پاش دوو ساڵ له‌هه‌ڵبژاردن؛ «گه‌نده‌ڵى» زیادی کردووه‌و مووچه که‌مبووه‌ته‌وه
«ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن ئه‌م دۆخه‌ى بۆ هاووڵاتیان دروستکردووه‌و زۆرینه حوکم ده‌کات»
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دوو ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى کوردستاندا و هاووڵاتیان به‌ده‌ست که‌مى موچه‌و حکومه‌ت به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵى و رۆتیناته‌وه ده‌ناڵێنێت و قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه.
له 30ى ئه‌یلولى 2018 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌نجامدراو پارتى پله‌ى یه‌که‌مى به‌ده‌ستهێناو بووه خاوه‌نى (45) کورسى که پێشتر (38) کورسى هه‌بوو، یه‌کێتى (21) کورسى هه‌بوو پێشتر ته‌نها (18) کورسى هه‌بوو.
هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان (12) کورسى به‌ده‌ستهێناو له‌سه‌دا 50ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستدا که‌پێشتر (24) کورسى هه‌بووه، یه‌کگرتووش هاوشێوه‌ى گۆڕان نیوه‌ى ده‌نگه‌کانى له‌ده‌ستداو ته‌نها (5) کورسى هێنا که‌پێشترخاوه‌نى (10) کورسى بوو، کۆمه‌ڵى ئیسلامى (7) کورسى هێنا که‌پێشتر (6) کورسى هه‌بووه.
له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا نه‌وه‌ى نوێ دروستبوو که بووه خاوه‌نى (8) کورسى، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانییه‌وه چوار ئه‌ندامى دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه له‌جوڵانه‌وه‌که‌و ته‌نها (4) کورسى هه‌یه له‌ئێستاداو ئه‌وانى دیکه وه‌ک سه‌ربه‌خۆ کارده‌که‌ن.
پارتى دیموکراتى کوردستان به‌ڕێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى نیشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کابینه‌ى نۆیه‌مى پێکهێنا به‌سه‌رۆکایه‌تى مه‌سرور بارزانى و جێگرایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى و پۆسته‌کان له‌نێوانیاندا دابه‌شکرا، به‌ڵام پاش دوو ساڵ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێکهێنانى حکومه‌ت موچه دوو مانگ جارێک به لێبڕینه‌وه دابه‌شده‌کرێت و دۆخى دارایى و ئابوورى هاووڵاتیان خراپتر بووه به‌راورد به‌کابینه‌کانى پێشتر.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵدا په‌رله‌مان بۆ جارى دووه‌مه پرساندن بۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات که بچێته په‌رله‌مانى کوردستان، که (23) واژۆى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه‌و (20) واژۆى ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆنن و سێ ئه‌ندامى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان که پێکهاتوون له(عه‌لى حه‌مه ساڵح، شایان عه‌سکه‌رى، شیرین ئه‌مین) واژۆیان کردووه‌و بڕیاره مه‌سرور بارزانى له په‌رله‌مان باسى په‌تاى کۆرۆناو دۆخى دارایى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدا بکات.
ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادیکردووه‌و که‌می نه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«.
قادر ره‌زگه‌یى، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد رۆڵى هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک بۆ بنیادنانى دیموکراسى و خوڵقاندنى گۆڕانکارى و ژیانى باشتر و چاکه‌ى گشتییه، وتیشى «هه‌ڵبژاردنى 30ی ئه‌یلولى 2018 که دوو ساڵ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بێت، به‌رپرسیارێتى گه‌وره له‌سه‌ر حکومه‌ته، به‌ڵام به‌هیچ کام له به‌رپرسیارێتییه‌کان هه‌ڵنه‌ساوه‌و که‌مترین رێژەى خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌ڵک دابین نه‌کراوه‌و موچه که مافێکه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌رکدا بوونى نییه«.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که میراتگرى کابینه‌ى هه‌شته‌مه، «قه‌یرانه‌کان قوڵتر بوونه‌ته‌وه‌و قه‌یرانى دارایى و ئابوورى زیادى کردووه‌و کێرڤى گه‌نده‌ڵى و رۆتینات زیادى کردووه‌و که‌مینه‌کردووه، به‌ڵام هاتن موچه‌یان بڕى و که‌میان کرده‌وه«.
قادر ره‌زگه‌یى، وتیشى «له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 1992 که یه‌که‌م خولى په‌رله‌مانى کوردستان بووه تا خولى ئێستاى په‌رله‌مان جیاوازى هه‌بووه له‌ڕۆڵى په‌رله‌ماندا، به‌ڵام له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا هه‌یمه‌نه‌ى حکومه‌ت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى یاسادانانه‌وه زۆره‌و نه‌یتوانیوه موماره‌سه‌ى ئه‌رکه‌که‌ى بکات له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت و بانگهێشت و پرساندن و لێپرسینه‌وه‌ى به‌رپرسانى حکومه‌ت، به‌ڵام فاکته‌ری دیکه‌ش هه‌یه که قیاده‌ى پارتى خۆیان له‌په‌رله‌مان و ده‌نگى گه‌ل به گه‌وره‌تر ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر بچنه په‌رله‌مان له‌که‌دار ده‌بن».
ره‌زگه‌یى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته هاووڵاتیان پاش تێپه‌ڕبوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا فشاره مه‌ده‌نییه‌کانیان زیاتر بکه‌ن له‌په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێم و داواى گۆڕانکارى و دابینکردنى مافه‌کانیان بکه‌ن به‌ڕێگه جیاوازه‌کانى دیموکراسى، وتیشى:» راسته سه‌رۆکى په‌رله‌مان لاى یه‌کێتییه، به‌ڵام هه‌یمه‌نه‌ى پارتى به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه‌و یه‌کێتى ناتوانێت پێش به‌ئه‌جێندا خراپه‌کان بگرێت له‌په‌رله‌ماندا».
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ ده‌ڵێت «ده‌سه‌ڵات وه‌ک حزبه خۆسه‌پێنه‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات».
عومه‌ر گوڵپى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانه‌وه تائێستا که‌خولی پێنجه‌مه، زۆر هۆکار بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌که‌مان په‌رله‌مانێکی به‌هێزی نه‌بێت، یه‌کێک له‌هۆیه‌کان ویستی ده‌سه‌ڵاته که وه‌ک مه‌یلی حزبه خۆسهپێنو دیکتاتۆره‌کان مه‌یلیان به‌لای دامه‌زراوه‌یه‌کدایه که زیاتر رووکه‌ش بێت‌و که‌مترین ئه‌دای خۆی بکات».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد «به‌شێک له‌حزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی دانه‌مه‌زراون‌و مه‌یلیان به‌لای دروستکردنی ئه‌ماره‌ته بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌که‌یان نه‌وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مهدهنیو دامه‌زراوه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی هاووڵاتیبوونی یه‌کسان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ پێشیوابوو که بێگومان هاووڵاتی ئه‌رکی گه‌وره‌ی هه‌یه که‌ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت په‌رله‌مان به‌هێز بێت، وڵات خاوه‌نی سیستمی سه‌رکه‌وتووی په‌رله‌مانی بێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکی هه‌ڵبژاردندا هاووڵاتیان پشتیان تێبکه‌ن.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که «له‌په‌رله‌ماندا هیچ نه‌فه‌سێک بۆ فراکسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌کان نه‌ماوه تا داواکارییه‌کانى خه‌ڵک بگه‌یه‌نن».
کاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «ئه‌م دوو ساڵه‌ى تێده‌په‌رێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا گۆڕانکارى نه‌کراوه‌و خه‌ڵک حه‌قى خۆیه‌تى گله‌یى له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکات، به‌ڵام ئه‌و پێشیلکارییه‌ى له‌هه‌ڵبژاردندا کرا وایکردووه دوو حزبى ده‌سه‌ڵات هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا هه‌بێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى له‌خزمه‌تى حکومه‌تدا کارده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان».
ناوبراو جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه له‌ناو په‌رله‌ماندا «هیچ نه‌فه‌سێک بۆ ئۆپۆزسیۆن نه‌ماوه«، وتیشى «واژۆمان کۆکردووه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتى سه‌رۆکى حکومه‌ت و یاداشتمان داوه‌ته حکومه‌ت و پرسیارمان ناردووه‌و حکومه‌ت وه‌ڵامناداته‌وه، په‌رله‌مان له‌چاودێریکردنى حکومه‌ت لاوازبووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا چه‌ندین پرۆژه‌مان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بۆ دامه‌زراندن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانیش ئیشیان له‌سه‌ر نه‌کردووه«.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کگرتووى ئیسلامى ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه «ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018 ئه‌م دۆخه خراپه‌ى بۆ هاووڵاتیان دروست کردووه«.
هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «دیاره زۆرینه له په‌رله‌ماندا حکوم ده‌کات که پارتى دیموکراتى کوردستانه، ئێستا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان چاودێریى حکومه‌ت بکات، حکومه‌ت چاودێرى په‌رله‌مان ده‌کات و که‌ى بیەوێت بڕیارى پێ ده‌رده‌کات و پرۆژه یاسا ده‌هێنن تا په‌سه‌ند بکرێت».
« ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلولى 2018ى په‌رله‌مانى کوردستان وایکردووه ئه‌م دۆخه دروست ببێت که زۆرینه حوکم ده‌کات له‌هه‌رێمى کوردستاندا»، هه‌ڵز واى وت.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى که‌ناتوانن هیچ گۆڕانکارى و فشارێک له‌په‌رله‌ماندا دروستبکه‌ن و چاودێرى حکومه‌ت بکه‌ن، بۆ وازناهێنن و بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، هه‌ڵز ئه‌حمه‌د وتى «ده‌نگده‌رى ئێمه لێمان قبوڵ ناکات بچینه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت چى له‌تواناماندا بێت ئه‌نجامى بده‌ین، چونکه ده‌نگده‌ره‌کانمان ده‌زانن که ئێمه خاوه‌نى ته‌نها پێنج کورسى په‌رله‌مانین، ناتوانین هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نین».
هاوڵاتى، په‌یوه‌ندى به چوار په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتییه‌وه کرد به بیانووى ئه‌وه‌ى نایانه‌وێت هه‌ر قسه بکه‌ن، ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌سه‌ر دوو ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا بده‌ن.
چاودێرێکى سیاسى ده‌ڵێت، تاکه چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له‌دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کان له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه که به‌شدارن له‌حکومه‌تدا.
شۆڕش حه‌سه‌ن، مامۆستاى زانسته سیاسییه‌کانى زانکۆى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «په‌رله‌مان ئێستا بووەته ده‌زگایه‌کى راوێژکارى نه‌ک ده‌زگایه‌ک بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌حکومه‌ت و چاره‌سه‌رکردنى دۆخه‌کان، له‌مێژوورى خوله‌کانى رابردووى په‌رله‌مان هیچ خولێک وه‌ک ئه‌مه‌ى ئێستا نییه که‌خه‌ڵک دۆخى له‌وپه‌ڕى خراپیدایه‌و په‌رله‌مان لێى بێده‌نگه و ته‌نها کارتۆنییه«.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش چاره‌سه‌ر نییه، چونکه هاووڵاتیان متمانه‌یان به‌هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه‌و ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌کانیان ده‌که‌ن نه‌ک هاووڵاتیان.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانکۆى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که تاکه چاره‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتن له دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حزبه‌کانى به‌شدار له‌حکومه‌تى هه‌رێم که «خۆیان له‌سه‌روو یاسا‌و داموده‌زگاکانه‌وه نه‌بینن».