رەمک رەمەزان: داوای لێبوردن لە خەڵکی چەمچەماڵ دەکەم

2 كاتژمێر لەمەوپێش



رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ کە ئەمڕۆ بڕیارە پۆستەکەی بۆ بەکر مستەفا بە جێبهێڵێت دەڵێت:  داوای لێبوردن لە خەڵکی چەمچەماڵ دەکەم کە نەمتوانی بەگوێرەی پێویست خزمەتیان بکەین، ئێمە هەوڵی زۆرمان دا بەڵام پارەمان نەبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومی و کارگێڕیی پارێزگای سلێمانی، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدرا.

 لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئاسۆ بەکر مستەفا بە وەکالەت پۆستی قائیمقامی نوێی وەرگرت و جێگەی ڕەمەک ڕەمەزانی قائیمقامی پێشووی گرتەوە.

ئاسۆ بەکر مستەفا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەرکی ئەوان خزمەتکردنە و داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەن هاوکاریان بن لە دەستنیشانکردنی کەموکورتییەکان و چارەسەرکردنیان.

قائیمقامی نوێی چەمچەماڵ، پێشتر چەندین پۆستی هەبووە:

- پارێزەر لە دادگای سلێمانی (1991-1997)
- بەڕێوەبەری ناحیەکانی هێرۆ، بنگرد و خەلەکان (1997-2011)
- قائیمقامی قەزای دووکان (2011-2017)
- پلەی قائیمقام لە دیوانی پارێزگای سلێمانی (لە 2017ـەوە)

دانانی ئاسۆ بەکر لە پۆستە نوێیەکەیدا دوای ئەوە دێت کە بەهۆی لافاوەکەی ڕۆژانی 8 و 9ی ئەم مانگە لە چەمچەماڵ و دروستبوونی زیانی گیانی و ماددی، بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە کەمتەرخەمییەکان پێکهێنرا.

دوای بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی لێژنەکە، ژمارەیەک بەرپرسی ناوچەکە لە پۆستەکانیان بەخشراون، لە نێویاندا ڕەمەک ڕەمەزان، قائیمقامی پێشووی قەزاکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار