تا رێککەوتنێکی‌تر مووچه‌ به‌لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش ده‌کرێت

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: رێککه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا کۆتایى دێنێت بە لێبڕینى له‌سه‌دا 21ى مووچه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

حکومهتى ههرێمى کوردستان بهپێى ئهو داهاتهى مانگانه کۆیدهکاتهوه لهگهڵ (320) ملیار دینارى بهغداو هاوکارى ئهمهریکا بۆ هێزهکانى پێشمهرگه موچهى فهرمانبهران دابهشدهکات، جێگری سهرۆکى لیژنهى دارایی لهپهرلهمان دهڵێت:» رێکهوتنى ههولێرو بهغدا لێبڕینى موچه کۆتایى پێدێنێت».

بهپێى بهدواداچوونهکانى ھاوڵاتی که لهدوو بهرپرسى ناو حکومهتى ههرێم دهستى کهوتووه، لێبڕینی لهسهدا 21ى موچه تا ئهوکاتهى رێکهوتنى حکومهتى ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراقى فیدڕاڵ لهبودجهى 2020و دیاریکردنى ئیستحقاقى ههرێم بهردهوام دهبێت.

یهکێک لهو بهرپرسانه جهختى لهوهشکردهوه کهبڕیارى کۆتایى لهسهر لێبڕینى لهسهدا (21)ى موچهى فهرمانبهران تاکۆتایى ئهمساڵ نهدراوه، بهڵام «حکومهتى ههرێم ئهوهى بهفهرمى چهند جار راگهیاندووه که بهپێى ئهو داهاتهى مانگانه لهنهوت و داهاتى ناوخۆ کۆدهبێتهوه لهگهڵ (320) ملیارى عێراق چهند کۆببێتهوه لهسهر ئهو بنهمایه موچه دابهشدهکات».

ههروهها باسى لهوهشکرد، وهفدى حکومهتى ههرێم بهردهوامه لهدانوساندنهکانى لهگهڵ وهفدى عێراق بۆ رێکهوتن لهسهر بودجهو رادهستکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوتى رۆژانه لهبهرانبهر ناردنى ئیستحقاقى حکومهتى ههرێم.

حکومهتى ههرێمى کورستان مانگانه پێویستى به (755) ملیۆن دۆلارى مانگانهیه بۆ دابهشکردنى موچهى فهرمانبهران و خانهنشینان که بهدینار دهکاته (906) ملیار دینارى مانگانه.

وهزارهتى دارایى و ئابوورى مانگانه بڕى (280) ملیار دینار لهداهاتى نهوت لهگهڵ (20) ملیار دینار هاوکارى ئهمهریکا بۆ هێزهکانى پێشمهرگهو (320) ملیار دینارى لهعێراقهوه بۆ دهنێردرێت کهدهکاته (620) ملیار دینار، به داهاتهکانى ناوخۆى ههرێمیش پاره بۆ موچه دهگهیهنێته (710) ملیار دینار.

حکومهتى ههرێم موچهى مانگهکانى شوبات و ئازارى 2020 بەلێبڕینى لهسهدا (21)ى موچهو بۆ پله باڵاکان لهسهدا (50)ى موچهى بڕیوهو تائێستا وهزارهتى دارایى و ئابوورى راینهگهیاندووه کهى موچهى مانگى نیسان دابهشدهکرێت.

دوێنێ وهزارهتى دارایى و ئابورى سهرجهم گهنجینهکانى ئاگادار کردووهتهوه که لێبرینى لهسهدا (21)ى موچه لهسهر لیستى موچهى فهرمانبهران لاببهن و تهنها لهسهدا (79)ى موچه دیارى بکرێت.

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى ئاماژه بهوهدهدات سهدان نووسراوو یاداشت لهئهندامانى پهرلهمانهوه ئاراستهى حکومهت کراوه لهسهر به«نایاسایى» بوونى لێبرینى موچه، بهڵام هیچ وهڵامێکیان نهبووه.

زیاد جهبار، سهرۆکى لیژنهى دارایى و سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» حکومهتى ههرێمى کوردستان بهنایاسایى لهسهدا (21)ى موچهى فهرمانبهران دهبڕێت، سهدان نووسراو و یاداشت لهئهندامانى پهرلهمانهوه ئاراستهى حکومهت کراوهو هیچ وهڵامێکیان نییه، تهنها کۆتا جار کهوهزیرى دارایى هاتووهته پهرلهمان پێى وتووین بهپێى داهاتى بهردهستیان موچه دابهشدهکهن».

دهربارهى ئهوهى وهک فراکسیۆنى یهکێتى گفتوگۆتان لهگهڵ وهزیرو بهرپرسانى دیکهى حکومهت کردووه لهسهر راگرتنى لێبڕینى موچه، سهرۆکى لیژنهى دارایى ئهوهى دووپاتکردهوه که بهردهوام لهسهر خهتن لهگهڵ بهرپرسانى حکومهت و ئهوهیان پێ راگهیاندوون لێبڕینى موچه بهبێ ئاگادارى پهرلهمان و لهدهرهوهى یاسا «بڕیارێکى نایاساییه«.

لهلایهکى دیکهوه جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان دهڵێت «رێکهوتنى ههولێرو بهغدا لێبڕینى موچه کۆتایى پێدێنێت».

هێڤیدار ئهحمهد، ئهندامى فراکسیۆنى پارتى و جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایى لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت «حکومهتى ههرێمى کوردستان لهفرۆشى نهوت دواى دهرکردنى شایسته داراییهکانى کۆمپانیاکان و خهرجییهکانى، ئهو بڕهى لێى دهمێنێتهوه تهسلیمى وهزارهتى دارایى دهکات بۆ پێدانى موچه، لهگهڵ داهاتى ناوخۆو پارهى بهغدا موچهى پێ دابهشدهکرێت».

