یەکێتی رەخنە لەمەسرور بارزانی دەگرێت کەپۆستەکەی بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی گرژی لە 16ی ئۆکتۆبەردا
ئامۆژگارى یه‌کێتى و پارتى ده‌کرێت لاپه‌ره‌کانى رابردوو ههڵنهدهنهوهو داوا له‌سەرۆکی هەرێم ده‌کرێت رۆڵى ھەبێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌شێک له‌هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رۆڵ ببینێت بۆ خاوکردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى گرژییه‌کان و ئامۆژگارى پارتى و یه‌کێتى ده‌که‌ن که لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه.
یه‌کێتى و پارتى له‌چه‌ندین کات و وێستگه‌ى جیاوازدا له‌دواى راپه‌ڕینه‌وه لاپه‌ڕه‌کانى یه‌کترى هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و دواجاریش له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ساڵیادى 16ی ئۆکتۆبه‌ردا به‌رپرسانى یه‌که‌مى حکومى و فراکسیۆنه‌کانیان له‌په‌رله‌مان به‌وته‌ى»نه‌شیاو» به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتر مامه‌ڵه‌یان کردووه.
رۆژى هه‌ینی به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى سێ ساڵ به‌سه‌ر رووداوى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، «ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ى که له‌ئه‌نجامى خیانه‌تى خاکفرۆشانه‌وه، لهکهرکوکو ناوچه کوردستانییه‌کانى تر هاته ئاراوه، جێگه‌ى قبوڵکردن نییه‌و هه‌رگیز زامى خیانه‌تى خاکفرۆشانمان بیر ناچێته‌وه، به‌ڵام له‌خیانه‌ت به‌زامتر ئه‌وه‌یه که گه‌ل خیانه‌تکار سزا نه‌دات».
ئەم لێدوانەی مەسرور بارزانی نیگەرانی یەکێتی لێکەوتەوە بەوپێیەی پۆستی حکومی هەیە، یەکێتی پێیوایە نەدەبوو دامودەزگاکانی حکومەت تێکەڵ بەململانێی سیاسی بکات.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا داموده‌زگاکانى حکومه‌تمان هه‌یه‌و داموده‌زگاى حزبمان هه‌یه، حزب ده‌توانێت گله‌یى و ره‌خنه بگرێت، به‌ڵام داموده‌زگاى حکومى حه‌قى نییه داخڵ بێت له ئیشوکارى ئه‌حزاب و هه‌م نوێنه‌رى حزب بێت هه‌م نوێنه‌رى حکومه‌ت بێت».
وتیشی «ئه‌گه‌ر (ئەوان) بڕیاره نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم بن ده‌بێت وه‌ک نوێنه‌رى هه‌موان بێت و له‌گه‌ڵ یه‌کتر وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه بکات».
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسى له‌وه‌شکرد له‌چه‌ند حاڵه‌تێک گرژیەکە زۆر خراپ ده‌بێت که‌که‌سێک له‌ناو حکومه‌تدا بێت و وه‌ک نوێنه‌رى حزب قسه بکات، وتی «ئه‌مه کاردانەوەی ده‌بێت، چونکه هه‌ریه‌که له‌ئێمه رۆژێکى هه‌یه‌و ده‌بێت چاوه‌رێى ئه‌وه بکات خه‌ڵک هێرشى ده‌کاته سه‌ر، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌وڵى ئه‌وه نه‌دات نه‌وعێک له‌ئاساییکردنەوە له‌ناو کۆمه‌ڵگا دروست بکات، گرژییه‌کان هێور بکاته‌وه خراپ ده‌کات خۆى ببێته گرژی و کێشه«.
تیمى وه‌زارى پارتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌سه‌ر 16ى ئۆکتۆبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌و رایانگه‌یاند «رووداوى خاکفرۆشتن و له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاکى کوردستان له 16ی ئۆکتۆبه‌ر، زۆر جیاوازه له 31ى ئابى پیرۆز، که بڕیاریوو ئه‌وکاتیش هه‌ولێرو کوردستان به‌ده‌ردى ئێستاى که‌رکوک و ناوچه کوردستانییه‌کانى تر ببه‌ن».
دواتر مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتی له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و له‌به‌شێکیدا وتی «16ی ئۆکتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامى زنجیره‌یه‌ک پێشبینى هه‌ڵه‌و بڕیارى نه‌خه‌مڵیوى سیاسی‌و ستراتیجى بوو، که له‌ڕیفراندۆمدا فۆرمه‌له کرا».
له راگه‌یه‌ندراوى مه‌کته‌بى سیاسی یه‌کێتیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو که «یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستان، به بهرچاوڕوونییهوه لێکه‌وته‌و مه‌ترسییه‌کانى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمێکى نه‌خه‌مڵیووى له‌م جۆره‌ى له‌کوردستانى عێراق، له‌کات و ساتێکى ناوه‌ختدا، ده‌بینى و راى گشتى کوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌کانیشى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌یه‌کى له‌و جۆره هۆشیار کرده‌وه«.
هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەی مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیدا هاتووە «سه‌رشۆڕى بۆ چه‌واشه‌کاران و ئه‌وانه‌ش که‌هه‌موو مێژوویان خۆچه‌ماندنه‌وه بووه... ئه‌رکى حکومه‌ت خزمه‌تکردنى هاووڵاتیانه نه‌ک تێوه‌گلانى به‌کێشه سیاسییه‌کان».
تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن که «ئه‌گه‌ر بڕیاره حکومه‌ت هه‌ڵوێست له‌سه‌ر رووداو‌و کاره‌ساته‌کان وه‌ربگرێت، ئه‌وا پێویسته باس له‌سه‌رجه‌م رووداوه‌کان وه‌ک یه‌ک بکات به‌ڕووداوه‌کانى 31ى ئاب‌و کاره‌ساتى شه‌نگال جینۆسایدى ئێزدییهکانو روداوه‌کانى تریش».
تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت ده‌ڵێن، «ئێمه، جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێویسته هه‌موولایه‌ک په‌ندو ئامۆژگارى له‌کاره‌ساته‌کان وهربگرینو بیانکه‌ین به‌مایه‌ى یه‌کڕیزیى نه‌ته‌وه‌یى و نه‌ک قوڵکردنه‌وه‌ى ناکۆکییهکانو ته‌فره‌قه‌و په‌رته‌وازه‌یی».
له 16ى ئۆکتۆبه‌رى 2017، سوپاى عێراق‌و هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، له‌دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌که‌ى مانگى ئه‌یلولى ئه‌و ساڵه‌و تێکشکاندنى داعش، هێرشیانکرده‌سه‌ر ناوچه جێناکۆکه‌کان‌و ئه‌و ناوچانه‌یان به‌شاری که‌رکوکه‌وه له‌ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌رهێنا.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه هه‌ر له‌ساڵیادى 16ى ئۆکتۆبه‌ردا، ئومێد خۆشناو سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتی باسى 16ى ئۆکتۆبه‌رى کرد‌و زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان وه‌ڵامیدایه‌وه.
به‌رپرسێکى یه‌کگرتووى ئیسلامى ده‌ڵێت یه‌کێتى و پارتى ته‌نها «به‌رژه‌وه‌ندى» کۆى کردوونه‌ته‌وه نەک «یه‌کریزیی و ته‌بایی».
ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «یه‌کێتى و پارتى ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى کۆى کردوونه‌ته‌وه، نه له‌سه‌ر ئاستى وتار‌و ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى ته‌حه‌دى و ئاڵانگارییه‌کان، نه کۆده‌نگ بوون نه یه‌کڕیز و ته‌با بوون، بۆ دابه‌شکردنى پۆست و پاره پێکه‌وه‌ن و له‌ماوه‌ى یه‌ک ساڵدا له (10) وێستگه‌و کاتى جیاوازدا هێرشیان کردووه‌ته‌سه‌ر یه‌کترى».
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌کگرتوو که ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستانه وتی «ئه‌م دوو هێزه له (28) ساڵدا نه پایه‌ى دیموکراسییان دروست کردووه، به‌رپرسانى حکومه‌ت له‌هه‌ردوولاو مه‌کته‌بى سیاسى هه‌ردوولا ئاوه‌که‌یان رشت، سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانیان وه‌ڵامى یه‌کتریان دایه‌وه، بۆیه تا له‌سه‌ر ئه‌م عه‌قڵییه‌ته بن ئه‌م چه‌له‌حانێیه ده‌مێنێت».
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه به‌وه‌ده‌دات که به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه بۆ کۆتایى هێنان به‌گرژییه‌کان تاکۆتایى پێبێت.
ئاراس وه‌لى، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «له‌هه‌رێمى کوردستاندا له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت پارتى و یه‌کێتى چه‌ندین ململانێ و گرژى دروست بووه‌و مێژوویه‌کى هه‌یه، به‌ڵام دواجار هه‌ر له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه دانیشتوون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان».
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، به‌رپرسى یه‌که‌مى پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتنیان کردووه تاکۆتایى به‌م گرژییانه بهێنن، به‌ڵام به‌م شێوازه‌ى ئێستا بڕوات پێناچێت کۆتایى پێبێت، وتیشى «گرژییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى کاریگه‌رى له‌سه‌ر خه‌ڵک و بازاڕ کردووه‌و کێشه‌ى زیاتر دروستده‌کات و باشتره نه‌چنه‌وه سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى رابردوو، ئه‌گه‌ر باسیش بکرێت له‌چوارچێوه‌یه‌کى یاسایى گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن، نه‌ک ببێته هۆى ملشکاندنى یه‌کترى».
ئاراس وه‌لى، ره‌خنه‌ى له‌میدیا فه‌رمى و سێبه‌ره‌کانى پارتى و یه‌کێتى گرت که «ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بکه‌ن، رازى نه‌بن به‌رپرسه‌کانیان گرژییه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه‌و خه‌ڵک مه‌شغول بکه‌ن».
چاودێرێکى سیاسى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که نه‌توانراوه جیاوازییه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکرێت.
زیره‌ک که‌مال، چاودێرى سیاسى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «قۆناغى پێش راپه‌ڕین و دواى راپه‌ڕین نه‌مانتوانیوه جیاوازییه سیاسییه‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى عه‌قڵانى ئۆرگانیزه بکه‌ین».
هه‌روه‌ها زیره‌ک ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که جیاوازییه سیاسسییه‌کان به‌تایبه‌ت حزبه سه‌ره‌کییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى دیموکراسى و عه‌قڵانى چوارچێوه‌ى سیاسى و به‌رده‌وام چووه‌ته چوارچێوه‌یه‌کى «نا ئاشتنى له‌بن نه‌هاتوو»، له‌کۆمه‌ڵێک قۆناغى جیاواز بووەته هۆى پێکدادانى سه‌ربازییش».
زیره‌ک که‌مال پێشیوابوو، هه‌موو ئه‌و گرژیانه‌ى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى رووده‌ده‌ن بهههڵدانهوهى هه‌ندێ لاپه‌ڕه هه‌ندێک کاراکته‌رى سیاسى له‌گه‌ڵدایه که دژن به‌ئیراده‌ى ئاشتى و پێکه‌وه‌ژیان.