حکومه‌تی عێراق پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی له په‌رله‌مان کشانده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تی عێراق به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانی هه‌موارکردنه‌وه‌ى چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌ک له، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020ی له په‌رله‌مان کشانده‌وه.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به نوسراوێکى فه‌رمى که ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کردووه، داواى کردوه ره‌شنوسى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2020 له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه بگه‌رێندرێته‌وه حکومه‌ت.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق راشیگه‌یاندووه که ئامانج له گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساکه ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌موار و ته‌عدیلێکه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار