سهرۆکى فهرهنساى لهبهغدا بینى و دواتریش سهردانى تورکیاى کرد، وهزیرى دهرهوهى تورکیا دهڵێت گفتوگۆکانمان بۆ شهڕى هاوبهش بووه بهرانبهر پارتى کرێکارانى کوردستان(پهکهکه)، ئایا پارتى دهچێته ژێر بارى شهڕى کورد بهرانبهر کوردهوه؟

سهعید پشدهرى: ئهوهندهى ئێمه ئاگاداربین سهردانهکهى جهنابى سهرۆکى ههرێمى کوردستان بۆ بهغدا سهردانێکى سهرکهوتوو بووه، ههم لهگهڵ حکومهتى ناوهندى یهکتر بینراوه، ههم لهگهڵ ماکرۆن کۆمهڵێک شتى ئایندهیی زۆرباشى لهسهر ههڵچنراوه، پێموایه لهبهرژهوهندى عێراق و ههرێمێکى کوردستانى بههێزیش دهبێ، بهههمان شێوهش سهردانهکهى تورکیاش دیدارى نێوان سهرۆک نێچیرڤان بارزانى و ئهردۆغان پێمانوایه پێداچوونهوهیهکى جددی بووه بهپرسى دراوسێیهتى، بهو پرسه دیبلۆماسی و ئیداریی و ئابورییانه کراوه کهپهیوهندى بهههردوولاوه ههیه.

ئهوهى کهپهیوهندى بهڕۆژئاواى کوردستانهوه ههبێت، قسه لهسهر شهڕ نییه بهرانبهر بهپهکهکه، قسه لهسهر ئهوهیه چۆن ههوڵبدرێت رۆژئاواى کوردستان بهجۆرێک لهجۆرهکان ببوژێتهوهو دهربازى ببێت لهههموو ئهو نههامهتیانهى تووشى بووه.

پارتى بهرانبهر بهتورکیاو بهرانبهر بهباکورى کوردستان و ههموو پارچهکانى ترى کوردستانیش سیاسهتى پارتى ئاشکرایه، ئێمه ههموو جارێک ئهگهر پێمان کرابێت ئامۆژگاریمان داوه بهلایهنهکانى ترو وتوومانه ئهزموون پێى وتووین شهڕ چارهسهرى ئهم بابهتانه ناکات، هێزیش ناتوانێت دهنگى زوڵاڵى کورد لههیچ یهکێک لهو پارچانه سهرکوت بکات، بۆیه باشترین رێگا رێگاى ئاشتیانهیه بهدیالۆگ، بهلێک تێگهیشتن چارهسهرى ئهم کێشانه بکات، بۆ ئهوهى چى دیکه خوێنى کوردو لایهنهکانى تریش بهههدهر نهڕوات.

ھاوڵاتی: پێتوایه دهبێت نێچیرڤان بارزانى سهرمهشقى دیالۆگى ئاشتیانهى نێوان تورکیاو پارتى کرێکاران بێ بۆ ئهوهى شهڕ بوهستێنرێت؟

سهعید پشدهرى: ئێمه ههموو کاتێک بهرانبهر بهتورکیاو پارتى کرێکارانى کوردستانیش ئهوه وێنهى سیاسهتى ئێمه بووه، که تکایه بگهڕێنهوه بۆ مێزى دانوستان و بۆ گفتوگۆو بهئاشتیانه چارهسهرى کێشهکانتان بکهن.

ھاوڵاتی: ئهو وتهیهى مهولود چاوش ئۆغلۆ چۆن لێکدهدهیتهوه کهدهڵێت گفتوگۆمان ههبووه لهسهر شهڕى هاوبهش بهرانبهر پهکهکه؟

سهعید پشدهری: ئهوهى من ئاگاداربم گفتوگۆ لهسهر ئهم پرسهیان نهکراوه.

ھاوڵاتی: کۆنگرهى پارتى زۆر دواکهوت، کهى دهکرێت؟

سهعید پشدهری: کۆنگرهى پارتى ئهمجارهیان کهدواکهوتووه پهیوهندى به کۆڤید 19و کۆرۆناوه ههیه، رێنماییهکان خۆتان دهزانن پێمان دهڵێن ههموو جۆره گردبوونهوهو کۆبوونهوهیهک رهنگه مهترسى ئهم پهتایه زیاتر بکات، کۆنگرهش خۆى مهرکهزى کۆبوونهوهیه، بۆیه رهنگه بهجۆرێک چاوهڕوانبکرێت تابزانرێت ئایندهى ئهم نهخۆشیه چى لێ بهسهردێ و چارهنووسى ئهو ههوڵه زانستیانهى کهکراویشه وهک ڤاکسین کهى دهگاته ئێره، بهو هیوایهین ئهم پهتایه زوو درێژه نهکێشێت و لهئایندهیهکى نزیکدا کۆنگرهکه بکرێت.

