له سلێمانیدا به‌کۆرۆنا زۆرترین که‌س گیان له‌ده‌ست ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 56 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه که زۆرترینیان له پارێزگاى سلێمانى تۆمارکراون.
ئه‌مڕۆ 17ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاشکرایکرد: له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 16 هه‌زار و 686 پشکنینى کۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات ئه‌نجامدراون و به‌پێى ئه‌نجامه‌کان سێ هه‌زارو 221 که‌سى دیکه توشى کۆرۆنا بون.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاکانى عێراق، پارێزگاى سلێمانى به 12 حاڵه‌تى گیانیانله‌ده‌ستدان به‌رزترین ژماره‌ى به کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوه‌و دواى ئه‌ویش دهۆک به تۆمارکردنى هه‌شت حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان دێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار