داعش مین داده‌نێت‌و خه‌ڵک ده‌ڕفێنێت

بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌کانی نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عێراقییه‌کان، گۆڕه‌پانێکی ئازاد بۆ چالاکییه‌کانی داعش

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی، سەروەر ساڵەیی

داعش کەوتۆتە جموجۆڵ لەبۆشاییەکانی نێوان پیشمەرگەو هێزە عێراقییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان کە بەسەدان کیلۆمەتر دەبێت لەنەینەواوە هەتا دیالە. دوایین دهرکهوتنهکانی ئەو هێزەش لهو بۆشاییه ئهمنییانهدا لهناوچهی شێخ بزێنی سنووری پارێزگای کهرکوک بوون که هاوسنووره لهگهڵ ناحیهی سێگردگانی سنووری قهزای کۆیه.

لهشهوی 17ی تشرینی یهکهمی 2020 چهکدارانی داعش سێ گهنجی خهڵکی گوندێکی ناوچهی شێخ بزێنی کوشت و دوای کوشتنیشیان ئاگری له لاشهکانیان بهردا، شهوانی دواتریش چهکدارهکانی داعش له چهند گوندێکی تری سنوورهکه بینراون و دواتر ههوڵیانداوه لهڕێی زێی بچووکهوه بپهڕنهوه بۆ ناحیهی سێگردکان بهڵام لهلایهن هێزهکانی پێشمهرگهو ئاسایشهوه بهرپهرچ درانهوه.

جموجۆڵهکانی داعش تازه نین، بهڵکو ئهو رێکخراوه بهردهوام جموجۆڵی ههبووهو لهدوای ساڵی 2017 وه که حکومهتی فیدڕاڵی عێراق که کۆتایی داعشی راگهیاند.

جهبار یاوهر ئهمینداری گشتی وهزارهتی پێشمهرگه بەهاوڵاتی وت «ئێمه ئهوکاتیش وتوومانە که داعش رێکخراوێکی تیرۆریستی نێودهوڵهتییهو کۆتایی نههاتووه، بهڵام شێوازی کاری تیرۆریستی دهگۆڕێت».

وتیشی «پێش 2017 ئیمارهتی ههبوو بهناوی ئیمارهتی ئیسلامی و کیان و زهوی و هێزی گهورهی ههبوو، دامودهزگای دهوڵهتی دروستکردبوو، لهدوای نهمانی ئهو ئیمارهتهوه شێوازهکهی گۆڕی بۆ کردهوهی تیرۆریستی بچووک بچووک».

ئامارهکانی بهردهستی وهزارهتی پێشمهرگه ئهوه دهردهخهن که لهساڵی 2018 داعش (456) کردهی تیرۆریستی ههبووه لهسهرتاسهری ناوچهکه، له 2019 نزیکهی (300) کردهی تیرۆریستی ههبووه بهتایبهتی لهناوچهکانی جێناکۆک.

لهسهرهتای 2020وه تاکو کۆتایی مانگی نۆی ئهمساڵ (176) کردهی تیرۆریستی لهناوچه جێناکۆکەکان ههبووه.

جهبار یاوهر وتی «ئهم جموجۆڵه تازه نییهو بهردهوام جموجۆڵی داعش ههیهو بهشێوازی گروپ گروپی بچووک دهگهڕێن و شێوازی شهڕی پارتیزانی بهکاردههێنن، یان مین دادهنێن لهسهر جادهکان یان پهلاماری پێگهیهک دهدهن و دهکشێنهوه، یان کهمین دادهنێن لهسهر جادهیهک و لهکاروانێکی سهربازیی دهدهن و دهکشێنهوه یان خهڵک دهڕفێنن و پارهیان لێ وهردهگرن».

هۆکاری جموجۆڵهکانی داعشی لهناوچه جێناکۆکهکان بۆ شێوازی تازهی کارکردنی رێکخراوهکه گەڕاندەوە که بووهتههۆی ئهوهی جوڵهکردنیان لهشێوهی گروپ گروپدا ئاسان بێت.

وتیشی «بۆشایی ههیه لهنێوان دابهشبوونی هێڵهکانی هێزی پێشمهرگهو هێڵهکانی سوپای عێراق لهخانهقینهوه تا دهگاته رهبیعهو ئهو بۆشاییهش بووهته هۆکارێکی یارمهتیدهر بۆ ئهوان که بتوانن بهئاسانی لهو ناوچانه بگهڕێن و کردهی تیرۆریستی ئهنجامبدهن».

 ئهگهرچی لهماوهی رابردوودا چهند دهنگۆیهک بڵاوکرایهوه لهبارهی رێککهوتنی وهزارهتی پێشمهرگهی حکومهتی ههرێم و وهزارهتی بهرگری عێراق بۆ دروستکردنی چوار ژووری ههماههنگی لهنێوان پێشمهرگهو سوپای عێراقدا، بهڵام جهبار یاوهر جهخت لهوه دهکاتهوه که تائێستا رێککهوتنی کۆتایی نهکراوه لهو بارهیهوه.

وەزارەتی پیشمەرگە تائێستا سێ کۆبوونهوهی کردووە لەگەڵ سوپای عێراق، لهبارهی پڕۆسهی ههماههنگی ئهمنی و سهربازیی.

جەبار یاوەر وتی «لهسهر چهند بابهتێک لێکتێگهیشتنی هاوبهشمان ههبووه که ناوهندی ههماههنگی لهنێوان ئهفسهرانی هێزی پێشمهرگهو سوپای عێراق لهبهغداو ههولێرو دیالهو مهخمور و موسڵ دابمهزرێت و جگه لهوهش هێڵهکانمان هاوبهش بکهین بۆ ئهوهی بۆشاییهکان پڕ بکهینهوه، ههروهها ئۆپهراسیۆنی هاوبهش ئهنجام بدهین لهو ناوچانهو بازگهی هاوبهشمان ههبێت».

لهدوای ئهو سێ کۆبوونهوهیه ئێستا بهشێوهیهکی فهرمی رێککهوتن کراوه لهسهر ئهوهی ناوهندێکی سهرهکی لهبهغدا دروستبکرێت و ناوهندێکی سهرهکیش لهههولێر و ئهوهش رهنگه لهم چهند رۆژه جێبهجێ بکرێت.

جگه لهوهش فهرماندهکانی ناوچهکانی پارێزگای دیاله که میحوهری یهک و دووی پێشمهرگهو فهرماندهی ئۆپهراسیۆنی دیاله و فیرقهی پێنجی سوپای عێراقن راسپێردراون که کۆبوونهوه بکهن لهدوای 5ی مانگی 11وه بۆ ئهوهی پڕۆژهیهک ئاماده بکهن بۆ دروستکردنی ناوهندێکی هاوبهش بۆ ههماههنگی لهپارێزگای دیالهو خانهقین بۆ بازگهی هاوبهش و پڕۆسهی هاوبهش و دوای ئهوه بیخهنه بهردهم لیژنهی باڵای ههماههنگێ نێوان هێزی پێشمهرگهو سوپای عێراق بۆ ئهوهی رهزامهندیی لهسهربدرێت.

دوای پارێزگای دیاله بڕیارە کاربکرێت لهسهر دروستکردنی ژووری ههماههنگی هاوشێوه لهکهرکوک و مهخمورو موسڵ.

ناسر حهمدی ئهندامی لیژنهی ئاسایش و بهرگریی پهرلهمانی عێراق جهخت لهوهدهکاتهوه که لهسهردان و کۆبوونهوهکانی نێوان ههردوو وهفدی وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێمی کوردستان و وهزارهتی بهرگری عێراق ئهو شوێنانه دهستنیشان کراون که پێویسته ژوری ههماههنگییان تێدا دابنرێت.

وتی «لهچهند رۆژی رابردووشدا بڕیار لهسهر دروستکردنی ژووری ههماههنگی سهرهکی لهبهغدا درا و وهزارهتی بهرگری عێراق وهکو پێویست ئاماده نییه ئهو رێککهوتنه بکهوێته بواری جێبهجێکردنهوهو لیژنه تایبهتهکان رێگرن لهجێبهجێکردنی ئهو رێککهوتنانه«.

ناسر حهمدی بە هاوڵاتی وت «ئهم بابهته خاڵێک بووه لهبهرنامهی کۆبوونهوهی لیژنهی ئاسایش و بهرگری پهرلهمانی عێراق لهگهڵ وهزیری بهرگری عێراق و لهو کۆبوونهوهیەدا ئهوهم پێگوت که وهزارهتی بهرگری عێراق بیانوو دێنێتهوه بۆ جێبهجێنهکردنی ئهو رێککهوتنه، ئهویش لهکۆبوونهوهکهدا بهڵێنیدا بهدواداچوون بۆ ئهو پرسه بکات و قسه لهگهڵ لیژنه پهیوهندیدارهکان بکات».

وتیشی «هۆکاری ئهو زیانانهی بهخهڵکی مهدهنی و هێزه ئهمنییهکان دهکهون لهئهستۆی ئهوانهیه که رێگرن لهبهردهم جێبهجێکردنی ئهو رێککهوتنه، بێگومان ئهگهر ئهو رێککهوتنانهش ههبووایه ئهو جوڵهی داعش زۆر زۆر کهمتر دهبوو، دهتوانرا پێکهوه لهبوونی داعش کهم بکهنهوه«.

هەروەها وتی «دهتوانین بڵیین داعش لهتهواوی عێراق و لهناوچهکانی کهرکوک و موسڵ و سهڵاحهدین و دیاله ههیه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار