گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا نۆ هێنده‌ى رووداوه‌کانى هاتوچۆیە‌

به‌رپرسانى ته‌ندروستى هه‌رێم زۆربوونى گیان له‌ده‌ستدان بۆ"که‌مته‌رخه‌مى هاوڵاتیان"ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

ئامارهکانى گیانلهدهستدان بهڤایرۆسى کۆرۆنا بهراورد به رووداوهکانى هاتوچۆ لهماوهى شهش مانگى رابردوودا نۆ هێنده زیاترهو بهرپرسانى تهندروستیش هۆشدارى توند دهدهنه هاوڵاتیان.

یهکهم تووشبووى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستان له 1ى ئازارى ئهمساڵ راگهیهندراو دواى تهنها سێ رۆژو له 4ى ئازاردا مامۆستایهکى ئاینى بهڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لهدهستداو وهک یهکهم حاڵهت تۆمار کرا.

تائێستا لهههرێمى کوردستان (50) ههزار و (248) تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، لهو ژمارهیه (31) ههزارو (672) کهس چاکبوونهتهوهو ههزار و (807) تووشبوو گیانیان لهدهستداوه.

کۆرۆنا بهراورد بهڕووداوهکانى هاتوچۆ

له 1ى ئازارى 2020 تا 30ى ئهیلولى 2020 لهههرێمى کوردستاندا ههزارو (758) کهس گیانیان لهدهستداوه لهماوهى شهش مانگدا بهپێى ئامارى فهرمى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم، بهڵام وهک وتهبێژى هاتوچۆى ههرێم دهڵێت، گیانلهدهستدان به رووداوهکانى هاتوچۆ لهماوهى شهش مانگدا تهنها (198) کهس بووهو بهو پێیه بێت گیانلهدهستدان بهکۆرۆنا نۆ هێندهى رووداوهکانى هاتوچۆ بووه.

وتهبێژى تهندروستى حکومهتى ههرێم هۆکارى سهرهکى زیادبوونى گیانلهدهستدانى بهڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ درهنگ سهردانى کردنى تووشبوان بۆ نهخۆشخانهکان گهڕاندهوه.

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» دهرمان وهرگرتن لهدهرهوهى نهخۆشخانهکاندا کههیچ پهیوهندى بهدهرمانى کۆرۆناوه نیه  لهلایهن تووشبوان و درهنگ هاتنیان بۆ نهخۆشخانهکان گیانلهدهستدانى زیادکردووه«.

«لهم قۆناغهى ئێستادا تهنیا رێگه بۆ کهمکردنهوهى ژمارهى توشبوون، خۆپارێزى خودییه، که بهداخهوه زۆر کهمبۆتهوهو هاوڵاتیان خۆپارێزى ناکهن»وتهبێژى وهوزارهتى تهندروستى وادهڵێت.

وتهبێژى تهندروستى ههرێمى کوردستان، ئهوهشى روونکردهوه لهئێستادا بهپێى ئامارهکان لهپارێزگاى دهۆک رێژهى گیانلهدهستدان و تووشبوانى کۆرۆنا زۆر زیادیکردووه بهراورد بهپارێزگاکانى سلێمانى و ههولێر.

بهپێى ئاماره فهرمییهکانى وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم رێژهى گیانلهدهستدان بهڤایرۆسى کۆرۆنا لهسهدا 3.7% -ە لهههرێمى کوردستاندا.

لهدواى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا لهمانگى ئازارى 2020 و زیادبوونى حاڵهتهکان زیاتر لهمانگێک کهرهنتین لهههرێمى کوردستاندا راگهیهندرا.

بهپێى ئامارى بهڕێوهبهرایهتى گشتى هاتوچۆى ههرێم لهسهرهتاى ئهمساڵ تا 30ى حوزهیران، ژمارهى رووداوهکان یهک ههزارو (301) رووداوى هاتوچۆ روویانداوهو دوو ههزارو  (13) کهس برینداربوون و (198)کهس گیانیان لهدهستداوه.

ئهسعهد مهلا کهریم، وتهبێژى بهڕێوبهرایهتى هاتوچۆى ههرێم، لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» ئهمساڵ بههۆى ڤایرۆسى کۆرۆناو کهرهنتینهکردن رووداوهکان زۆر کهمتر بوون لهساڵانى رابردوو، بههۆى کهمى هاتوچۆو کهمى رووداوهکانهوه«.

وتهبێژى بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆى ههرێم ئهوهشى روونکردهوه کههۆکارى سهرهکى رووداوهکان و گیانلهدهستدان» خێرایى لێخوڕین و سهرقاڵبوون بهمۆبایل و کێشهى شهقامهکانن لهههرێمى کوردستاندا».

گیان لهدهستدان بهکۆرۆنا کهم دهکرێتهوه؟

محهمهد ئازاد، پزیشکى تایبهت بهکۆرۆنا لهنهخۆشخانهى گشتى کهلار، لهلێدوانێکدا بۆ ھاوڵاتی، پێیوابوو درهنگ هاتنى نهخۆش بۆ نهخۆشخانهکانى کۆرۆنا یهکێکه لههۆکاره دیارهکان کهوادهکات بارودۆخى توشبووهکان بچێته دۆخێکى خراپ و کۆنتڕۆڵکردنى ئهستهم بێت.

ئهم پزیشکه وتیشى» نهخۆشمان ههبووه کههاتووه کانۆلهى لهدهستدا بووه وتوویهتى (10) رۆژه دهرمان وهردهگرم، ههیانه دهڵێت گرانهتام ههیهو ههیانه دهڵێت تهنیا پهتایهکى ئاساییه، بۆیه ئهمانه لهدهرهوهى نهخۆشخانهکاندا مهترسییهکه زیاتردهکهن بۆ سهر ژیانى خۆیان و چواردهوریشیان».

ئهم پزیشکه باسى لهوهشکرد زۆربهى ئهوانهى بهکۆرۆنا گیان لهدهستدهدهن، «جهڵدهى دڵ» لێیان دهدات.

لهلایهکى دیکهوه پارێزگاى دهۆک لهئاستى یهکهمدایه لهڕووى زیادبوونى ژمارهى تووشبون و گیانلهدهستدان بهڤاپرۆسى کۆرۆنا.

هەمزه رهزیفى، بهرپرسى راگهیاندنى تهندروستى دهۆک، لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» لهدواى جهژنى قوربانهوه تووشبون و مردن بهڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر بووه، چونکه سنوورهکان ههمووى کراونهتهوهو ژمارهیهکى زیاترش پشکنین بۆ نهخۆش کراوه، بۆیه ئهمانه وایکردووه زیاتربن».

ههروهها وتیشى» خهمساردى نهخۆشیش کێشهیهکى زۆر گهورهیه که تاک ههم لهڕووى خۆپارێزیهوهو ههم لهڕووى سهردان نهکردنى بۆ ناوهندهکانى کۆرۆنا ئهمه وایکردووه زیاتر بڵاوبێتهوهو تووشبوهکانیش بارودۆخیان زۆر خراپتر بێت تادهگهنه نهخۆشخانهکان».

ئهم بهڕێوهبهرهى  پارێزگاى دهۆک ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد» لهئێستادا تووشبویهکى زۆر ههیه که بارى تهندروستییان ناجێگیرهو بهتوندى تووشى ڤایرۆسهکه بوون و لهژێر چاودێریى چڕدان».

جێگرى بهڕێوهبهرى تهندروستى سلێمانى ئاماژه بهوهدهدات هاوڵاتیان ماسک نابهستن و خۆیان ناپارێزن.

هێرش سهلیم، جێگرى بهڕێوهبهرى تهندروستى سلێمانى لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت:» مهترسییهکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا وهک پێشتر ههیه، خهڵک پابهند نییهو ماسک نابهستێت و دهچێته قهرهباڵغییهوەو رێنماییه تهندروستییهکان جێبهجێ ناکات، ئهمه وایکردووه بهردهوام تووشبوانى کۆرۆنا بوونى ههبێت».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که«خهڵک ترسى نهبووه تا ترسیان بشکێت، ههر لهسهرهتاوه خهڵک لهبهر ماڵ و مناڵهکانى ماسکى دهبهست، بهڵام ئێستا ئهوهش نابینرێت له بازاڕو شوێنه گشتییهکان ئهوه دهبینرێت».

جێگرى بهڕێوهبهرى تهندروستى سلێمانى جهختى لهوهشکردهوه که لهنهخۆشخانهکاندا شوێنى نهخۆش ههیهو کێشهیان نییه، بهڵام» شوێنى نهخۆشى کۆرۆنا ئهوانهى پێویستیان بهچاودێرى ورده نهماوه«.

هێرش سهلیم داواى لههاوڵاتیان کرد لهپێناو پاراستنى خۆیان و کهسوکاریان پابهندى رێنماییهکان بن و لانى کهم ماسک ببهستن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار