‌هاوڵاتى راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایى سه‌باره‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ى که‌ وێنه‌یه‌کى ده‌ست "هاوڵاتى" که‌وتوه‌ و ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کراوه‌ تیایدا راى به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى وه‌زاره‌ته‌کان و فه‌رمانگه‌ جیاوازه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ده‌رماڵه‌کانى ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌ت خراوه‌ته‌روو.

له‌و راپۆرته‌ى وه‌زیرى داراییدا ئاماژه‌ به‌ ده‌رماڵه‌ ناجێگیره‌کان کراوه‌ و تیایدا له‌باره‌ى،"ده‌رماڵه‌ى مه‌ترسى ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌رو که‌ 44 ملیار و 256 ملیۆن و 742 هه‌زار و 326 هه‌زار دینار که‌ ده‌کاته‌ %9.4 ى کۆى گشتى موچه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان به‌ بڕى جیاواز و به‌شێوازى جۆراوجۆر بۆ هه‌موو یان زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌کان خه‌رجده‌کرێت، که‌ ده‌بو به‌  بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ خه‌رجبکرێت که‌ به‌ فعلى مه‌ترسى کاریان له‌سه‌ره‌".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى ترسناکى ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو نزیکه‌ى 900 ملیار دینار خه‌رجده‌کرێت که‌ 70%ى تایبه‌ت ساڵانه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌کانى (ناوخۆ، پێشمه‌رگه‌، ئاسایش) ه‌و که‌ به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کسان بۆ هه‌موو کارمه‌ندان خه‌رجده‌کرێت و تیایدا داواکراوه‌ که‌ جیابکرێته‌وه‌ و به‌پێى گرنگى شوێنى کارکردن دیارى بکرێت واته‌ (ا_ب_ج) به‌پێى دورى و مه‌ترسى جێگاکه‌.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار