مێردمنداڵیک لەڕێگای سناپ چاتەوە کچێک هەڵدەخەڵەتێنێت

تووێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى دەڵێت هۆکارى سه‌ره‌کى ئه‌م کارانه‌ خراپ پەروەردەکردنی منداڵە لەلایەن خێزانەکەیەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، شاناز حهسهن

پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، کوڕێکى (16) ساڵى دهستگیرکردووه که لهڕێگهى سناپ چاتهوه، ههڕهشهى لهکچێک کردووهو داواى  پارهى لێکردووه، دواى بڕیارى دادگا ئێستا بهندکراوه.

سهرکهوت ئهحمهد، وتهبێژى پۆلیسى سلێمانی، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «کچەکە بڕێک پارهشى داوهتێ، بەڵام زانیویهتى ههر بهردهوامه، کهسوکارى لێ ئاگادارکردۆتهوه«.

وتهبێژى پۆلیس ئاماژهی بۆ ئهوهشکرد «پێشتریش حاڵهتى وامان ههبووه، ناو بهناو حاڵهتى ئاوا دووباره دهبێتهوه«.

خراپ بهکارهێنانى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان و بهتایبهت لهناو تهمهنى خوار ههژده ساڵ وهک حاڵهت بهردهوام ههیهو پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه بۆ ئهوه دەکات ناو بهناو حاڵهتى لهو شێوهیه دووباره دهبێتهوه.

لەم حاڵەتانەدا کەسی تۆمەتبار بەدوو یاسا دادگایی دەکرێت، یەکێکیان یاسای خراپ بهکارهێنانى ئامێرهکانى پهیوهندىە، ئەوی تریا ن یاساى  سزادانى عێراقى.

لهیاساى خراپ بهکارهێنانى ئامێرهکانى پهیوهندیى باس لهتهمهنى ئهو کهسه نهکراوه کهتاوانباره، بهڵام لهیاساى  سزادانى عێراقى باس لهوهکراوه ههرکهسێک لهخوار تهمهنى (11) ساڵییهوه بێت بهرپرسیارێتى نیهو وا ههژماردهکرێت ئهو کهسه بهکارهێنراوه، بهڵام  لهتهمهنى (11) بهرهو سهرهوه بهرپرسیارێتى ههیهو  یاسا مامهڵهى لهگهڵدا دهکات.

ئهشواق نهجیب، پارێزهرى راوێژکار، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «لهڕووى یاساییهوه ئهگهر منداڵێک تاوانێک بکات، سزاکهى بۆ دهکرێته نیوهو ئهو منداڵه لهژێر چاودێریدا دادهنرێت و کهسوکارى قسهیان لێوهردهگیرێت چونکه یاسا لهوه دهکۆڵێتهوه، کهئهمه منداڵهو پێدهچێت کهسێک هاوکارى بووبێت و وهک هاوهڵى تاوانبارهکه ههژماردهکرێت، بهڵام ئهگهر تاوانهکه زۆر گەوره بوو ئهو منداڵه دهکرێته ژێر چاودێریى کۆمهڵایهتییهوه«.

سەبارەت بەڕووداوەکەی سلێمانی، وتی «ئەو کەسە تهمهنى (16) ساڵه بهنددهکرێت، چونکه وهک حاڵهتى گهوره ههژمار دهکرێت و  کهسێک بهکارینههێناوهو مهبهستێکى ههیهو خۆى ئهم کارهى کردووه، بهڵام کهسوکارى بانگ دهکرێت و بهئامادهبونى بەخێوکەر ئیفاده لهمنداڵهکه وهردهگیرێت، بهڵام تهنیا جیاوازى ئهوهیه دهتوانێت ئیفادهکهى بگۆڕێت، چونکه وا ههژمار دهکرێت لهژێر ترسدا قسهى کردووه«.

ئهشواق نهجیب، ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد «لهم کهیسانهدا که پاره وهرگرتنه، بهدواداچوونى دهوێت، بۆیه ئهو منداڵه بهنددهکرێت، تا بهدواداچوونى تهواو دهکرێت بزانرێت کهسێکى دیکهى لهپشتهوه نیه، ئهم منداڵهى بهکارهێنابێت، بۆیه تا تهحقیق حوکم نادرێت».

لەیاسای سزادانی عێراقیدا، تاوانبار سزای بەندکرن دەدرێت لهساڵێک کەمهتر نەبێت و لهسێ ساڵ زیاتر نەبێت، لهگهڵ بڕێک غرامه که بهپێى کهیسهکه دیاریدهکرێت و سکاڵاکارهکهش مافى ئهوهى ههیه داواى قهرهبوو بکاتهوه.

ئهشواق نهجیب وتی «بابهتهکه پاره وهرگرتنه، ئهگهر منداڵهکه بهتهنیا ئهم کارهى کردبێت، دهچێته قاڵبى ههڵخهڵهتاندنهوه، بۆیه دهتوانرێت داواى قهرهبوو بکرێت و منداڵهکه بهیهک لهسهر سێى سزاکه سزادهدرێت، واته ساڵێک بهنددهکرێت، بهڵام زۆربهى جار نیوهى سزاکه تهواو دهکات و  بهنددهکرێت و ئهوهى دیکهى بهشێوهى چاودێرى بۆ تهواو دهکرێت».

وتیشی «ئهم جۆره کهیسانه لهناو دادگاکانداو لهدهرهوهش بهردهوام ههن،  زۆربهى لهلایهن کهسێکى دیکەوه بهکاردههێنرێت».

توێژهرێکى کۆمهڵایهتى، ئاماژه بهوهدهدات هۆکارى سهرهکى ئهم کارانه پهروهردهکردنى خێزانه لهبهکارهێنانى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان.

چۆمان ئهحمهد، توێژهرى کۆمهڵایهتى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «لهکۆمهڵگهى ئێمهدا خهتهریهکهى ئهوهیه فلتهرێک نیه بۆ بهکارهێنانى تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان لهڕووى تهمهن و لهڕووى ئاستى مرۆڤایهتییهوه، کهسایهتیهکهى چۆنهو تواناى بهکارهێنانى چۆنهو چاودێریشى نیه بۆ بهکارهێنانى، بۆیه ئهمه بووەته کێشه گهورهکه«.

وتیشى «لهڕووى پهروهردهییهوه، بهداخهوه خێزانهکانى ئێمه تهنیا بۆ ئهوهى لێى دووربکهوێتهوه، کۆمهڵێک ساتى بێدهنگى دروستبکات، بۆیه منداڵه جێدههێڵێت و نازانێت لهڕێى ئامێره تهکنهلۆژیهکهیهوه دنیایهک کێشه دروستدهکات و کێشهى کۆمهڵایهتى بۆ خۆى و بۆ چواردهورى دروستدهکات».

ئهم تووێژهره رێگاکانى چارهسهرى بهدوو رێگه دهستنیشان کردو وتى «پهروهردهیهکى جوان و ئاگادارى و رێنمایى و چاودێریکردنى ناڕاستهوخۆ و هاوڕێیهتى منداڵ، چونکه تهنیا لهو دوو رێگهیهوه دهتوانرێت بزانرێت ئهو منداڵه سهرقاڵى چییه«.

هەروەها وتی «بەتایبەتی بۆ پهروهردهکردنى کوڕان ئهم رێگایه زۆر پێویسته چونکه لهکۆمهڵگهى ئێمهدا وا باوه کوڕان کێشهیان کهمه«.

بوونى حاڵهتى لهم جۆره بهبڕواى ئهم توێژهره کۆمهڵایهتییه مهترسییه بۆ کۆمهڵگه، وتى «بهداخهوه لهو کاتهوه بووەته کێشه کهکۆمهڵگهى ئێمه ههم پهروهردهى ئایینى و پهروهردهى قوتابخانهشیان لاواز بووه، بۆیه ئهمه کێشهیهکى گهورهیه بۆ نهوهى نوێ، چونکه تۆڕه کۆمهڵایهتییهکان فهزاحهتێکن لهکۆمهڵێک خهڵکى جۆراوجۆرى ناپهروهردهیى و نائهخلاقى و مافیاو تهنیا لهبهر ئارهزووهکانى خۆیان ههوڵدهدهن کهمرۆڤهکانیش بهو شێوهیه پهروهرده دهکات».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار