کەشناسى: ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 21 /12 /2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەکاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (05-10) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە ، بەڵام نزمترین پلە بەرزدەبێتەوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت
سبەى دووشەممە 22 /12 /2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 05-10) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
