مەسرور بارزانی و سیسی جەخت لە پەرەپێدانی وەبەرهێنان و بازرگانیی دوولایەنە دەکەنەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میسرە، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە. هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە،

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە قاهیرە، لەگەڵ عەبدولفەتتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی میسر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئامادەیيی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.

وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "سەرۆکی حکوومەت ستایشی ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لەپێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە کرد."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار