سەدان بەڵێنی جێبەجێنەکراوی هەڵبژاردن  دوو ســاڵە وەکو بڵقی سەر ئاو مـاونەتەوە

گۆڕان زۆرترین بەڵێنی داوەو نەوەی نوێ کــــــەمترین بەڵێنی داوە، بەلام قورسترینیان دابینکردنی 150 هەزار هەلی کار بووە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

 

هاوڵاتى

 

رێـکخـراوى توێژینهوهو گـهشـهپێـدان (RDO) راپۆرتێکی ئادەکردووە لەسەر بەڵێنەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردەنکانی دوو ساڵی پێشوو کەزۆربەیان جێبەجێنەکراون.

زۆرترینی بەڵێنەکان لەلایەن لیستی گۆڕانەوە دراوە کە (228) بەڵێن لەخۆدەگرێت و بەدوای ئەویشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (183) بەڵێن و پاشان یەکگرتووی ئیسلامی (127) بەڵێن و پاشان کۆمەڵی ئیسلامی (79) بەڵێن.

پارتی دیموکراتی کوردستان (60) بەڵێنی داوە،  ھەروەھا نەوەی نوێ (50) بەڵێن کەیەکێک لە بەڵێنەکان دابینکردنی (150) ھەزار ھەلی کار بووە.

رێـکخـراوى توێژینهوهو گـهشـهپێـدان (RDO ) رێکخراوێکى ناوخۆیى سهربهخۆى ناحکومییه، ئیش لهسهر توێژینهوهو گهشهپێدان لهههرێمى کوردستان دهکات.

بەپێی راپۆڕتی رێکخراوەکە لە تایبەتە بەکارەکانی پهرلهمانى کوردستان لهساڵى دووهمیدا (1/10/2019 ــ 30/9/2020)، لەو ماوەیدا کهدهکاته ماوهى یهک ساڵى تهواو، پهرلهمانى کوردستان تهنیا (31) کۆبوونهوهى کردووه، (17) کۆبوونهوه لهوهرزى پاییزى ساڵى یهکهم بووه، (7) کۆبوونهوه لهوهرزى بههارهى ساڵى دووهم بووه، (7) کۆبوونهوه لهوهرزى پاییزى ساڵى دووهم بووه تهنیا (7) یاساى پهسندکردووه.

ههڵسهنگاندنێک بۆ بهڵێنهکانى شهش لیستى ناو پهرلهمانى کوردستان

پڕۆژهى چاودێریکردنى جێبهجێکردنى بهڵێنى لیستهکانى پهرلهمانی کوردستان، بۆ ساڵى یهکهم تهنیا چوار لیستى گهورهى ناو پهرلهمانى دهگرتهوه، که بریتى بوون لهپارتى دیموکراتى کوردستان (45) کورسى، یهکێتیى نیشتیمانیى کوردستان (21) کورسى، بزووتنهوهى گۆڕان (12) کورسى، نهوهى نوێ (8) کورسى ــ ههرچهنده کۆمهڵێک کێشهى ناوخۆییان ههیهو ههندێک لهئهندامانیان بانگهشهى جیابوونهوه لهم فراکسیۆنه دهکهن. لهساڵى دووهمدا، جگه لهم چوار  لیسته، ئێمه ههڵسهنگاندن بۆ ههردوو لیستى ئیسلامی، کۆمهڵى ئیسلامى لهکوردستان (7) کورسى ، یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان خاوهنى (5) کورسیش دهکهین. لێره لهخوارهوه، رێژهو رادهى جێبهجێکردنى بهڵێنى لیستهکان لهماوهى ساڵى دووهمى پهرلهمان، دهخهینهڕوو. دواتر کۆى گشتى رادهى جێبهجێکردنى بهڵێنهکان لهماوهى ههردوو ساڵى تهمهنى پهرلهمانى کوردستان، بۆ ئهم شهش لیسته دهخهینهڕوو.

یهکهم: لیستى ژماره (183)ى پارتى دیموکراتى کوردستان.

بهرنامهى لیستى پارتى له (10) بهش پێکهاتووهو لهکۆى گشتیدا بریتییه له (60) بهڵێن، ههر بهشێک دابهش دهبێتهسهر چهندین تهوهرو سێکتهرى جیاواز، بهجۆرێک بهرنامهکه ئهوهنده فراوانه، ئهوهنده بهڵێنى ههڵبژاردنى تێدایه، ههندێکیان جێبهجێکردنیان ئهستهمهو ههندێکى تریشیان هیچ پەیوهندى بهپهرلهمانى کوردستانهوه نییه.

بهشى یهکهمى بهرنامهى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان (10) بهڵێنى ههڵبژاردن لهخۆدهگرێت، بهشى دووهم (11) بهڵێنى تێدایه، بهشى سێیهمیش (8) بهڵێن، بهشى چوارەم (3) بهڵێن، بهشى پێنجهم (4) بهڵێن، بهشى شهشهم (5) بهڵێن، بهشى حهوتهم (5) بهڵێن، بهشى ههشتهم (6) بهڵێن، بهشى نۆیهم (4) بهڵێن و بهشى دەیهم (4) بهڵێن لهخۆدهگرێت.

 کۆى بهڵێنهکانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ دهنگدهرانى، بریتییه له (60) بهڵێنى ههڵبژاردن کهپێویست دهکات لهماوهى چوار ساڵى خولى پێنجهمى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا جێبهجیێان بکات.

بهشێک لهم بهڵێنانه بهشێکن لهکارى حکومهت، وهکو دهزانین جیاوازى ههیه لهنێوان بهڵێنهکانى ههڵبژاردن که لیستهکان بهدهنگدهرى خۆیانى دهدهن، لهگهڵ بهرنامهى کارى حکومهت که لهلایهن هاوپهیمانى حکومییهوه پێشکهش بهپهرلهمانى کوردستان کراوه، بۆ نموونه، بهشێک لهبهڵێنهکانى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمان، بریتییه لهمانهى خوارهوه:

- «جێبهجێکردنى مادهى (140)ى دهستوورو پێداگیرى لهسهر گهڕاندنهوهى ههموو ناوچه کوردستانییهکانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێم و دیاریکردنى سنوورى کوردستان و کۆتاییهێنان بهدواخستن و خۆدزینهوه لهجێبهجێکردنی».

- «ڕێکخستنى نوێنهرایهتى و پهیوهندییهکان و گفتوگۆ لهگهڵ حکومهتى فیدراڵى لهچوارچێوهى دهستووردا».

- «؛کارکردن بۆ چارهسەرکردنى گرفتى ئاوارهکان بهگشتى و باشترکردنى بارو گوزهرانیان، هاوکات ههوڵدان و هاوکارى لهگهڵ حکومهتى فیدراڵى بۆ دابینکردنى سهقامگیریی لهناوچهکانیان بهمهبهستى گهڕانهوهیهکى شهرافهتمهندانهو سهربهرزانهو ژیانێکى ئاسووده«.

ئهم سێ خاڵه نموونهى زۆر بچووکن لهبارهى گشتگیرى بهڵێنهکان و ئهستهمى جێبهجێکردنیان، چونکه پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییهو بهرپرسیارێتى حکومهتى عێراقى و حکومهتى ههرێمى کوردستانه، بۆیه ئهو بهڵێنانهى لیستى (183)ى پارتى بهدهنگدهرانى خۆیانیان داوه، بهشێکن لهکارنامهى حکومهت و پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییهو لهپهرلهمانیش جێبهجێ ناکرێن. جگه لهم تێبینییانه لهبارهى بهڵێنهکان، لهساڵى دووهمى کارى خۆیاندا، لیستى پارتى تهنیا دوو (2) بهڵێنیان جێبهجێکردووه که بریتین لهمانهى خوارهوه:

(1) سیستهمی مووچهو خانهنیشینی و ههموو جۆره ئیمتیازاتێکی ماددی لهسهر بنهمایهکی شهفاف دابڕێژرێنهوه کهعهدالهتی کۆمهڵایهتی بهدی بێنێ). ئهم بهڵێنه لهنێو یاساى چاکسازیدا جێبهجێکراوه.

(2) داکۆکیکردن لهمافه سیاسى و کارگێڕى و کولتوورییهکانى تورکمان و کلدان، سریان، ئاشوورو ئهرمهن، ههروهها مافى کوردانى ئێزدى و فهیلى و، کارکردن بۆ دهستهبهرکردنیان). بهشێک لهم بهڵێنه که تایبهته بهتورکمان، لهنێو بڕیارى دهستنیشانکردنى بۆنه فهرمییهکانى پێکهاتهى تورکمان جێبهجێکراوه.

دووهم: لیستى ژماره (105)ى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان

یهکێتیى نیشتیمانى کوردستان (183) بهڵێنى بهدهنگدهرانى خۆی داوهو کارنامهکه له (5) بهش پێکهاتووه، ههر بهشێک دابهش دهبێته سهر چهندین ماددهو سێکتهرى جیاواز، بهرنامهکه ئهوهنده فراوانهو ئهوهنده بهڵێنى ههڵبژاردنى تێدایه، ههندێکیان جێبهجێکردنیان ئهستهمهو ههندێکى تریشیان هیچ پەیوهندى بهکارى پهرلهمانییهوه نییه.

بهڵێنهکانى یهکێتى لهپێشهکییهکى (9) خاڵى پێکدێت، ئینجا بهشى یهکهم (17) بهڵێن، بهشى دووهم (9) بهڵێن، بهشى سێیهم (33) بهڵێن، بهشى چوارهم (80) بهڵێن، بهشى پێنجهم (35) بهڵێن، لهخۆدهگرێت.

وهکو سهرجهم لیستهکانى تریش، بهشێک لهبهڵێنهکانى یهکێتى نیشتیمانى، جگه لهوهى بهڵێنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى نین، بهرنامهو کارى رۆژانهو ئاسایى حکومهتن، یا پرۆگرامى حکومهتن و دهبێت حکومهت جێبهجێیان بکات، یان تهنانهت بهحکومهتی ههرێمى کوردستانیش جێبهجێ ناکرێن، نهوهکو پهرلهمان، بۆ نموونه:

ــ کارکردن بۆ دیاریکردنى سنوورى باشوورى کوردستان، بهجێبهجێکردنى مادهى (140)ى دهستوورى عێراقى فیدراڵ.

ــ ئهنجامدانى سهرژمێرى گشتى لهعێراق و ههرێمى کوردستان.

ــ دهستپێکردنهوهى بڕیارى پێدانى سولفهى عهقار.

ئهم سێ خاڵه، نموونهیهکى بچووکن لهبارهى گشتگیرى بهڵێنهکان و ئهستهمى جێبهجێکردنیان، چونکه پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییهو بهرپرسیارێتى حکومهتى عێراق و حکومهتى ههرێمى کوردستانه. جگه لهم تێبینییانه لهبارهى بهڵێنهکان، دهبینین لیستى یهکێتى نیشتیمانى کوردستان لهساڵى دووهمى کارى پهرلهماندا تهنیا (4) بهڵێنى جێبهجێکردووه، ئهمهش لهمیانهى پهسندکردنى دوو یاسادا، بهم شێوهیهى خوارهوه:

(1) بهڵێنى ژماره (4) لهنێو بهڵێنهکانى تایبهت بهکهرتى دارایى و بانکى کهجهخت لهوه دهکاتهوه (رێکخستن و یهکخستنهوهی مووچهو کهمکردنهوهی جیاوازی مووچهی نێوان پله باڵاکان و فهرمانبهران). ئهم بهڵێنه لهنێو یاساى چاکسازیدا جێبهجێکراوه.

(2) بهڵێنى ژماره (5) لهنێو بهڵێنهکانى تایبهت بهکهرتى دارایى و بانکى که جهخت لهوه دهکاتهوه (پشتیوانیکردن لهههر پڕۆژهیهکی چاکسازی که لهبهرژهوهندی گشتیدا بێت). ئهم بهڵێنهش لهنێو یاساى چاکسازیدا جێبهجێکراوه.

(3) بهڵێنى ژماره (3) لهنێو بهڵێنهکانى تایبهت بهکهرتى تهندروستى که جهخت لهوه دهکاتهوه (کارکردن بۆ دهرکردنى یاساى پاراستنى مافى نهخۆش)، ئهم بهڵێنه لهنێو یاساى پاراستنى مافى نهخۆشدا جێبهجێکراوه.

(4) بهڵێنى ژماره (1) لهنێو بهڵێنهکانى تایبهت بهخانهنشینان که جهخت دهکاتهوه لهسهر (ههموارکردنهوهى یاساى خزمهت و خانهنشینى پله تایبهتهکان و ئهنجومهنه ههڵبژێردراوهکان، بۆ کهمکردنهوهى جیاوازى مووچهى نێوانیان لهگهڵ فهرمانبهران)، ئهم بهڵێنه لهنێو یاساى چاکسازیدا جێبهجێکراوه.

سێیهم: لیستى ژماره (148)ى بزووتنهوهى گۆڕان

بهرنامهى لیستى بزوتنهوهى گۆڕان له (4) تهوهر پێکهاتووهو لهکۆى گشتیدا (228) بهڵێن لهخۆدهگرێت، ههر تهوهرێک دابهش دهبێتهسهر کۆمهڵێک بهش و سێکتهرى جیاواز، بهجۆرێک بهرنامهکه ئهوهنده فراوانه، ئهوهنده بهڵێنى ههڵبژاردنى تێدایه، ههندێکیان جێبهجێکردنیان ئهستهمهو ههندێکى تریشیان هیچ پەیوهندى بهکارى پهرلهمانى کوردستانهوه نییه.

 لهتهوهرى یهکهمدا (33) بهڵێنى ههڵبژاردنى بهدهنگدهرانى خۆی داوهو لهتهوهرى دووهمیشدا (72) بهڵێن ههیه، لهتهوهرى سێیهمیشدا (56) بهڵێن دراوهو لهتهوهرى چوارهمیشدا (67) بهڵێنى ههڵبژاردن لهخۆدهگرێت. بهم شێوهیه کۆى گشتى بهڵێنهکانى لیستى (148)ى بزوتنهوهى گۆڕان دهگاته (228) بهڵێن، بهزۆرترین بهڵێنى ههڵبژاردنى نێو چوار لیسته سهرهکییهکهى پهرلهمان دادهنرێت.

بهڵێنهکانى ههڵبژاردنى لیستى بزوتنهوهى گۆڕانیش ههروهکو بهڵێنهکانى لیستى پارتى و یهکێتى، بهشێکى زۆرى ئهم بهڵێنانه، یا پەیوهندییان بهپهرلهمانى کوردستانهوه نییه، بهو مانایهى بهڵێن نین بۆ دانانى یاسایهکى پهرلهمانى، یا دهرکردنى بڕیارێکى پهرلهمانى، بهڵکو بهشێکن لهکارى حکومهت. بۆ نموونه، بهشێک لهبهڵێنهکانى لیستى بزوتنهوهى گۆڕان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمان، بریتییه لهمانهى خوارهوه:

- «پێداگیری لهسهر چارهسهرکردنى کێشهى ناوچهدابڕاوهکان بهپێى ستراتیژییهکى نیشتیمانى و بهپشتبهستن بهدهستوورو بهڵگهنامهو راستییه مێژوویى و جوگرافییهکان، بهتایبهت پرسى کهرکوک و چارهسهرکردنى بهگوێرهى مادهى (140)ى دهستوورى عێراق».

-  «دامهزراندنى دهستهیهک بۆ گێڕانهوهى ئهو پارانهى بهنایاسایى براونهته دهرهوهى ههرێم».

- «لهماوهى یهک مانگدا خاوهندارێتى ههردوو پاڵاوگهى بازیان و کهڵهک بدرێتهوه بهحکومهتى ههرێم».

-»سپاردنى پرسى پهسندکردنى بودجه بهپهرلهمان».

ئهم چوار خاڵه، نموونهى زۆر بچووکن لهبارهى گشتگیرى بهڵێنهکان و جێبهجێ نهکردنیان، چونکه بهشێکیان پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییهو بهرپرسیارێتى حکومهتى عێراق و حکومهتى ههرێمى کوردستانه، پرسى بودجهش تائێستا دواى دوو ساڵ لهههڵبژاردنى پهرلهمان، ئهگهرچى وهزیرى دارایى گۆڕانیشه، بهڵام تا (30/9) نههاتۆته پهرلهمان. بۆیه بهشێکى زۆر لهو بهڵێنانهى لیستى (148)ى بزوتنهوهى گۆڕان داویانهته دهنگدهرانیان، بهشێکن لهکارنامهى حکومهت و پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییه. لهگهڵ ئهوهشدا، بهڵێنهکانى لیستى گۆڕان لهههندێک خاڵدا، نزیکن لهوهى بهڵێنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى بن، چونکه جهخت دهکهنهسهر داڕشتنى یاساى تازه، یا ههموارکردنهوهى ههندێک یاساى پێشتر، ئهوهش بنهماى سهرهکى کارى پهرلهمانییه. جگه لهم تێبینییانه لهبارهى بهڵێنهکان، لهساڵى دووهمدا لیستى گۆڕان تهنیا (2)  بهڵێنى خۆیان جێبهجێکردووه کهبریتین له:

(1) ههڵوهشاندنهوهى یان ههموارکردنى ههموو ئهو یاساو رێنمایى و بڕیاره تایبهتانهى پهیوهندیدارن بهسیستهمى مووچه، خانهنشینى و ئیمتیازى بهرپرس و وهزیرو پهرلهمانتاران، بهجۆرێک دادپهروهرى کۆمهڵایهتى تێدا فهراههم بێت). بهشێک لهم بهڵێنه لهنێو یاساى چاکسازیدا جێبهجێکراوه.

(2) چارهسهرکردنى قهیرانى بیرۆکراتى و پلهبهندیى لهنێوهنده تهندروستییهکاندا، بهجۆرێک کهشێکى دادپهروهرانه لهناو نهخۆشخانهکان لهنێوان پزیشک و بهرپرس، پزیشک و کارمهند، کادیرى تهندروستى و نهخۆشدا بێته ئاراوه). بهشێک لهم بهڵێنه لهنێو یاساى ماف و ئهرکى نهخۆش جێبهجێکراوه.

چوارهم: لیستى ژماره (134)ى نهوهى نوێ.

نهوهى نوێ (50) بهڵێنى بهدهنگدهرانى خۆی داوه، وهکو سهرجهم لیستهکانى تریش، بهشێکى زۆرى بهڵێنهکانى جووڵانهوهى نهوى نوێ، جگه لهوهى بهڵێنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى نین، بهرنامهو کارى رۆژانهو ئاسایى حکومهتن، یا پرۆگرامى حکومهتن و دهبێت حکومهت جێبهجێیان بکات، ههندێک لهم بهڵێنانه بهحکومهتیش جێبهجێ ناکرێن، نهوهکو پهرلهمان. لهکاتێکدا جووڵانهوهى نهوهى نوێ خۆى بهئۆپۆزسیۆن دهزانێت و بهشداریش نییه لهحکومهت تاوهکو ئیشیان لهسهر بکات، بۆ نموونه:

ــ رهخساندنى  (150) ههزار ههلى کارى نوێ.

ــ دروستکردنى (100) هەزار یهکهى نیشتهجێبوون.

ــ دروستکردنى (20) بهنداو لهههرێمى کوردستان.

ــ دروستکردنى (20) نهخۆشخانهى (200) قهڕهوێڵهیى.

ــ دروستکردنى سێ پاڵاوگهى نوێ لهههرێمى کوردستان.

ــ دامهزراندنى سێ بانکى ئههلى گهوره لهههرێمى کوردستان.

ــ بهرزکردنهوهى تواناى بهرههمهێنانى چیمهنتۆ بۆ (10) ئهوهنده.

ئهم خاڵانهمان تهنیا وهکو نموونهیهک لهنێو بهڵێنهکانى لیستى نهوهى نوێ دهرهێناوه، ئهگینا بهڵێنى لهم شێوهیهى زۆرى تێدایه پەیوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییه. بهگشتى لیستى نهوهى نوێ لهماوهى ساڵى رابردووى کارهکانى پهرلهمانى کوردستاندا، هیچ یهکێک لهم (50) بهڵێنهى جێبهجێ نهکردووه که بهدهنگدهرانى خۆى داوه.

پێنجهم: لیستى ژماره (194)ى کۆمهڵى ئیسلامى کوردستان.

