به‌شێک له‌هاووڵاتیانى هه‌رێم کازمى وه‌ک «فریادڕه‌س» ناوده‌به‌ن

«سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق سه‌لماندى هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر قه‌واره‌ى سیاسیى هه‌رێم نییه‌«

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

مستهفا کازمى، سهرۆک وهزیرانى عێراق سهردانى ههرێمى کوردستانی کردو دوو رۆژ مایهوهو چووه پارێزگاکان و بهشێک لهخاڵه سنورییهکان، بهشێک لههاوڵاتیان وهک»فریادڕهس» ناوى دهبهن.

ئێوارهى رۆژى پێنجشهممه 10ى ئهیلولى 2020، مستهفا کازمى سهرۆک وهزیرانى عێراق سهردانى بۆ ههرێمى کوردستان کردو تێیدا چاوى بهبەرپرسانى ههرێم کهوت و سهردانى سهرجهم پارێزگاکانى کرد. نووسینگهى راگهیاندنى مستهفا کازمى لهڕاگهیهندراوێکدا رایگهیاند:» لهکۆبوونهوهکهدا باس لهو ئاستهنگانه کرا کهڕووبهڕووى عێراق بوونهتهوه، هاوکات پرسى ههڵبژاردنى پێشوهخت تاووتوێ کراوهو جهخت لهوهکرایهوه کهقۆناغى ئێستا پێویستى بهبونیادنانهوهو کۆدهنگى ههیه«.

 ههروهها لهڕاگهیهندراوهکهدا ئهوهش هاتووه« ئهمڕۆ عێراق لهبهردهم دهرفهتێکى مێژووییدایه، بۆ تێپهڕاندنى ئهو کێشه کهڵهکهبوانهى چهندین ساڵه بهرۆکى وڵاتیان گرتووه، باس لهپرۆژهو بونیادنانهوهى ئابورى و سیستمێکى کارگێڕى بهشێوهیهکى باشتر بۆ وڵات کرا».

سهردانهکهى مستهفا کازمى بۆ ههرێمى کوردستان کاردانهوهى ناوخۆیى لێکهوتهوهو بهشێک لههاوڵاتیان به«فریادڕهس» ناوى دهبهن و ههندێکیان پێیانوایه سهردانهکه تهشریفاتى بووهو دهیهوێت پیشانى بدات سهرۆک وهزیرانى ههموو عێراقییهکانه.

ئاراز محهمهد، تهمهن (32) ساڵ، دانیشتووى قهزاى کهلار لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» هاتنى کازمى کهکاتێکى قووڵى نهخۆشى کۆرۆنایهو ههموو سهرکردهکانى خۆمان لهماڵهوه لهپشتى لاپتۆپهکانیانهوه، خۆیان شاردۆتهوه، کازمى بهو شێوهیه چووه ناو خهڵکهوه، کهخهڵکیش تینووه سهرکردهکانى لهگهڵیاندا بن و راستهقینهبن، بۆیه هاتنهکهى کاریگهرى باشى ههبوو».

ههروهها وتیشى»ههریهک لهحزبهکانى پارتى و یهکێتى وایان لێهاتووه هێرش دهکهنهسهر کازمى بۆ ئهوهى بیشکێنن، چونکه بهجوانى دهرکهوتووهو بۆ ئهوهى وابکهن خهڵک پێى موعجیب نهبێت».

ئهو هاووڵاتیهى کهلار پێشیوابوو کازمى گرنگى سهردانهکهى ئهوهبوو کهسهرکردهکانى کوردى بهخهڵک ناساند لهم کاتهدا، خهڵک کهوتووەته ناو قهیرانێکى تهندروستى و دارایى قووڵهوه، کهدهچێته ناو خهڵکهوهو سهرى خهڵک ماچ دهکات،» بۆیه هاتنهکهى ههم تهحهدا بوو، ههم تێکشکاندنى سیاسهتى سهرکردهکانى خۆمان بوو».

بڕوا ستار، تهمهن (30) ساڵ، دانیشتووى ههولێر  لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئهوهى خستهڕوو سهردانهکهى مستهفا کازمى لهڕوانگهى سیاسییهوه پڕبایهخه، چونکه بۆ یهکهمین جاره لهدواى رووخانى رژێمى پێشووى عێراقهوه، سهرۆکوهزیرانێک بهو شێوازه مهیدانییه سهردانى ههرێمى کوردستان بکات.

ههروهها وتیشى»مستهفا کازمى جیا لهسهرکردهکانى دیکهى عێراق، دهیهوێت مهیدانیانه سهردانیانى ناوچهکان بکات و عێراق لهناوخۆیدا زۆر بههێز پیشانبدات، تائێستا وهک سهرۆکوهزیرانێکى باش خۆى دهنوێنێت، بۆیه بهسهردانێکى ئهرێنى دادهنرێت».

بڕوا ستار ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد» هاتنهکهى گهیاندنى ئهو پایهمهیه، ئهو ههموو عێراق بهیهک چاو سهیردهکات و هیچ جیاوازیى ناکات».

ئهو هاووڵاتییهى پارێزگاى ههولێر، باسى لهوهشکرد مستهفا کازمى پێشووتر رۆژنامهنووس بووهو لهنزیکهوه ئاگادارى ئهو جۆره حوکمڕانییهیه کهخهڵک دهیهوێت، بۆیه ههنگاوهکانى والێکدهدرێتهوهو جددین و ئهرێنین.

موسا جهلال، خهڵکى ههولێرهو باسى لهسهردانهکهى کازمى کردو که «تهحهداى سهرکرده کوردهکانى کرد، چاوى کوێر کردن، بهو شێوازه سادهیى و جوانییه چووه ناو خهڵکهوه، لهکاتێکدا ژیانى خهڵک زۆر خراپه، تائێستا سهرکردهیهکى هاوزمان و هاوخاکى خۆمان ئامادهنهبووه بێته ناو خهڵکهوه«.

«خهڵک زۆر دڵى پێ خۆش بوو، بهتایبهت چینى کاسب و مامناوهند کههیوایى ژیانیان داوهته دهست کازمى، ئێستا ئێمه تهنیا کازمى بهفریادڕهسى خۆمان دهزانین و چاومان لهدهستیهتى کارێکمان بۆ بکات» موسا وهک کاسپکارێک وادهڵێت.

دانیشتوویهکى پارێزگاى ههڵهبجه دهڵێت، سهردانهکهى کازمى بۆ شارهکهیان روحى بهخشییەوه بهههڵهبجهییهکان.

سامان فهتاح، تهمهن (31) ساڵ، دانیشتووى ههڵهبجهیهو لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت»تائێستا هیچ کام لهبهرپرسانى ههرێمى کوردستان لهزۆنى زهردو زۆنى سهوز، بهشێکى زۆریان سهردانى ههڵهبجهیان نهکردووه!، کێشهى ههڵهبجه بۆیه وا کهڵهکهبووه، نه حکومهتى عێراق و نه ههرێم ئاوڕیان لێنهداوهتهوه، بۆیه ههڵهبجهییهکان زۆر نائومێدبون و لهپێشتردا زۆر ههوڵیانداوه، بۆیه سهردانهکهى کازمى روحى بهخشییهوه بهههڵهبجهییهکان».

ههروهها وتیشى»بۆ ئێمه کازمى ئهوهى پیشاندا که دانى ناوه بهپارێزگابوونى ههڵهبجهداو هاوشێوهى پارێزگاکانى دیکه تهماشاى کردو زۆر جێگهى بایهخ بوو، بۆمان دهرکهوت ههڵهبجه هێشتا بهو شێوهیەى کهبیرمان لێدهکردهوه لهلایهن عێراقهوه فهرامۆش نهکراوه، که دهسهڵاتى کوردى خۆمان لهههموو روویهکهوه ئیهمالیان کردووه«.

ئهم هاووڵاتیهى خهڵکى ههڵهبجه پێشیوابوو سهردانهکهى کازمى تهشریفاتى بووه، بهڵام ههرچیهک بێت هیوایهکى نوێ بوو بۆ ههموو خهڵکى ههرێمى کوردستان.

دانیشتوویهکى پارێزگاى دهۆک ئاماژه بهوهدهدات کهسهردانهکهى کازمى نیشانیدا عێراق وڵاتى ههموو تاکێکى کوردهو ههڕهشه نییه لهسهر قهوارهى سیاسیى کورد.

خهبات عومهر، پارێزهرو دانیشتووى دهۆک، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت»سهردانهکهى کازمى ئهوهى سهلماند عێراق وڵاتى ههموو تاکێکى کورده، لهڕووى سیاسیی و  نهتهوهییهوەو ئهو جیاکاریهى دهسهڵاتدارانى کورد پشانیان داوه، ئهوهى سهلماند کهئهوان بهو چاوه سهیرناکهن».

ههروهها ئهوهشى روونکردهوه«دهسهڵاتى کوردى هیچ کات متمانهى بهخهڵکهکەى خۆى نهبووه بێته ناو خهڵکهکهى و لهبۆشایى نهبوونى ئۆپۆزسیۆنێک، کهس نهیتوانیوه بێته ناو خهڵک قسهى دڵى خهڵک بکات و نامهى خهڵک وهربگرێت، بۆیه ئێمه بۆمان سهلما لهکوردستان هیچ هێزێکى ئۆپۆزسیۆن نیه«.

جهختى لهوهشکردهوه، کازمى سهلماندى که «ههڕهشه لهسهر قهوارهى سیاسى کورد» نیه، بهڵکو «ههڕهشه لهسهر قهوارهى کهس و لایهنه سیاسییهکانە».

عوسمان عهبدولڕهحمان، تهمهن (43) ساڵ، لهپارێزگاى سلێمانى، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» ئهوهى دهسهڵاتدارانى ههرێم نهیانتوانى لهماوهى حکومڕانیاندا بیکهن، کازمى بهماوهیهکى کهمى دهسهڵاتى کردى و هاته ناو خهڵکهوه«.

ههروهها وتیشى:» خهڵک هیچى ناوێت تهنیا هاتن و گوێگرتن لێیان، خۆ کازمى پارهى نهبهخشیهوه بهسهر خهڵکدا، ههر هاتنهکهى خۆى بوو بهجلێکى سادهوه کهخهڵکى دڵخۆش کرد».

شیکهرهوهیهکى سیاسیى عێراقى دهڵێت، تهنیا جیاوازى کازمى لهگهڵ بهرپرسهکانى دیکه ئهوهبووه که بهمهیدانى چووه ههموو پارێزگاکان و سهردانى خاڵه سنورییهکانى کردووه.

یاسین تهها، چاودێرى سیاسى، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت» سهردانهکهى سهرۆکوهزیران شتێکى زۆر ئاساییهو هیچ تایبهتمهندیهکى نهبوو، نازانرێت بۆ بهو شێوازه لێکدانهوهى بۆ دهکرێت، بۆیه بێماناییهکى زۆر ههیه لهو ههموو سیناریۆیهى بۆی دروستدهکرێت».

هێماى بۆ ئهوهشکرد کاتهکهشى نزیکه لهههڵبژاردنهوهو ههموو کهس ههوڵدهدات، چێکى بارودۆخهکه بکات و خۆى نمایش بکات، بۆیه شتێکى زۆر ئاساییه«.

ئهو چاودێره سیاسییه وتیشى» تهنیا جیاوازى کازمى لهگهڵ بهرپرسهکانى دیکه ئهوهبوو بهمهیدانى چووه ههموو پارێزگاکان و سهردانى خاڵه سنورییهکانى کرد، ئهوهش تهنیا پهیوهندى بهداهاتى نهوتهوه ههیه، کهبهردهوام لهپاشهکشهدایهو دهیهوێت لهڕێگهى داهاتى خاڵه سنورییهکانهوه داهات زیادبکات».

یاسین تهها ئهوهشى روونکردهوه بهپێى کاردانهوهکانى هاووڵاتیان، ئهوه بهدیدهکرێت بێهیواییهکى زۆر بهخهڵکهوه دیاره، بهڵام «خهڵک لهم کاتهدا ههر کهسێکى دیکهش بهاتایه وهک فریادرهس سهیرى دهکرد، ئهو پاشهکشهیهى لهدۆخى ئابوورى خهڵک ههیه لهههرێمى کوردستان کاریگهرى لههانابردن بووه بۆ کازمى».

یاسین ته‌ها، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداو هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ئاراسته‌ى پۆزه‌تیف شتێکى باشه‌، به‌ڵام جارێ زووه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکه‌ین تاچه‌ند کار بۆ خه‌ڵک و هاووڵاتیان ده‌کات و ده‌بێته‌ ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى که‌خه‌ڵک هاناى بۆ بردووه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار