پەروەردە: نامانەوێت خوێندن ببێتە ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
خوێندنى ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ى سیستمى ئه‌لیکترۆنى به‌رده‌وام ده‌بێت بێجگه له‌قۆناغه‌کانى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى که به‌شێوه‌ى ئاسایى خوێندن له‌پۆله‌کاندا ده‌ستپێده‌که‌ن. ئەوەش بەھۆی کاریگەریەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.
عه‌بدولڕه‌زاق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى کاروبارى ته‌کنیکى و ئه‌زمونه‌کان لهبهڕێوهبهرایهتى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ئێمه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا کۆده‌بینه‌وه‌و به‌رده‌وام ئاگادارى پێشهاته‌کان ده‌بین، بۆیه بڕیار درا به‌هه‌مان شێوه‌ى وه‌رزى دووه‌مى خوێندنى ساڵى پار ئه‌مساڵیش خوێندن بکرێته ئۆنلاین و به‌رده‌وام بێت».
هه‌موو ساڵێک له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلول پرۆسه‌ى خوێندن له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێده‌کاته‌وه، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و وه‌ک رێگه‌یه‌ک لهتهشهنهنهکردنى ڤایرۆسه‌که وه‌ک زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان چه‌ندین مانگ که‌ره‌نتین راگه‌یه‌نرا و به‌هۆیه‌وه وه‌رزى دووه‌مى خوێندنى ساڵى 2019 راگیرا‌و به‌سیستمى ئۆنلاین (ئه‌لیکترۆنى) خوێندنى ئه‌و ساڵه به‌کۆتا هات.
وه‌زاره‌تى په‌ره‌ورده‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ خوێندنى ساڵى 2020 به‌هه‌مان شێوه‌ى وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوو به‌شێوازى سیستمى ئۆفلاین له 27ى مانگى ئه‌یلوله‌وه ته‌نیا قۆناغى 12ى ئاماده‌یى له‌خوێندنگه‌کاندا خوێندنیان دهسیپێکردووهو له 10/10/2020یشه‌وه پۆله‌کانى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى ده‌ست به‌خوێندن ده‌که‌ن.
هه‌ره‌وها به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌زموونه‌کان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد»ته‌نیا پۆلى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى و دوانزه‌ى ئاماده‌یى له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا به په‌یڕه‌وکردنى ته‌واوى رێنماییه خۆپارێزییه‌کان خوێندن ده‌که‌ن و ته‌واوى قۆناغه‌کانى دیکه به سیستمى ئه‌لیکترۆنى تا کاتێکى نادیار به‌رده‌وام ده‌بن».
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«راسته قۆناغه‌کانى یه‌ک و دوو زۆر منداڵن، به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن به‌سیستمى ئه‌لیکترۆنى خوێندن بکه‌ن و بۆیه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان له‌ناوه‌نده‌کانى خوێندندا کراوه بۆ پاراستنیان لهڤایرۆسهکه«.
له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى وهانى وڵاتى چین و ته‌شه‌نه‌کردنى به‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا له‌مانگى ئازارى 2019دا له‌هه‌رێمى کوردستاندا ڤایرۆسه‌که بڵاوبۆوه‌و تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان (49) هه‌زار و (628) تووشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون، له‌و ژماره‌یه (31) هه‌زار و (672) که‌س چاکبوونه‌ته‌وه‌و هه‌زار و (807) تووشبویش مردوون.
ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره وتیشى» لاى ئێمه ته‌ندروستى مامۆستا‌و کارمه‌ندو خوێندکار له‌خوێندن گرنگتره، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه کاته‌که‌ى دیاریکراو نیه، چونکه ڤایرۆسى کۆرۆنا نازانرێت که‌ى کۆتایى پێدێت، بۆیه به‌پێى بارودۆخه‌که ده‌کرێت گۆڕانکارى له‌سیستمى خوێندندا بکرێت».
عه‌بدولڕه‌زاق، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه «له‌ڕێگه‌ى که‌ناڵى په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌موو ئاماده‌کارییه‌ک کراوه بۆ خوێندنى ئه‌لیکترۆنى».
ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«ناتوانین بڵێین سیستمى ئه‌لیکترۆنى، ته‌واو هاوشێوه‌ى خوێندنه له‌پۆله‌کاندا، به‌ڵام وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوو، ئه‌نجامێکى باشى هه‌بوو، بۆیه له‌به‌ر بارودۆخه‌که ده‌توانین به‌و شێوازه به‌رده‌وام بین له‌خوێندن، له‌وه باشتره خوێندنى ساڵێک بفه‌وتێت».
ئاسۆ عومه‌ر، مامۆستاى قۆناغى بنه‌ڕه‌تى، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «ناتوانین بڵێین سیستمى ئه‌لیکترۆنى ته‌واو له‌ئاستى پێویستدایه‌و باشتره له‌خوێندن له‌پۆلدا، به‌ڵام بارودۆخه‌که وایکردووه پێویسته ئه‌و سیستمه له‌به‌ر سه‌لامه‌تى په‌یڕه‌و بکرێت».
وه‌ک مامۆستایه‌کى بنه‌ڕه‌تى وتى «ئێمه له‌به‌ر داهاتووى خوێندکاره‌کان، حه‌زده‌که‌ین به‌رده‌وام بێت به‌هه‌ر شێوازێک بێت، به‌ڵام به‌وه‌رزى دووه‌مى ساڵى رابردوودا دیاره که به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازى هه‌یه‌و جیاوازییه‌که‌ش زۆره«.
ئاسۆ عومه‌ر ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «کاریگه‌رییه‌که له‌سه‌ر قۆناغى سه‌ره‌تایى زۆر زۆره، چونکه ئه‌وان ته‌مه‌نێکن پێویسته له‌سه‌ره‌تاییه‌وه فێربکرێن و په‌روه‌رده بکرێن».
دڵشاد عومه‌ر ، به‌رێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «به‌ڕه‌چاوکردنى بارودۆخى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ى که‌هه‌یه‌تى، خوێندنمان کردۆته سیستمى ئەلیکترۆنی، واته خوێندکار یه‌ک جار ده‌توانێت هه‌موو بابه‌ته ئاماده‌کراوه‌کان بکاته ناو کۆمپیته‌ر یان ئایپاده‌که‌یه‌وه و هه‌موو کاتێک پێویستى به‌ئینته‌رنێت نابێت، یاخود رۆژانه له‌کاتێکدا بابه‌ته‌کان گوێ لێبگرێت له ته‌له‌فزیۆنى په‌روه‌رده‌ییه‌وه«.
سیستمەکە له‌خوێندنى ئه‌مساڵدا له‌ئێستادا له‌قۆناغى چاودێریدایه‌و دواتر بڕیار ده‌درێت که به‌و سیستمه به‌رده‌وام ده‌بن یاخود نا.
دڵشاد عومه‌ر روونیکرده‌وه‌و وتى «ئێستا پۆلى دوانزه خوێندنیان دهستپێکردووەو تا (14) رۆژ له‌تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌بێت، بزانین ئه‌نجامه‌که‌ى چۆن ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه بڕیار ده‌ده‌ین که‌به‌رده‌وام بین به‌و سیستمه یاخود رابگیرێت، چونکه ناکرێت له‌به‌ر پرۆسه‌ى خوێندن ببینه ناوه‌ندێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که، بۆیه به‌رده‌وام دیراسه ده‌کرێت و به‌پێى ئه‌نجامه‌کان هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌که‌ین و پلانى دواتر داده‌نرێت».
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له 10ى مانگى 10وه قۆناغى یه‌ک و دووى سه‌ره‌تایى له‌خوێندنگه‌کاندا ده‌ستده‌که‌ن به‌خوێندن و وتى «به‌په‌یڕه‌وکردنى رێنماییه ته‌ندروستیه‌کان له‌خوێندنگه‌کاندا، قۆناغى یه‌ک و دوو و ئه‌و خوێندنگایانه‌ش کهخوێندکاریان که‌مه، رێگه‌یان پیده‌درێت تا (15) رۆژ بچنه خوێندنگه‌کان تابزانرێت بارودۆخه‌که چۆن ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه بڕیار بۆ مانگه‌کانى دیکه ده‌درێت».
دڵشاد عومه‌ر ، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، بۆ زامنکردنى سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامى خوێندنى ئه‌مساڵ جا به‌هه‌ر شێوازێک بێت، «پێویسته زامنى مافى موچه‌ى مامۆستیان بکرێت، ئه‌وکات ده‌توانرێت پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت».
سه‌ردار حه‌مه ره‌شید، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که‌مى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا، له لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت «وه‌زاره‌تى په‌روه‌دره به راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان ئه‌م سیستمه‌ى جێبه‌جێکردووه و ویستویه‌تى سیستمێک بدۆزێته‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى خوێندکاران بێت، نه‌ک وه‌ک پێشتر به‌هۆى بایکۆت و مانگرتن و ڤایرۆسه‌که‌ش له‌ساڵى رابردوو کاردانه‌وه‌ى هه‌بووه له‌سه‌ر خوێندکاران و له‌زانکۆکاندا کاریگه‌ریه‌که‌ى ده‌رکه‌وتووه«.
هه‌وه‌ها وتیشى «باشترین ئامراز بۆ خوێندن له‌ئێستادا ئه‌م سیستمه بووه، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، که‌ئه‌مه واده‌کات که‌مێک لهبرینهکانى خوێندن ساڕ‌ێژ بکات».
سه‌ردار حه‌مه سه‌عید ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه«ئه‌م سیستمه لایه‌نى باشه‌و خراپه‌شى هه‌یه، چونکه بێگومان خوێندنى ناوپۆل گونجاوتر و سه‌رکه‌وتوو تره، له‌ڕووى په‌روه‌رده‌یى و تواناى قوتابیه‌که‌وه، که‌تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌و هه‌ستکردن و کۆمه‌ڵایه‌تى بوون که‌مده‌کاته‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کات، بۆیه لهئۆنلایندا ئه‌وە ده‌رنابڕێت و خوێندکار فێرى نابێت و ناتوانێ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاسته‌که‌ى بکه‌یت».
ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه «ساڵى رابردوو هیچ ئاماده‌کارییه‌ک نه‌کرابوو بۆ سیستمى ئەلیکترۆنی، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌واوى ئاماده‌کارییه‌کان کراوه، بۆیه سیستمه‌که سه‌رکه‌وتوو تر ده‌بێت».