کۆمهڵى ئیسلامى بهرنامهى ههڵبژاردنى خۆى دابهشکردۆته سهر (7) تهوهر، ههر تهوهرێک کۆمهڵێک بهڵێنى ههڵبژاردن لهخۆدهگرێت و بهم شێوهیهى خوارهوه دابهشکراوه: سیاسى (9) بهڵێن، یاسایى (7) بهڵێن، ئابوورى و خۆشگوزهرانى (13) بهڵێن، ئایینى (7) بهڵێن، پهروهردهو فێرکردن (11) بهڵێن، کۆمهڵایهتى (11) بهڵێن، شهفافییهت و دادگهرى (11) بهڵێن.

وهکو سهرجهم لیستهکانى تریش، بهشێک لهبهڵێنهکانى کۆمهڵى ئیسلامى، جگه لهوهى بهڵێنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى نین، بهرنامهو کارى رۆژانهو ئاسایى حکومهتن، یا پرۆگرامى حکومهتن و دهبێت حکومهت جێبهجێیان بکات، یا تهنانهت بهحکومهتی ههرێمى کوردستانیش جێبهجێ ناکرێن، نهوهکو پهرلهمان، لهکاتێکدا کۆمهڵى ئیسلامى خۆى بهئۆپۆزسیۆن دادهنێت و بهشداریش نییه لهحکومهت، بۆ نموونه:

- رێگریکردن لهتاڵانفرۆشى نهوتى خاوو بهرههمهکانى و دهرهێنانى لهدهستى کهس و حزب.

- پهرهپێدان و پاراستنى بهها باڵاکانى کۆمهڵگه، لهڕێگهى دامهزراوه پهروهردهییهکانى وهکو خێزان، میدیا، مزگهوت، قوتابخانهو ڕێکخراوو یانهکانهوه، ههروهها گرنگیدان بهو هۆکارو شێوازانهى دهتوانن ڕۆڵى گهوره ببینن لهچهسپاندن و پهرهپێدانى ئاکارو ڕهوشتى ئیسلامى.

- کردنهوهى شوێنى تایبهت بهنوێژکردن لهفهرمانگهو شوێنه گشتییهکان.

ئهم سێ خاڵهمان تهنیا وهکو نموونهیهک لهنێو بهڵێنهکانى لیستى کۆمهڵى ئیسلامى دهرهێناوه، ئهگینا بهڵێنى لهم شێوهیهى زۆرى تێدایه، نموونهیهکى بچووکن لهبارهى گشتگیرى بهڵێنهکان و ئهستهمى جێبهجێکردنیان لهنێو هۆڵى پهرلهماندا، چونکه پێوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییه. بهشێکى زۆرى بهڵێنهکانى لیستى کۆمهڵ، بهشێکن لهکارنامهى حکومهت، نهوهکو پهرلهمان. بهگشتى کۆمهڵى ئیسلامیى (69) بهڵێنى بهدهنگدهرانى خۆی داوه، لهماوهى یهک ساڵى ڕابردووى کارهکانى پهرلهمانى کوردستاندا تهنیا (2) بهڵێنى خۆى جێبهجێ کردووه:

(1) کردنهوهى شوێنى تایبهت بهچارهسهرى ئالوودهبووان بهماده هۆشبهرهکان و سهرلهنوێ گهڕاندنهوهیان بۆ ناو کۆمهڵگه). که بهژماره (10) لهنێو بهڵێنه کۆمهڵایهتییهکاندا هاتووه.

(2) نیوهى ئهم بهڵێنهیان جێبهجێکراوه (بهرکارکردنى یاساى خانهنشینى یهکگرتووى عێراق و بهرزکردنهوهى کهمترین مووچهى خانهنشینى و کهمکردنهوهى مووچهى پله باڵاکان و ههڵوهشاندنهوهى خانهنشینى نایاسایى سهربازیى و مهدهنى) که بهژماره (8) لهنێو بهڵێنهکانى تایبهت بهشهفافییهت و دادگهریدا ئاماژهى بۆ کراوه. لیستى کۆمهڵ نهیتوانیوه نیوهى یهکهمى ئهم بهڵێنه جێبهجێ بکات، بهڵام نیوهى دووهمى لهنێو یاساى چاکسازیدا چهسپێنراوه.

شهشهم: لیستى ژماره (119)ى یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان.

یهکگرتووى ئیسلامى بهرنامهى ههڵبژاردنى خۆى دابهشکردۆته سهر (11) تهوهرو (127) بهڵێنى بهدهنگدهرانى داوه. ههر تهوهرێک کۆمهڵێک بهڵێنى ههڵبژاردن لهخۆ دهگرێت، بهم شێوهیهى خوارهوه دابهشکراوه: حوکمڕانى رهشید (7) بهڵێن، دژایهتیکردنى گهندهڵى (6) بهڵێن، پێگهى ههرێمى کوردستان (9) بهڵێن، گهشهپێدانى ئابوورى (37) بهڵێن، خزمهتگوزارییه گشتییهکان (19) بهڵێن، ئاسایش و ئاشتى کۆمهڵایهتى (8) بهڵێن، رۆشنبیرى و هونهرو وهرزش (9) بهڵێن، چاودێرى کۆمهڵایهتى (9) بهڵێن، رۆڵ و پێگهى ئافرهتان (5) بهڵێن، رۆڵ و پێگهى گهنجان (8) بهڵێن، پاراستنى ژینگه (5) بهڵێن.

بهشێک لهبهڵێنهکانى یهکگرتووى ئیسلامیش ههروهکو حزبهکانى تر جگه لهوهى بهڵێنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى نین، بهرنامهو کارى رۆژانهو ئاسایى حکومهتن، یا پرۆگرامى حکومهتن و دهبێت حکومهت جێبهجێیان بکات، یا تهنانهت بهحکومهتی ههرێمى کوردستانیش جێبهجێ ناکرێن، نهوهکو پهرلهمان، بۆ نموونه:

-دامهزراندنى پهیوهندییهکى هاوسهنگ لهنێوان گهلى کوردستان و گهلانى دراوسێ و ناوچهکه، بۆ بهدیهێنانى ئاشتى و سهقامگیرى سیاسى نێوانمان و دۆزینهوهى فۆڕمى نوێى پێکهوه ژیان لهسهر بنهماى ڕێزو بهرژهوهندى هاوبهش.

-چارهسهرکردنى کێشهى کهرکوک و ناوچه دابڕێندراوهکان و گێڕانهوهیان بۆ سهر ههرێمى کوردستان لهچوارچێوهى جێبهجێکردنى مادهى (140)ى دهستوورى ههمیشهیى عێراقدا.

-دروستکردنى ژمارهیهک بهنداوى گهورهو بچووک.

-گهیاندنى گازى سروشتى بهماڵان و شوێنه گشتییهکان.

-دروستکردنى یاریگاو کۆمهڵگهى وهرزشى. 

ئهم پێنج خاڵهمان تهنیا وهکو نموونهیهک لهنێو بهڵێنهکانى لیستى یهکگرتووى ئیسلامی دهرهێناوه، ئهگینا بهڵێنى لهم شێوهیهى زۆرى تێدایه، ئهمانه نموونهیهکى بچووکن لهبارهى گشتگیرى بهڵێنهکان و ئهستهمى جێبهجێکردنیان لهنێو هۆڵى پهرلهماندا، چونکه پێوهندییان بهکارى پهرلهمانییهوه نییه. بهشێکى زۆرى بهڵێنهکانى لیستى یهکگرتوو، بهشێکن لهکارنامهى حکومهت، نهوهکو پهرلهمان، لهکاتێکدا یهکگرتوو خۆى بهئۆپۆزسیۆن دهزانێت و بهشدار نییه لهحکومهت و ناتوانێت جێبهجێیان بکات.

بهشێک لهبهڵێنهکانیش، بهڵێنى پهرلهمانین و دهکرێت لهپهرلهماندا کاریان لهسهر بکرێت و جێبهجێ بکرێن، ئێمهش چاودێرى رادهو رێژهى جێبهجێکردنیان دهکهین.    

لیستى یهکگرتووى ئیسلامى که (127) بهڵێنى بهدهنگدهرانى خۆی داوه، لهماوهى ساڵى رابردووى کارهکانى پهرلهمانى کوردستاندا، تهنیا یهک  بهڵێنی جێبهجێ  کردووه کهبریتى بوو له:

(1)            پێداچوونه‌وه‌ به‌سیسته‌می مووچه‌ به‌جۆرێک دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ربکات له‌نێوان مووچه‌ى پله‌ باڵاکان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی). ئه‌م به‌ڵێنه‌ له‌ناو یاساى چاکسازیدا جێبه‌جێکراوه‌.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار