بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

بڕیارە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان سبەینێ پێنجشەممە دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمنابەران بە لێبڕینی 18% دوای ئەوەی مووچەی پێنج مانگی رابردووی پاشکەوت کرد.

سەرچاوەیەک لە بەریوەبەرایەتی گشتی پەروەردی سلێمانی بە ماڵپەڕی ھاوڵاتی راگەیاند سەرەٌای بایکۆتی فەرمنەبران دوێنێ سێشەممە کارمەندکانی بەشەکانی ژمیریاری دەوامیان کردوە بە مەبەستی بەستنی مووچەی مانگی ئەیلول کە پێیان راگەیەنراوە کۆتایی ئەم ھەفتە دابەشدەکرێت لەگەڵ گەیشتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تەرخانی کردوە.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێک ڕەزامەندی نیشاندا بە ناردنی 320 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێمی کوردستان و ئێستا پارەکە لە بانکی ناوەدندی ھەرێمە لە ھەولێر و بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەیلول بکرێت بەپێی خشتەیەک کە بڕیارە وەزارەتی دارایی لە کاتژمێرەکانی دھاتوودا رایبگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار