12 په‌رله‌مانتارى گۆڕان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گرده‌که ده‌پچڕێنن
حه‌وت په‌رله‌مانتارى کوردستان و پێنجى به‌غدا ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى گشتى گه‌یشتووه‌ته بن به‌ست
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆڕان له‌به‌غداو حه‌وتى دیکه‌یان له‌کوردستان ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌که گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندیش به‌و هۆیه‌وه له‌ماڵه‌وه دانیشتوون.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌کانى ھاوڵاتی که له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێمى کوردستان ده‌ستى که‌وتووه، ناکۆکییه‌کانیان له‌گه‌ڵ رێکخه‌رى گشتى چه‌ند به‌رپرسێکى دیکه‌ى گۆڕان گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست و یه‌کترى به‌شکاندنى»ده‌ستورى گۆڕان» تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وکه‌و وته‌بێژه‌که‌یان نیگه‌رانه‌و له‌ماڵه‌وه دانیشتووه، ده‌رباز محه‌مه‌د ئه‌ندامى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌ناوى مۆڵه‌ته‌وه چووه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامێکى دیکه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنه‌و له‌هه‌وڵدا بووه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و نیگه‌رانه له‌و دۆخه.
هه‌ریه‌ک له‌په‌رله‌مانتاره‌کانى فراکسیۆنى به‌غدا ھاوڵاتییوسف محه‌مه‌د، وشیار عه‌بدوڵا، کاوه محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د) و حه‌وت په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له‌هه‌رێم که‌پێکهاتوون له ھاوڵاتیعه‌لى حه‌مه‌ساڵح، دابان محه‌مه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا، شایان کاکه ساڵح، جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌مین، شیرین ئه‌مین_ شیرینى کاوه گه‌رمیانى، گۆران عومه‌ر عه‌لى- گۆران ئینزیبات) عومه‌ر سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چه‌ند ئه‌ندامێکى خانه‌ى راپه‌ڕاندن به‌پێشێلکارانى ده‌ستور ناوده‌به‌ن.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتیوت:» دانه‌بڕاوین لهبزوتنهوهى گۆڕان و ئه‌وه شتێکى ناوخۆیى حزبییه«.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ھاوڵاتی، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رده‌وامه له‌پێشێلکردنى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌که‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌وان چیان ده‌وێت»ئێمه له‌به‌غدا ئه‌وه جێبه‌جێ بکه‌ین و به‌قسه‌یان بکه‌ین، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکیشدا نه‌بێت».
هاوکات، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ھاوڵاتی وتى «حه‌وت ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان دواى دیاریکردنى گوڵستان سه‌عید، به‌سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که کێشه‌کان زیاتر دروستبوون که له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستور مامه‌ڵه به‌و هه‌ڵبژاردنه کراو رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان تێیدا تۆمه‌تباره«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئاماده‌نین بچنه هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراکسیۆنه‌وه که گوڵستان سه‌عید داواى بکات، چونکه «ئیعتراف به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى ناکه‌ین».
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که‌ئه‌و حه‌وت ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى کوردستان پابه‌ندن به رێککه‌وتنى پارتى و گۆڕان له‌کابینه‌ى نۆیه‌م، به‌ڵام ناکرێت باسى کێشه‌ى خه‌ڵک و بژێوى خراپى خه‌ڵک نه‌که‌ین که«به‌شێکى زۆرى فراکسیۆنى گۆڕان وه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان گرتووه‌و دۆسیه گه‌نده‌ڵییه‌کانیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و به‌دواداچوونیان کردووه‌و بۆ راى گشتى بڵاویان کردووه‌ته‌وه«.
به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت:»به‌ڕێگاى ده‌ستورى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین... کۆنفرانسى نیشتمانى ده‌که‌ین و له‌وێدا ده‌توانین پرسه‌که یه‌کلابکه‌ینه‌وه«.
کاردۆ محه‌مه‌د، به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت»بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نى و نائایدۆلۆژییه‌و تێڕوانینى جیاى تێدایه‌و شتێکى ئاساییه، ئه‌و گرفتانه‌ى که باس ده‌کرێن، ده‌کرێت له‌چوارچێوه‌ى کارى رێکخراوه‌یى و چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر بکرێت».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى 12 په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له‌به‌غداو هه‌رێم رێکخه‌رى گشتى تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌پێشێلکردنى ده‌ستور، ئیتر چۆن له‌چوارچێوه‌ى ئۆرگانى فه‌رمى چاره‌سه‌ر ده‌کرێت که‌هه‌وڵدراوه‌و ئه‌ندامى نه‌بووه، کاردۆ محه‌مه‌د وتى »رێگاى ده‌ستوریمان هه‌یه‌و په‌رله‌مانتار ئه‌رکێتى له‌چوارچێوه‌ى فراکسیۆن پابه‌ند بێت به‌به‌شدارى کردنى کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه«.
به‌رپرسى ژوورى په‌رله‌مانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌م زووانه بزوتنه‌وه‌که‌یان کۆنفرانسى نیشتمانى ئه‌نجامده‌ده‌ن و ده‌توانن له‌وێدا ئه‌و کێشانه‌ى باس کراون چاره‌سه‌ر بکرێت، وتیشى:» ئۆرگانه‌کانى گۆڕان به‌هه‌موو به‌شه‌کانیەوه ئاماده‌ییان تێدایه چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه بکه‌ن».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدان، ئه‌وه گرفتیان له‌ڕووى جه‌ماوه‌رییه‌وه بۆ دروست ناکات، کاردۆ محه‌مه‌د وتى:» گۆڕان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یەو ده‌توانێت خه‌ڵک له‌ده‌ورى بزوتنه‌وه‌که کۆبکاته‌وه«