خاڵ؛ تارماییهکهى قاسم سوله‌یمانى له‌عێراق
سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى جێگه‌ى ئه‌بوموهه‌ندیس ده‌گرێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ئه‌بو فه‌دک، ناسناوى پیاوێکى هه‌واڵگریى و سه‌ربازیى سه‌ر به‌ئێرانه له‌عێراق به‌ناوى «عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی»، ئه‌م پیاوه سەروو پەنجا ساڵە، بهتارماییهکهى قاسم سوله‌یمانى به‌رپرسى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى ئێران ده‌ناسێندرێت.
عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوی نازناوى ئه‌بو فه‌دک یان بە»خاڵ» ناسراوه له‌نێو هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبى و بهجێگرەوەی قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ناسرێت له‌عێراق.
دوابه‌دواى کوشتنى قاسم سلێمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ئه‌بو فه‌دک له‌عێراق و ریزه‌کانى ناو حه‌شدى شه‌عبى زیاتر ده‌رکه‌وت، به‌تایبه‌ت ئه‌م که‌سه سه‌رپه‌رشتارى سه‌ربازى که‌تائیبى حزبوڵایه له‌عێراقدا کهویلایهتهیهکگرتووهکانى ئه‌مریکا به «مه‌ترسیترین» که‌سى داده‌نێت دواى ئه‌بومەهدی موهه‌ندیس.
ئه‌بو فه‌دک پیاوێکى قژ ماش و برنجییه، ئاماده‌کراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌نیس که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه متمانه‌پێکراوترین که‌سه که‌جێگه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسیان بۆ بگرێته‌وه.
کوشتنى سوله‌یمانى و ئه‌بو موهه‌ندیس له‌عێراقدا هه‌نگاوه‌کانى ئێرانى خێراتر کردووه که‌ئه‌و بۆشاییه‌ى لهسهرکردهى حه‌شد له‌عێراق دروستبووه بۆیان پڕبکاته‌وه.
فه‌دک له‌ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا له‌ساڵى ٢٠١٥، وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کى لێهاتوو ناوى ده‌رکرد، وه‌ک پاڵه‌وان له‌شه‌قامى عێراقدا باس ده‌کرا، به‌تایبه‌ت کاتێ له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌کى سه‌خته‌وه له‌سه‌ر سنوورى عێراق و سوریا سه‌رکه‌وتنى گه‌وره‌ى تۆمار کرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کانه‌وه بهتارمایى سوله‌یمانى پێناسه ده‌کرێت.
خاڵ، له‌ساڵى ٢٠٠٣ یه‌کێک بووه له‌دامه‌زرێنه‌رانى یه‌که سه‌ربازییه‌کانى که‌تائیبى حزبوڵا له‌عێراق و راوێژکار بووه‌و له‌دوایین هێرشى خۆپیشانده‌رانى به‌غداش بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌مانگى ١٠ى ساڵى رابردوو، خاڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بهکهسێکى تێکده‌ر له‌عێراق وه‌سفکراوه.
خاڵ له‌ئێستادا سوپاسالارى حه‌شدى شهعبیهو ده‌سه‌ڵاتێکى ره‌هاى له‌بوارى سه‌ربازیى و لۆجستى و په‌یوه‌ندییه سیاسیی و سه‌ربازییه‌کاندا هه‌یه‌و ئه‌و بودجه‌یه‌ى حکومه‌تى عێراق ته‌رخانى کردووه بۆ حه‌شدى شه‌عبى بهکۆنتڕۆڵى ئه‌ودا تێپه‌رده‌بێت، ئه‌مریکاش پێیوایه خاڵ رۆڵى هه‌یه لهموشهکبارانکردن و بهئامانجکرنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکاداو ئێران چى بوێت پێى ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مریکا حزبوڵاى عێراق تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ئه‌نجامدانى هێرشى مووشه‌کى بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزو په‌لاماردانى نێرده دیپلۆماسییه‌کان له‌عێراق، هه‌ر بۆیه رۆژى هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له‌گه‌ڵ خاڵ، سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى کۆبووه‌ته‌وه‌و باسى پرسى ئه‌منى و ئاشتییان کردووه له‌عێراقدا.
به‌پێى راگه‌یەندراوێکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى که رۆژى هه‌ینى 2ى تشرینى یه‌که‌مى 2020 بڵاوکراوه‌ته‌وه، عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (ئه‌بو فه‌ده‌ک، خاڵ)، سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبی، لهبارهگاى ده‌سته پێشوازیى له جێنین بلاسخارت، نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق کردووه‌و هه‌ردوولا باسیان له‌ڕه‌وشى ئه‌منیى عێراق و گه‌ڕان به‌دواى چه‌کدارانى داعشدا کردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (خاڵ) باسى ئه‌وه‌ى کردووه که «ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمییه‌و سه‌ر بهدهوڵهتى عێراقه‌و ملکه‌چى بڕیاره‌کانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌کداره‌کانه«، که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانده‌یه‌تى.
هه‌روه‌ها عه‌بدولعه‌زیز محه‌ممه‌داوى (ئه‌بو فه‌ده‌ک) جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که حه‌شدى شه‌عبى به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌کان. هه‌وڵێکى ئه‌منى و خزمه‌تگوزاریى زۆرى داوه بۆ ره‌خساندنى که‌شێک تێێدا پرسى ئاواره‌کان له‌عێراقدا کۆتایى بێت.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ى نوێنه‌رى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ناڕه‌زایى و ره‌خنه‌ى خۆپیشانده‌رانى عێراقى لێکه‌وته‌وه، له‌کاتێکدا ئێستا یادى تێپه‌ڕبوونى ساڵێک به‌سه‌ر ده‌ستپێکردنى خۆپیشاندانه‌کانى ساڵى رابردوو ده‌که‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌رانى عێراق، خاڵ تۆمه‌تبارده‌که‌ن به‌هێرشکردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و کوشتنیان که به‌پێى ئامارى فه‌رمى حکومه‌تى عێراق (556) که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و نزیکه‌ى (20) هه‌زار که‌سى دیکه‌ش برینداربوون.
نێرده‌ى یونامى بۆ عێراق له‌پێگه‌ى خۆى له‌تویته‌ر په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و رایگه‌یاند «بێلایه‌نى و سه‌ربه‌خۆیى له‌کرۆکى ئه‌رکى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه که‌ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه ئێمه به‌شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان له‌گه‌ڵ چه‌ندین لایەنی په‌یوه‌ندیداردا به‌شدارین له‌گه‌ڕان به‌دواى ئاشتیدا، گفتوگۆ تاکه چاره‌سه‌ره‌و توندوتیژى و تۆقاندن بێهوده‌یه«.
کۆبوونه‌وه‌ى جنێن بلاسخارت، نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق له‌گه‌ڵ سوپاسالارى حه‌شدى شه‌عبى و فه‌رمانده‌ى که‌تائیبى حزبوڵا لهبارهگاى که‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى لێکدانه‌وه‌ى جیاوازى بۆ کراوه‌و به‌شێک له‌شرۆڤه‌کارانى سیاسى پێیانوایه که خاڵ ده‌یه‌وێت ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کى کاتییش بێت بیڕه‌وێنێته‌وه‌و به‌شێکیش ده‌ڵێن عێراق به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌ڕوات به‌بۆنه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق که‌بڕیاره له 6ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌شێک له‌میدیا عێراقییه‌کان باس له‌وه‌ده‌که‌ن، بلاسخارت ده‌ستیکردووه به‌نێوه‌ندگیریى له‌نێوان حکومه‌ت و حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕاسپارده‌ى ئه‌مریکاو مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق.
هه‌رچه‌نده ئاسۆى کارى داهاتووى ئه‌بو فه‌دک به‌ته‌واوى روون نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆسته به‌هێزه‌که‌ى که سوپاسالارى ده‌سته‌ى حه‌شدى شهعبیهو فه‌رمانده‌ی که‌تائیبى حزبوڵایه، بۆ له‌مه‌ودوا جوڵه نهێنییه‌کانى به‌رانبه‌ر به‌ئه‌مریکا و هێزه بیانییه‌کان ده‌ستپێده‌کات به‌فه‌رمانى فه‌یله‌قى قودسى ئێران.
خاڵ، په‌یوه‌ندییه‌کى زۆر به‌هێزى هه‌بووه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، دواى کوژرانیان، خاڵ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر گۆڕى سوله‌یمانى و موهه‌ندیس ده‌بینرێت.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق چه‌ندین رێکارو بڕیارى جیاوازى ده‌رکردووه له‌به‌رانبه‌ر حه‌شدى شه‌عبیدا، به‌ڵام تائێستا نه‌یتوانیوه به‌ر له‌هێرشه موشه‌کییه‌کانیان بگرێت له‌عێراقدا، ئه‌مه‌ش کازمى تووشى ئیحراجى کردووه.
مسته‌فا کازمى له‌دوا هه‌وڵیدا فوئاد حوسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى نارده ئێران و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق و جه‌واد زه‌ریفى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران گفتوگۆى کردووه‌و داواى لێکردوون تاران رۆڵى له‌سه‌قامگیرى عێراقدا هه‌بێت و کۆتایى بهێندرێت به‌هێرشه موشه‌کى و کرده سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تى و ناوه‌نده دبلۆماتییه‌کان له‌عێراقدا تا ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ فه‌رمانده‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراقدا، به‌ڵام نازانرێت ئایا جێبه‌جێ ده‌کرێت یان نا؟