ھاوڵاتی: پهیوهندیهکانى نێوان ههرێم و بهغدا گهیشته ئهوهى بڕێک پاره بنێرێت، پێت وایه ههرێم لهگهڵ بهغدا رێکبکهوێت باشتره یان نهوت بهسهربهخۆیی بفرۆشێت باشتره؟

سهعید پشدهری: وهکو خۆم سهعید پێموایه ئهگهر بمانتوانیایهو ئێستاش بتوانین ئابورى سهربهخۆى خۆمان بونیات بنێین، زۆرباشتره ئێمه ئیعتیمادمان لهسهر داهاتى ههرێمى کوردستان بێت، بهڵام ئایا تائێستا چهند توانیومانه لهم پرۆسهیه سهرکهوتووبین، ئهوه دهمێنێتهوه بۆ ئابوریناسهکان زیاتر قسهى لهسهر بکهن، بهڵام ئهگهر ئێمه لهم پرۆسهیهش سهرکهتوو نهبین، ئێمه ههرێمێکى فیدڕاڵین لهناو وڵاتێک کهپێى دهوترێت عێراق، ئهرک و مافمان ههیهو پێویسته بهپێى دهستور مافهکانمان پارێزراوبێت.

ھاوڵاتی: پارتى کرێکاران پارتى بهوه تۆمهتبار دهکهن نزیکهى 40 کیلۆمهتر کوردستان لهلایهن تورکیاوه داگیرکراوهو بهزمانى ئهوان ئهوترێت پارتى هاوکارى تورکیاو میته؟ ئایا پارتى نایهوێت لهگهڵ پهکهکه رێکبکهوێت و چارهسهرى کێشهکانى نێوانیان بکات؟

سهعید پشدهرى: پارتى بۆ نایهوێ، نا پارتى دهیهوێت و ههمیشه ههوڵیداوهو ویستویهتى بهشێک بێت لهبرایهتى و لهئاشتى و چارهسهرو پێکهوهژیان و لهگهڵ ههموو لایهنه سیاسییهکانى ههر چوار پارچهکهى کوردستان، ستراتیژى پارتى نهتهوهییه.

فکرو فهلسهفهى پارتى لهسهر دوو پایهى ئهساسییه، یهکێکیان دیموکراسییه، ئهویتریان ناسیۆنالیستیه، بۆیه حزبێک کهبنهما فکرى و فهلسهفیهکهى بگهڕێتهوه بۆ حزبى ناسیۆنالیستى، ناکرێت بهشێک بێت لهتوندڕهوی و کێشه، ئێمه نهمانشاردووهتهوهو ناشیشارینهوه، ئێمه پێمانخۆشه لهگهڵ ههموولایهنه کوردستانیهکانى ههر چوارپارچهى کوردستان رێک و تهباو برابین، بهمهرجێک ئهوانیش وابن.

ئێمه پێمان وایه ههموولایهکمان دهبێت بگهرێینهوه بۆ مێزى ئاشتى و گفتوگۆ، بهئاشتیانه چارسهرى ئهو کێشانه بکهین، ههرگیز نامانهوێ رۆژێک لهڕۆژان لهدوو سهنگهرى جیاوازدا  بین لهگهڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه)دا، پێمانخۆشه تهواوکهرى یهکتربین. تۆمهتبارکردنیش ئاسانهو لهمێژووى رابردووى پهکهکه کهسهنگهرى لهپارتى گرتووه، لهگهڵ ئهوهى زۆر وێستگهو قۆناغ بهرگرى لهپهکهکه کردووه، بهڵام ئهوان رۆژێک لهڕۆژان دانیان بهلایهنه ئهرێنیهکانى پارتى نهناوه، وهکو ئهوهى بڕیارى کۆتایی ئهوهیان دابێت لهو سهنگهره بمێننهوه.

با لهبیرمان نهچێت کاتێک سهرۆک بارزانى لهتورکیا بوو چهند ئیحراجیان کرد بۆ ئهوهى ناوى پهکهکه وهکو هێزێکى تیرۆریست بهێنرێت، بهڵام جهنابى سهرۆک بههیچ جۆرێک رازى نهبوو وهکو هێزێکى شۆڕشگێرى نیشتیمانپهروهر ناوى هێناون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار