بەهەرێمکردنی سلێمانی رووبەڕووی کێشه‌ى بێ متمانه یى دەبێتەوە
هەندێک لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پڕۆژەکەدان بەهۆی «نادادی» لەدابهشکردنى سامانى هەرێم
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
گروپێک لەسلێمانی بانگەشەی بەهەرێمکردنی پارێزگاکە دەکەن بەمەبەستی سەربەخۆیی ئابوریی و کارگێڕی و دەڵێن بۆ ئەم هەوڵەیان پشتیان بەستووە بەدەستوری عێراق و پرۆژەکەش خزمەت بەدەڤەرەکە دەکات لەڕووی بووژاندەوەی ئابووری و کەمکردنەوەی رۆتین و گەندەڵی، بەڵام ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان پشتگیری‌یان ناکەن جگە لەبەشێکی کەمیان نەبێت.
بەپێی پڕۆژەکە بەهەرێمکردنی سلێمانی، بریتی بێت لەچوار پارێزگا (سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین)، حکومەتی عێراق موچەو بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەنێرێت. موچە جگە لەوەی فەرمانبەران دەبووژێنێتەوە، دەبێتە هۆی جوڵاندنی بازاڕ، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانیش دەبێتەهۆی جوڵاندنی پرۆژەکان و کەوتنەوە سەرکاری چەندین کرێکار‌و وەستاو ئەندازیار، دیسان ئەمەش بازاڕ دەبووژێنێتەوە.
رێکخەرانی پڕۆژەکە بۆ هەوڵەکەیان پشتیان بەدەستووری عێراقی بەستووەو ئاستەنگی یاسایی نەهاتۆتە بەردەمی، بەڵام دەڵێن کێشەی متمانە لای خەڵکی دروستبووە بەهۆی سیاسەتی رابردووی حزبەکان. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لەحزبەکان پێکهاتوون دژی پڕۆژەکەن و دەڵێن دەبێتەهۆی به‌ش به‌شکردنى هه‌رێمى کوردستان.
که‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، به‌هاوڵاتى وت «من وه‌ک خۆم پشتیوانى پڕۆژه‌ى له‌و جۆره ناکه‌م، چونکه له به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى یان هه‌ر پارێزگایه‌ک ته‌نیا به‌ش به‌شکردنى هه‌رێمى کوردستان‌مان به‌رده‌که‌وێت».
وتیشی «هه‌ر له‌مێژه‌وه، کوردستان چه‌ندین جار بهڕێکهوتننامهکان پارچه‌پارچه کراوه، بۆیه ئێستا دواى سه‌دساڵ بێین دیسان ئه‌م هه‌رێمه به‌ش بکه‌ین، بۆیه من به‌پڕۆژه‌یه‌کى باشى نازانم».
هەروەها وتی «من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پڕۆژه‌ى فراوانمان هه‌بێت، بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى مهابات و قامیشلۆو دیاربه‌کرو هه‌ولێریش، نه‌ک به‌شکردنی».
که‌ریم عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «له‌وانه‌یه وه‌ک لایه‌نه‌کانى پێشتر ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ سه‌رنجڕاکێشانى خه‌ڵک بێت و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌داهاتوودا بۆ ده‌نگدانه‌کان پاڵپشتى به‌ده‌ستبهێنن».
له‌سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنى پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى، گروپه‌که سه‌ردانى ئه‌نجومنى پارێزگاى سلێمانییان کردووه‌و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى کاتیى ئه‌نجومه‌ن کۆبوونه‌وه بۆ باسکردنى پرۆژه‌که، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵ لیژنه کاتییه‌که‌ى لامه‌رکه‌زى کۆبوونه‌وه.
به‌رزان حامد، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی، لەفراکسیۆنی پارتی وتی «ئێمه پێمانوایه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ گۆڕانکاریى بێت له‌سیستمى حوکمڕانى له‌هه‌رێمدا بکرێت ئه‌وا پێویستى به‌ڕێککه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى ئه‌م هێزانه‌ى که له‌هه‌رێمدا به‌شدارى پڕۆسه‌ى سیاسیى ده‌که‌ن، ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌که ده‌که‌ن، بۆیه پرس و راوێژ به‌ئه‌وان بکرێت و بڕیاربدرێت».
به‌رزان حامد، وتیشی «ئه‌م پڕۆژه‌یە ته‌نیا گروپێک هێناویه‌ته ئاراوه‌و تائێستا هیچ کیانێک له‌گه‌ڵیدانیه، پشتیوانى لێ نه‌کردووه، بۆیه ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌که‌مان سه‌ر به لایه‌نێکى سیاسى و حزبێکین، بۆیه ده‌بێت له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه رێکه‌وتن و قسه‌ى لێبکرێت و پاشان بگه‌ڕێته‌وه بۆ داموده‌زگاکان و بخرێته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه«.
ماده‌ى (119)ی ده‌ستوورى عێراق دوو رێگه‌ى داناوه، رێگه‌یه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگایه که‌ده‌کرێت له‌کۆى (33) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن (11) ئه‌ندامى ده‌نگى پێبدات، یان له‌ڕێگه‌ى نوێنه‌رى حزبه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌توانن داوا پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ به‌هه‌رێمکردن.
رێگه‌ى دووه‌م راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى خه‌ڵکه‌وه، واته راپرسى بکرێت و ده‌نگى خه‌ڵک کۆبکرێته‌وه.
دانا دارا، یاساناس، به‌هاوڵاتى وت «به‌ڕاى من له‌ڕووى یاسایى و ده‌ستوورییه‌وه، هیچ کێشه‌یه‌کى نیه‌و ته‌واو پشتیوانى هه‌یه، به‌ڵام به‌هه‌رێمکردنى پارێزگا، خۆى ناونیشانى پارێزگا هه‌ڵه‌یه، چونکه له‌پارێزگاوه به‌رزده‌بیته‌وه بۆ هه‌رێمبوون و له‌پارێزگایه‌ک زیاتریشى له‌گه‌ڵە».
وتیشى «بوون به‌هه‌رێم گرنگه، چونکه پشتیوانییه‌کى دارایى به‌ده‌ستده‌هێنیت و به‌شێکى گه‌وره‌ت ده‌بێت لهبودجەی عێراق و داهاتووى ناوچه‌که جیاواز ده‌بینیته‌وه، به‌ڵام کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى کوردمان هه‌یه، که‌ئێمه خه‌ممانه هه‌ولێر جیابووەته‌وه له‌که‌رکوک، به‌ڵام دروستبوونى هه‌رێمه‌که واقعییە».
هەروەها وتی «مه‌ترسییه‌کانى ئه‌وه‌یه پێکهاته‌ى کورد بچووک ده‌بێته‌وه‌و به‌وپێیه‌ش که‌عێراق تائێستا فیدراڵیهتییهکهى یه‌ک هه‌رێمى هه‌یه، بۆیه دروستبوونى هه‌رێمێک له‌ناو کوردستاندا له‌وانه‌یه نزیک بێت له‌مه‌حاڵه‌وه«.
زیاتر وتی «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌دۆخه سیاسییه‌که ئارام بێته‌وه‌و پارتى و یه‌کێتى نه‌یکه‌ن بهوهرهقهى خۆیان، ئه‌وه دروستبوونى هه‌رێمێکى دیکه هیچ عه‌یبه‌ى تێدانیه«، رێکخەرانی پڕۆژەکە دەستەیەکیان لەقهزاو ناحیه‌کانی سلێمانی پێکهێناوه بۆ بانگه‌شه‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نێکیان دروستکردووه‌و له‌قۆناغى خۆناساندندان و بڕیاریانداوە دواتر راپرسى بکەن.
بهیارملازم عومه‌ر، وه‌ک سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى به‌هه‌رێمکردنى سلێمانى، به‌هاوڵاتى وت «به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خه‌ڵک زۆر باشه، به‌گشتى خه‌ڵک زۆر پڕۆژه‌که‌ى به‌دڵه، به‌داخه‌وه ته‌نیا کێشه‌ى متمانه هه‌یه لاى خه‌ڵکی، که یه‌کێتى و پارتى چه‌ند بێ متمانه‌ییان دروستکرد له‌ناو خه‌ڵکی، گۆڕانیش هه‌ستا ئه‌مه‌ى خه‌ستتر کرده‌وه، که کارێکیان کردووه خه‌ڵک متمانه‌ى به‌که‌س نه‌مێنێت، به‌تایبه‌ت که‌یه‌کێتى و پارتى پرسى لامه‌رکه‌زییان وروژاند‌و دواتر چه‌ندین پۆستیان پێ وه‌رگرت».
وتیشی «ئه‌وه‌ى جێى دڵخۆشییه ئێمه که‌سمان هه‌رگیز پۆستى حزبیمان نه‌بووه‌و پڕۆژه‌که‌ش وایه، دواى جێبه‌جێکرنى هه‌رکه‌س ده‌چێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ى پێشترى خۆی».
هەروەها وتی «هه‌ر حزبێک پشتیوانیمان لێبکات، ئێمه پێشوازى لێده‌که‌ین».
به‌یار ملازم عومه‌ر، پێیوایە زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌که‌ن، وتی «به‌ڵام چونکه سه‌رکردایه‌تى حزبه‌کان له‌گه‌ڵى نین، ناتوانن به‌فه‌رمى رایبگه‌یه‌نن».
هەروەها وتی «سه‌رکرده باڵاکانى ناو حزبه‌کان له‌به‌ر ئیمتیازات و به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان پشتگیریى ناکه‌ن، ئه‌گینا لایه‌نگران و کادره‌کانیان زۆربه‌ى له‌گه‌ڵمانن و ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که بێت، له‌گه‌ڵیه‌تى و ئه‌وه‌ى خه‌ڵکى ده‌ڤه‌ره‌که نه‌بێت له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌که‌ش نیه«.
له‌ساڵى ٢٠٠٥دا به‌رپرسانى کورد به‌شداربوون، له‌نووسینه‌وه‌ى ئه‌م دهستورەی عێراقداو داوایان لەخەڵکی کرد دەنگ بەدەستورەکە بدەن، رێکخەرانی پرۆژەی بەهەرێمکردنی سلێمانی بەپشتبەستن بەو دەستورە بەکارەکەیان هەستاون.
له‌مادده‌ى (١١٩)ی دەستوری عێراقدا هاتووە، هه‌موو پارێزگایه‌ک بۆى هه‌یه داواى به‌هه‌رێمبوون بکات و مافى چاره‌نووسى خۆى دیاری بکات.
به‌یار ملازم عومه‌ر وتی «داوا له‌خه‌ڵکی دەکەم ئیراده‌یان هه‌بێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانێت سه‌ربکه‌وێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بکه‌ینه‌وه‌و خه‌ڵک به‌ده‌نگى خۆى چاره‌نووسى خۆى دیاری بکات».
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی، نزیکەی (٢.٥) ملیۆن کەسە. پاریزگاکە دەوڵەمەندە بەسامانی سروشتی و مرۆیی، گروپەکە دەڵێن ئەو دوو سامانە دەتوانێت سلێمانی وەکو هەرێمێک ببووژێنێتەوە، بەڵام پارێزگاری دەڤەرەکە لەگەڵیدا نیە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی «من له‌گه‌ڵ گه‌ردوونی بووندام و له‌گه‌ڵ ناوچه‌یی بووندا نیم
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وتی «من له‌گه‌ڵ گه‌ردوونی بووندام و له‌گه‌ڵ ناوچه‌یی بووندا نیم... ئێمه پێمانوایه سه‌رده‌مى ئه‌وه نه‌ماوه خه‌ڵک به‌ته‌نیا بژى و پێداویستییه‌کانى دابینبکات، بەڵام ئه‌و داوایانه‌ى ئه‌وان رێزلێگیراوه‌و گوێ له‌هه‌موو بیروبۆچونێک ده‌گرین». تائێستا له (7) فراکسیۆنه‌که‌ى ناو ئه‌نجومه‌ن که‌سیان به‌فه‌رمى راى خۆیان رانه‌گه‌یاندووه، تا پشتیوانى پرۆژه‌که بکه‌ن، به‌ڵام لەناو فراکسیۆنەکاندا ئه‌ندام هه‌یه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌که‌دایه.
سه‌باح فه‌تاح، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌هاوڵاتى وت «ئەو ئەندامانەی لەگەڵ پڕۆژەکەدان له‌وانه‌یه به‌شى گه‌وره‌ى له‌به‌ر ئه‌و نادادیانه بێت که لەدابهشکردنى سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌م وڵاتەدا ده‌کرێت».
هه‌روه‌ها وتیشى"حزبه‌که‌مان له‌گه‌ڵ پاراستنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستانه و تیمى له‌کابینه‌ى 9لى حکومه‌ت دا هه‌یه".