ته‌ندروستى هه‌رێم: جێگه‌ى چاودێرى وردمان بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا نه‌ماوه
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى: خه‌ڵک بێ باکه‌و ماسک نابه‌ستێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و زیادبونى له وه‌رزى پایز و زستاندا ده‌دات و ده‌ڵێت:" خه‌ڵک بێ باکه‌و ماسک نابه‌ستێت"، سه‌رۆکى دیوانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت:" جێگه‌ى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا له پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک نه‌ماوه".
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تووشبوان و گیان له‌ده‌ستدانى کۆرۆناى راگه‌یاند که 21 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 684 که‌سى دیکه تووش بوون.
به‌پێى ئاماره‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها له سلێمانى 10 که‌س و له گه‌رمیان یه‌ک که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" مه‌ترسییه‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک پێشتر هه‌یه، خه‌ڵک پابه‌ند نییه‌و ماسک نابه‌ستێت و ده‌چێته قه‌ره‌باڵغییه‌و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ ناکات، ئه‌مه واى کردووه به‌رده‌وام تووشبوانى کۆرۆنا بوونى هه‌بێت".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"خه‌ڵک ترسى نه‌بووه تا ترسیان بشکێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵک له‌به‌ر ماڵ و مناڵه‌کانى ماسکى ده‌به‌ست، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ش نابینرێت، بڕۆ بازار‌و شوێنه گشتییه‌کان که‌مترین که‌س ماسکى پێوه‌یه".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له نه‌خۆشخانه‌کاندا شوێنى نه‌خۆش هه‌یه‌و کێشه‌یان نییه، به‌ڵام" شوێنى نه‌خۆشى کۆرۆنا ئه‌وانه‌ى پێویستیان به چاودێرى ورده نه‌ماوه".
هێرش سه‌لیم داواى له هاوڵاتیان کرد له‌پێناو پاراستنى خۆیان و که‌سوکاریان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و لانى که‌م ماسک ببه‌ستن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت:" له هه‌ولێر و دهۆکیش شوێنى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان راسپێردراون چاره‌سه‌رى بکه‌ن".
خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ژیان ئاساییى کراوه‌ته‌وه و خه‌ڵک پابه‌ندى رێنماییه‌کان نییه‌و کۆبونه‌وه‌کان زۆره‌و خه‌ڵک به‌شدار ده‌بێت و کارێکى زۆر خراپه، چونکه ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن دره‌نگ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کان ده‌که‌ن و به قورسى تووشى په‌تاى کۆرۆنا ده‌بن و پێویستیان به چاودێرى ورده".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌ى بۆ هاوڵاتى دووپاتکرده‌وه که له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆکیش هاوشێوه‌ى پارێزگاى سلێمانى شوێنى چاودێرى ورد بۆ نه‌خۆشانى کۆرۆنا نه‌ماوه، وتیشى:" هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان راسپێردراون تا شوێن په‌یدا بکه‌ن و چاره‌سه‌رى بکه‌ن".
"پابه‌ند بوونى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ وه‌رزى پایز که تایى وه‌رزى هه‌یه زۆر گرنگه که ماسک ببستن بۆ خۆپاراستن، چونکه نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشکى ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه ئه‌وانه‌ى ماسک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر توشى په‌تاى کۆرۆناش ببن زۆر به سوکى ده‌یگرن و چاکبونه‌وه‌شیان ئاسانتره له‌وانه‌ى که ماسک ناکه‌ن، بۆیه پێویسته هاوڵاتیان به‌جدى ئه‌م پرسه وه‌ک خۆى وه‌ربگرن".
به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم تووشوانى کۆرۆنا 50 هه‌زار که‌سى تێپه‌راندووه‌و له‌و ژماره‌یه 31 هه‌زار که‌س چاکبونه‌ته‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:-
ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (٢١٨)
١. پشکنین: (٥٢٢٤ پشکنینى نوێ)
(١٧٩٢ هه‌ولێر)
(٦٦٢ سلێمانی، ٢١٢ گه‌رمیان)
(٢٥١٢ دهۆک)
(٤٦ هه‌ڵه‌بجه)
٢. تووشبوو: (٦٨٤ تووشبووى نوێ)
(٢٢٩ هه‌ولێر)
(٦٠ سلێمانی، ٣٠ گه‌رمیان)
(٣٣٧ دهۆک)
(٢٨ هه‌ڵه‌بجه)
٣. چاکبوون: (٢٨٣ چاکبوون)
(١٨٦ هه‌ولێر)
(٢٩ سلێمانی، ٣٣ گه‌رمیان)
(٣٥ هه‌ڵه‌بجه)
٤. مردن: (٢١ مردن)
(٢ هه‌ولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ گه‌رمیان)
(٨ دهۆک)
ئامارى گشتی:
که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ ده‌رچوو)
پشکنین ٤٧١٩٤١ (١٧٢٤١١ هه‌ولێر، ١١٦٨٥٠ سلێمانی، ١٧٨٣٥٧ دهۆک، ٤٣٢٣ هه‌ڵه‌بجه)
تووشبوون ٤٨٤٩٤ (١٧٩٠٥ هه‌ولێر، ١٦٢٤٥ سلێمانی، ١٢٦٢٣ دهۆک، ١٧٢١ هه‌ڵه‌بجه)
چاکبوون ٣٠٨٨٨ (١٤٢٢٩ هه‌ولێر، ١٠٢٣٨ سلێمانی، ٤٨١٢ دهۆک، ١٦٠٩ هه‌ڵه‌بجه)
له‌ژێر چاره‌سه‌ر ١٥٨٣٦ (٣١٠٧ هه‌ولێر، ٥١٠٩ سلێمانی، ٧٥٤٥ دهۆک، ٧٥ هه‌ڵه‌بجه)
مردن ١٧٧٠ (٥٦٩ هه‌ولێر، ٨٩٨ سلێمانی، ٢٦٦ دهۆک ، ٣٧ هه‌ڵه‌بجه)
بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
١ى تشرینى یه‌که‌م ٢٠٢٠