لهبارهى لێبڕینى موچهى فهرمانبهرانهوه، هێڤیدار ئهحمهد وتى «حکومهتى ههرێم تهنها داهاتى ناوێت بۆ موچه، بهڵکو خهرجى تهندروستى و پهروهردهو رێگاوبانهکان و پڕۆژهى ههیه، مانگانه بڕى (82) ملیار دینار بۆ کارهبا خهرج دهکات و تهنها (40) ملیار دینارى بۆ دێتهوه، ئهگهر حکومهتى ههرێم ههموو خهرجییهکانى دیکه رابگرێت دهتوانێت موچه بهبێ لێبڕین دابهش بکات، بهڵام ناکرێت ههموو کارهکانى دیکهى رابگرێت».

جێگرى سهرۆکى لیژنهى دارایى ئاماژهى بهوهشکرد، وهفدى تهکنیکى حکومهتى ههرێم دوێنێ چوونهتهوه بۆ بهغداو دواتر وهفدى سیاسیش دهچنهوه بۆ عێراق، وتیشى:» لهسهدا سهد حکومهتى ههرێم و حکومهتى عێراق دهگهنه رێککهوتن، چونکه ههرێم ئامادهیه (250) ههزار بهرمیل نهوت تهسلیمى عێراق بکات و بهغدا خهرجى گواستنهوهى لهخۆ بگرێت و ههرێم شایستهى دارایى کۆمپانیاکان بدات».

هاوکات هێڤیدار ئهحمهد باسى لهوهشکرد کهپڕۆژه بودجهى 2020 گهیشتووهتە پهرلهمانى عێراق که بۆ مانگى (11 و 12)ى ئهمساڵهو پشکى ههرێم دیارى دهکرێت، کهههرێمى کوردستان نیوهى داهاتى گومرگهکان تهسلیمى بهغدا دهکات و (250) ههزار بهرمیل دهداته بهغداو خۆى دهیفرۆشێت، عێراقیش ئیستحقاقى ههرێم دیارى دهکات و بڕیاره ئهو دوو مانگه ئیستحقاقى پێشمهرگه کهمانگانه (68) ملیار دیناره بدرێته حکومهتى ههرێم.

وتیشى «ئهم رێککهوتنه لهنێوان ههولێرو بهغدا دهبێته هۆى کۆتایى هێنان بهلێبڕینى موچهو پاشهکهوتکردنى موچه، بهڵام نابێت عێراق دواى دهرکردنى بودجهى سیادى و حاکیمه پشکى ههرێم دیارى بکات».

وهزیرى ئاوهدانکردنهوهى حکومهتى ههرێمى کوردستان دهڵێت ههر کاتێک داهاتى ههرێم زیادبکات کورتهێنان کۆتایى پێدێت.

دانا عهبدولکهریم، وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردنى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت «ههرکات داهاتهکان زیاد بکات کورتهێنانى موچه کۆتایى پێدێت».

ههروها وهزیرى ئاوهدانکردنهوه وتیشى «بۆ دابهشکردنى موچهى مانگى نیسان هێشتا ئهنجومهنى وهزیران کۆنهبووهتهوهو بریار لهناو کۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیران دهدرێت».

24ى ئابى 2020 مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهتى ههرێمى کوردستان لهچاوپێکهوتنێکى لهگهڵ کۆمهڵێک دهزگاى راگهیاندن رایگهیاند «لێبڕینى موچهى فهرمانبهران بههۆى ئهو دۆخه ئابورییهوهیه کهدواى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا جیهان و ناوچهکهى ئێمهشى گرتووهتهوهو کاریگهرى لهسهر کهمکردنهوهى داهاتهکان کردووه«.

ههروهها ئهوهشى دووپاتکردهوه که لێیان دیار نییه لێبڕینى موچه چ کاتێک کۆتایى پێدێت، وتیشى «ههر کات دۆخى دارایى و ئابورى ههرێم باش ببێت و داهاتهکان زیادبکهن موچهى فهرمانبهران بهتهواوهتى دابهشدهکهین، بهڵام ناتوانین کاتى بۆ دیارى بکهین».

راوێژکارێکى  سهرۆکى پهرلهمانى عێراق جهخت لهوهدهکاتهوه حکومهتى ههرێم داهاتى (250) ههزار بهرمیل و نیوهى داهاتى گومرگهکان تهسلیم دهکات.

ئهمین بهکر، راوێژکارى محهمهد حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی ئاماژهى بهوهکرد، پڕۆژهى بودجهى 2020 بۆ مانگى (11 و 12)ى ئهمساڵ گهیشتووهته پهرلهمان، بۆ دانپیادانان و رازى بوون لهوهى که لهڕابرددودا یهک لهسهر 12ى بودجه خهرج کراوه، وتیشى:» پشکى ههرێمى کوردستان وهک پێشتر تێیدا نووسراوه له رادهستکردنى (250) ههزار بهرمیل نهوت و رادهستکردنى نیوهى داهاتهکانى دهروازه سنورییهکان».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه حکومهتى ههرێم تائێستا پێداگره لهوهى تهنها داهاتى (250) ههزار بهرمیل و نیوهى داهاتى دهروازهکان بهژمارهیهک بهبهغدا بڵێت و دواى ئهوه عێراق ئهو بڕه پارهیهى کهوهک داهاتى ئهو (250) ههزارهو نیوهى داهاتى دهروازهکان دهربکات و تهسلیمى حکومهتى ههرێمى بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار