چیرۆکی ئەو کارمەندەی تەندروستی لەدووەم جاری تووشبوونی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا

پزیشکێک: هه‌موو تووشبوویه‌کى کۆرۆنا دواى دوو مانگ ئه‌گه‌رى دووباره‌ توشبوونەوەی به‌ڤایرۆسه‌که‌ هه‌یه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی، شاناز حهسهن

 

سازان جەمال عەبدوڵڕەحمان، کارمەندی تەندروستی لەشاری سلێمانی، ھەفتەی رابردوو گیانی لەدەستدا دوای دووەمجار توشبوونی بەکۆرۆنا.

سازان لەدایکبووی ساڵی 1973 بوو، پێشتر دووچاری نەخۆشی شیرپەنجە بوو، بەڵام چاکبووەوە، لەجاری یەکەمیشیدا لەھاوینی ئەمساڵ بەکۆرۆنا دیسانەوە چاکبووەوە، بەڵام ھەفتەی رابردوو دوای توشبوونی بۆ جاری دووەم بە نەخۆشی کۆرۆنا رۆژی 14ی ئەم مانگە کۆچی دوایی کرد.

پزیشکێکى پسپۆر هۆشدارى دهدات دهکرێت دواى دوو مانگ لهچاکبوونهوهى توشبوویهکى کۆرۆنا دووباره تووشى ڤایرۆسهکه ببێتهوهو دهڵێت» رۆژانه شتى نوێى لهسهر  ڤایرۆسهکه دهردهکهوێت و دژهتهنهکان تا دوومانگ بهرگرییان بهرامبهر ڤایرۆسهکه دهمێنێت».

زیاتر لهحهوت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستاندا بڵاوبۆتهوهو تاوهکو ئێستا  (60) ههزارو (906) توشبووى کۆرۆنا دهستنیشانکراون، (37) ههزارو (119) توشبوویان چاکبوونهتهوهو دوو ههزار و (129) توشبووش گیانیان لهدهستداوهو بهپێى ئامارێکى خهمڵێنراو لهههرێمدا تائێستا زیاتر له (100) توشبوو دووباره تووشى ڤایرۆسهکه بوونهتهوهو (6) کهسیان مردوون، کهیهکێکیان پزیشکهکهى دهۆک و ئهوهى دیکهیان کارمهندى تهندروستى بووه لهسلێمانى.

تائێستا لهههرێمى کوردستاندا زیاتر لهدوو ههزارو (500) پزیشک و کارمهندى تهندروستى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و  (50) توشبوویان گیانیان لهدهستداوهو لهو ژمارهیه دوو کهسیان دووهم جار کۆرۆنایان گرتووهو گیانیان لهدهستداوه.

یهکێک لهو توشبووانه کارمهندێکى تهندروستى سلێمانیه لهنهخۆشخانهى ههناوى، دواى ئهوهى دووجار تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو، گیانى سپارد.

دکتۆر ژیار بهختیار، پزیشکى نیشتەجێی خولاو لهنهخۆشخانهى شار لهپارێزگاى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «بهداخهوه توشبوومان ههیه کهدواى چاکبوونهوهى دووباره تووشى ڤایرۆسهکه دهبنهوه بهدوو هۆکار یهکێکیان ئهو کهسانەن کە لهشى دژهتهنى پهیدا نهکردووه یان زۆر کهمى پهیدا کردووه بهرامبهر ڤایرۆسهکهو دووهمیش ئهو توشبووانەن که ڤایرۆسهکه کاریگهرى لهسهر سییهکانى کردووهو دووباره که بهرکهوته دهبێتهوه تووشى ڤایرۆسهکه دهبێت».

لهبارهى توشبوون و مردنى کارمهندهکهى تهندروستییهوه ئهم پسپۆڕه وتى «ئهو کارمهنده بهرکهوتهى رۆژانهى لهگهڵ توشبووان ههبوو، که یەکهم جار توشبووه بهتوندى گرتوویهتى و ئهو پهڵانهى له سییهکاندا دروستى کردووه نهڕۆیشتووه که جارێکى دیکه گرتوویهتیهوه، سییهکانى لەکارخستووە، واته سییهکانى زهرهرى تهواوهتى پێگهیاندووهو لهگهڵیدا خوێن خهست دهکاتهوهو بۆته هۆى مردنى».

ئهوهشى روونکردهوه «ئهو کهسانهى دووباره تووشى کۆرۆنا دهبنهوهو دهمرن، هۆکارهکهى ئهوهیه ئهو پهڵانهى ڤایرۆسهکه لهجهستهى توشبووهکهدا لهجارى یهکهمدا بهجێى هێشتووه، دهمێننهوهو دهبنه هۆى زیان به سییهکان و جهڵدهى سییهکان یان جهڵتهى دڵ یاخود جهڵتهى مێشک لهکهسهکه دهدات و دهبێته هۆى مردنى».

دکتۆر ژیار جهختى لهوهشکردهوه «مهرج نیه ههموو ئهو توشبووانهى بۆ جارى دووهم تووشى کۆرۆنا دهبن، بهجهڵدهى دڵ بمرن، چونکه ههیانه به سییهکان دهمرێت، بهڵام ئهوانهى نهخۆشییهکى دیکهیان ههیهو دهرمانى پهستانى خوێن و شهکرهو نهخۆشییه درێژخایهنهکانى دیکه بهکاردههێنن زیاتر بهجهڵدهى دڵ دهمرن».

 کاتێک کهسێک تووشى کۆرۆنا دهبێت زیان به سییهکانى دهگات و خوێنى خهست دهبێتهوه، بهڵام ههندێک توشبوو ههیه زیان به سییهکانیان دهگات، ئاسایى لهو کاتانهدا تا (28) رۆژ نهخۆشهکه دهمێنێتهوه دواتر دهمرێت. یاخود کهسهکه بهخێرایى لهماوهیهکى کهمدا خوێنى خهست دهبێتهوهو دهمرێت.

دکتۆر ژیار، ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد «ھەفتەی پێشوو لهبهریتانیا یهکهم حاڵهت لهجیهاندا تۆمارکرا که بههۆى کۆرۆناوه توشبووهکه تواناى بیستنى لهدهستداوه واته ئهم ڤایرۆسهکه نوێیهو رهنگه زۆر نیشانهو کاریگهرى دیکهى ههبێت که تائێستا درکى پێنهکراوهو نهگوازراوهتهوه.

ئهم پسپۆڕه هۆشدارى دهدات که لهسنورى پارێزگاى سلێمانى دۆخهکه لهمهترسیدایهو وتى «ئێستا رۆژانه وا ههژماردهکرێت، ههموو کاتژمێرێک یهک کهس بهکۆرۆنا گیان لهدهستدهدات».

لهسهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناوه بهو پێیهى ڤایرۆسێکى نوێیهو پسپۆران ئاماژه بهوه دهدهن زۆر شتى لهسهر نازانرێت، وا دهرکهوت ئهو کهسهى تووشى ڤایرۆسهکه دهبێت دژهتهنێک لهلهشدا دروستدهکات وهک بهرگرى بۆ  ڤایرۆسهکه، بهڵام لهئێستادا لهجیهاندا ژمارهیهکى کهمى توشبووان دووباره تووشدهبنهوه و ههندێکیان گیانلهدهستدهدهن.

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى تهندروستى ههرێم، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «کۆرۆنا ڤایرۆسێکى تازهیهو زۆر شێوازو نیشانهى ههیهو لهههر کهسهدا بهشێوازێک دهردهکهوێت، بۆیه دووباره توشبوونهوهش ئهگهرێکهو لهئێستادا بهحاڵهت ههیه«.

وتهبێژى تهندروستى ههرێم وتیشى «بهڵام ئهوه ستاندار نیه ههموو توشبووى کۆرۆنا دووجار تووش ببێت یاخود کهتوشبوو بێت و چاکبێتهوه تهواو ههرگیز ئهو ڤایرۆسه نهگرێتهوه، بهڵکو شێوازى ههموو ڤایرۆسهکان ئاوایه دووباره کهسهکه تووش دهبێتهوه«.

ئاسۆ حهوێزى، جهختى لهوهشکردهوه «ڤایرۆسهکه نوێیهو پێویسته چاوهڕێى ههموو ئهگهرێک بکرێت و هاووڵاتیان بهچاکبووان و ئهوانهش کهتوشبوو نین خۆیان بپارێزن».

عهبدوڵڵا ئهحمهد، جێگرى بهڕێوهبهرى تهندروستى سلێمانى، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «ئهو کارمهنده بهداخهوه لهبهرئهوهى بهردهوام بهرکهوتهى ههبوو لهگهڵ توشبووهکاندا دواى ئهوهى جارى یهکهم چاکببوهوهو گهڕایهوه سهر کارهکهى دووباره تووشى ڤایرۆسهکه بووهوه و گیانى سپارد».

لهسنورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له (900) پزیشک و کارمهند تووشى کۆرۆنا بوون.

جێگرى تهندروستى سلێمانى ئهوهشى روونکردهوه «کارمهندێکى ماندوو نهناس بوو که بۆ دووهم جار توندتر تووشى ڤایرۆسهکه بوو و لهگهڵ ئهوهى پێشتر نهخۆشى شێرپهنجهى ههبوو، بهڵام به کۆرۆناکه گیانى سپارد».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار