یه‌کگرتوو باره‌گاکانى له هه‌ڵه‌بجه داخست

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان به‌هۆى مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌هه‌ڵه‌بجه بڕیاره بۆماوه‌ى دوو هه‌فته ته‌واوى باره‌گاکانیان دابخات.
حه‌سه‌ن شێخ عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى 5ى یه‌کگرتوو رایگه‌یاند:" به‌هۆى مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له باره‌گاکانمان، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌ک له‌نه‌خۆشخانه‌ى وه‌فاى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى کۆرۆناوه ئاگادارکراوینه‌ته‌وه بۆ ڕێگری‌کردن لهبلاوبونهوهى ڤایرۆسه‌که باره‌گاکانمان داخستووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌یه باره‌گاکانیان داخستوه‌و هه‌فته‌یه‌کى دیکه‌ش به‌داخراوى ده‌مێنیته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار