"له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا جۆرێک تاکڕه‌وى و کارى ژێربه‌ژێر ده‌کرێت"
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتی: ئێمه هه‌ڵه‌مان کردووه سه‌رۆکى په‌رله‌مانمان وه‌رگرتووه
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى رایدەگەیەنێت له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا جۆرێک تاکڕه‌وى و کارى ژێربه‌ژێر ده‌کرێت. هەروەها دەڵێت حزبەکەی هەڵەی کردووە سەرۆکی پەرلەمانی وەرگرتووە، چونکە زۆرینەی پەرلەمان نین و لەبەرژەوەندییان نیە.
هەروەها باسی ئەوەدەکات کە مۆرکی حزبی بەکابینەی نۆیەمەوە دیارە، دەڵێت «خۆزگه ده‌کرا ئه‌م وڵاته حکومه‌ت به‌بێ یه‌کێتى یا به‌بێ پارتى به‌ڕێوه‌ده‌چوو»
رەخنە لەپارتیش دەگرێت کە پۆست ده‌دات به‌که‌سانێک تا واز له‌یه‌کێتى بهێنن.
ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ده‌ڵێت، ململانێکانى نێوان پارتى و په‌که‌که چۆته قۆناغێکى «مه‌ترسیدار»و جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن پارتى له‌ناوچه‌ى زێبارى و بادینان و هه‌ندێ ناوچه‌ى گرتووه‌و دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزى ده‌چێت و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان نییه.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی، ده‌ڵێت «یه‌کێتى ئاماده‌یى تێدایه نێوه‌ندگیرى پارتى و په‌که‌که‌و تورکیا و په‌که‌که‌ش بکات، ئه‌گه‌ر گوێى لێبگیرێت».
ده‌شڵێت «پێویسته رێگرى له‌شه‌ڕى نێوان پارتى و په‌که‌که بکرێت، که‌شه‌ڕ دروستبوو به‌ئاسانى ناکوژێته‌وه‌و شه‌ڕه‌که لێره ناوه‌ستێت به‌تایبه‌تى بۆ پارتى ده‌گوازرێته‌وه ئه‌و دیو سنوریش».
هاوڵاتی: به‌شێک له‌سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى گله‌یى له‌کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌یه؟
ئارێز عه‌بدوڵا: خۆزگه ده‌کرا ئه‌م وڵاته حکومه‌ت به‌بێ یه‌کێتى یا به‌بێ پارتى به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا به‌بێ هیچیان به‌ڕێوه‌ناچێت، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها به پارتى به‌ڕێوه‌بچوایه ده‌مێک بوو یه‌کێتى له‌حکومه‌ت پاشه‌کشه‌ى ده‌کرد.
کێشه‌که ئه‌وه‌یه هه‌لومه‌رجه‌که به‌شێوه‌یه‌که له‌هه‌رێمى کوردستان ناکرێت پارتى و یه‌کێتى له‌حکومه‌تدا نه‌بن، له‌م قۆناغه‌دا راسته یه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مانمان هه‌یه، به‌ڵام له‌زۆر جومگه‌ى ده‌سه‌ڵات دوو ئیداره‌یى هه‌یه، زۆر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست هه‌یه جیاوازه، لەحکومه‌ت پارتى و یه‌کێتى گۆڕان به‌شدارن، به‌ڵام له‌بڕیاردان و ستراتیژ و کارکردن‌دا زۆر شت مۆرکى حزبى پێوه دیاره تامۆرکى گشتى، مۆرکى پارتى به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى حکومه‌ت بێت ئاساسیه، به‌ڵام ئه‌و مۆرکه‌ى پارتى په‌لده‌کێشێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌و وڵاتانى ئیقلیمى و عێراقى، له‌وه‌شدا یه‌کێتى جیاوازییه‌کى زۆرى له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاتانى ئیقلیمى و عێراق و ناوچه‌که، که ئه‌و جیاوازییانه هه‌بوو، حکومه‌تیش به‌و جیاوازیانه کارده‌کات و دوو بۆچونى جیاواز دروستده‌بێت.
هاوڵاتی: ئایا ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومڕانى لاى پارتین که ده‌ڵێیت مۆرکى پارتى پێوه دیاره؟
ئارێز عه‌بدوڵا: پێشتریش ده‌سه‌ڵات لاى پارتى بووه، مادام حکومه‌ته‌که حکومه‌تێکى هاوبه‌شییه، سیاسه‌ته گشتییه‌کانى حوکمڕانى ده‌بێت به هاوبه‌شى بێت، بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یەى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم ده‌ریکرد، که پێنج ئه‌ندامى هه‌یه سیانیان ئاگادارى نه‌بوون، به چ حه‌قێک که‌مینه‌یه‌ک دێت بڕیار یان به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌کات، ئه‌نجومه‌ن به‌بۆچوونى ئه‌نجومه‌نه‌که بێت، ئه‌گه‌ر ناکۆکى هه‌بێت به‌ده‌نگدان یه‌کلایبکرێته‌وه، به‌ڵام بابه‌تێکى هه‌ستیار وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌رانبه‌ر تورکیا‌و په‌که‌که کرا به‌بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆى له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه کاریگه‌رى حزبى پارتییه به‌سه‌ر داموده‌زگاکانه‌وه‌یه.
له‌ناو داموده‌زگاکانى حکومه‌ت به‌داخه‌وه حزبایه‌تى زۆر به‌توندى ده‌کرێت، جیاوازى له‌نێوان فه‌رمانبه‌رێک بۆ فه‌رمانبه‌رێکى دیکه ده‌کرێت ئه‌مه له‌هه‌ولێر باس ده‌که‌م، به‌خشینى ئیمتیازاتى حکومه‌ت له‌پێناو راکێشانى ئه‌ندامانى یه‌کێتى بۆ ناو پارتى زۆر زۆره، بۆ نموونه پۆست ده‌درێت به‌که‌سێک واز له‌یه‌کێتى بهێنێت یان پله‌ى به‌رزده‌که‌نه‌وه، یا گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رێک بۆ شوێنێکى تر ده‌یکه‌ن، ده‌ڵێن وه‌ره ببه بهپارتى، غه‌در له‌فه‌رمانبه‌رانى یه‌کێتى ده‌کرێت، خه‌ڵکى زۆر به‌توانا هه‌یه له‌هه‌ولێردا که یه‌کێتین، له‌به‌رئه‌وه‌ى پارتى نییه فه‌رامۆش ده‌کرێت، به‌ڵام خه‌ڵکى زۆر بێ توانا به‌رپرسیارێتى پێ ده‌سپێردرێت ئه‌وه یه‌کێتییه‌کانى نیگه‌ران کردووه.
پارتى پێیوایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌و ده‌یکات هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به راست ده‌زانێت ئه‌وه حه‌قى خۆیه‌تى، بۆ نموونه به‌رانبه‌ر به به‌غدا، به‌ڵام ناکرێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ى خۆى به کوردایه‌تى و نیشتمانپه‌روه‌رى له‌قه‌ڵه‌م بدات و ئه‌گه‌ر لایه‌نێکى تر بۆچوونى تر‌ى هه‌بوو به خیانه‌تکار له‌قه‌ڵه‌مى بدات.
هاوڵاتی: له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به فعلى هه‌ڵوێستتان به‌رانبه‌ر به‌کابینه‌ى نۆیه‌م چیه؟
ئارێز عه‌بدوڵا: تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت ئه‌رکى خۆى جێبه‌جێ ده‌کات، له‌لایه‌ک فشارى یه‌کێتى له‌سه‌ره، له‌لایه‌ک فشارى پارتى له‌سه‌ره، ئینسان خۆزگه به تیمى یه‌کێتى له حکومه‌ت ناخوازیت، هه‌ندێ فشار هه‌یه که لهتیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌ت ده‌کرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین یه‌کێتى له‌سه‌دا 50%ی حکومه‌تى نییه، زۆربه‌ى خه‌ڵکى یه‌کێتى وا سه‌یرى یه‌کێتى ده‌که‌ن که یه‌کێتى سه‌دا (50 به 50) له‌حکومه‌تدا به‌شداره له‌گه‌ڵ پارتى، به راشکاوى ده‌یڵێم ئه‌وه گۆڕاوه، خۆتان ده‌زانن یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان (21) کورسى هه‌یه، وه‌کو جاران نه‌ماوه یه‌کێتى و پارتى به هاوسه‌نگى بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان بده‌ن.
ئێمه وه‌کو یه‌کێتى سه‌نگى یه‌کێتى به (21) کورسى نازانین زۆر زیاتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکى یه‌کێتى ناڕازییه.
پێموایه ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى کراوه ورده‌کارییه‌کان باس بکرانایه‌و بڵاوبکرایه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه ئێمه فێر نه‌بووین له‌گه‌ڵ پارتى له رێککه‌وتنه‌کان بچینه ناو ورده‌کارییه‌کان، که نه‌چووینه ناو ورده‌کارییه‌کان کێشه‌مان بۆ دروست ده‌بێت.
بۆ نمونه یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان ده‌بوو به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌ڵوێست و ستراتیژیان یه‌ک بێت، مادام پێکه‌وه‌ن له‌حکومه‌ت، ده‌بێت سیاسه‌تى حکومه‌ت به‌رانبه‌ر وڵاتانى دراوسێ یه‌ک سیاسه‌ت بێت، ناکرێت سیاسه‌تى حکومه‌ت له‌ژێره‌وه به‌رانبه‌ر تورکیا شتێک بێت و له راگه‌یاندنیشدا شتێکى دیکه بێت، ئه‌وه ناکرێت، له‌گه‌ڵ ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى تواناکانى حزب له‌ناو حکومه‌ت قه‌ده‌غه بکرێت، نه‌قسێک له‌نێو رێککه‌وتنه‌کانى نێوان پارتى و یه‌کێتى و پارتى و گۆڕاندا هه‌یه، کێشه‌که ئه‌وه نییه که چه‌ند وه‌زیرت هه‌یه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه که رێککه‌وتنه‌کان گشتگیر نین و کێشه‌که روئیا‌و ستراتیژ‌و سیاسه‌تى حکومه‌ته.
هاوڵاتی: ئایا تیمى یه‌کێتى له‌کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌سه‌ڵاتیان نییه؟
ئارێز عه‌بدوڵا: وه‌زیره‌کان به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌کارده‌هێنن، جێگیرى سه‌رۆکى حکومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌کانى خۆى بەکارده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌کابینه‌ى نۆیه‌مدا جۆرێک تاکڕه‌وى و کارى ژێربه‌ژێر ده‌کرێت زیاتر ده‌بینرێت وه‌ک له‌کابینه‌کانى پێشتر، ئه‌وه بۆ یه‌کێتى و گۆڕان کارێکى باش نییه.
هاوڵاتی: هه‌ڵوێستان چییه به‌رانبه‌ر په‌که‌که وه‌ک یه‌کێتى؟ ئایا ده‌بێت په‌که‌که چۆن مامه‌ڵه‌ى لەگەڵ بکرێت؟
ئارێز عه‌بدوڵا: ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک پارتى به ته‌نها یان یه‌کێتى به جیا رێوشوێنى گونجاو بدۆزێته‌وه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که، پێویسته په‌که‌که‌ش به‌دواى رێوشوێنێکى گونجاو‌دا بگه‌رێت، به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا شه‌ڕو ئاڵۆزى دروست ده‌بێت، ئه‌و شێوازه کارکردنه‌ى ئێستا دۆخه‌که خراپ ده‌کات و به‌ره‌و شه‌ڕى ده‌بات و مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌ش هه‌یه.
په‌که‌که ده‌ڵێت ئێمه کوردین و بۆ کورد هه‌وڵده‌ده‌ین و له‌و شاخه‌ین، پارتیش ده‌ڵێت ئه‌وه سنورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌و ده‌بێت ئه‌و سنوره بپارێزرێت، بۆچوونى هه‌ردووکیان راسته، به‌ڵام په‌که‌که ده‌ڵێت تۆ که رێگه‌ت داوه سوپاى تورکیا بهێنیته هه‌رێمى کوردستان له‌بامه‌رنێ و هه‌فتانین و ناوچه‌کانى بادینان بۆ من لێره نه‌بم، کێشه‌که له‌نێوان پارتى و په‌که‌که‌دایه.
هاوڵاتی: کاتى ئه‌وه هاتووه حکومه‌تى هه‌رێم و په‌که‌که گفتوگۆى راشکاوانه بکه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن؟
ئارێز عه‌بدوڵا: هاتنى هێزه‌کانى تورکیا بۆ هه‌رێم و زیادبوونى فشاره‌کانى تورکیا له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رێککه‌وتنى شه‌نگال که ئه‌و رێکه‌وتنه ئێمه‌ى وه‌ک یه‌کێتى تیانین و لەپه‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا باس کرا که له‌سه‌ر داواى تورکیا ئه‌و رێککه‌وتنه کراوه، جوڵاندنى هێز له‌لایه‌ن پارتى له‌ناوچه‌ى زێبارى و بادینان و هه‌ندێ ناوچه‌ى گرتووه‌و دۆخه‌که به‌ره‌و ئاڵۆزى بچێت و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى کوردستان نییه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى په‌که‌که‌و پارتیش نییه، پێویسته رێگرى لەشهڕى نێوان پارتى و په‌که‌که بکرێت، که شه‌ڕ دروست بوو به‌ئاسانى ناکوژێته‌وه‌و شه‌ڕه‌که لێره ناوه‌ستێت به‌تایبه‌تى بۆ پارتى ده‌گوازرێته‌وه ئه‌ودیو سنوریش، ئه‌و لایه‌نانه‌ى کاریگه‌رییان هه‌یه جگه لهپارتى و په‌که‌که پێویسته رۆڵیان هه‌بێت له رێگه‌نه‌دان به‌و شه‌ڕه ئیتر حزبى سیاسییه، رێکخراوى مه‌ده‌نى و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسانه، هه‌موو هه‌وڵێک بدرێت بۆ رێگرتن له‌و شه‌ڕه.
کات تێپه‌ڕبووه‌و پارتى پێویسته هه‌لومه‌رجه‌کانى باکورى کوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و په‌که‌که‌ش هه‌لومه‌رجه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رچاو بگرێت، کاتى ئه‌وه هاتووه حکومه‌تى هه‌رێم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که ده‌ستپێبکات و دانیشتن بکرێت و دانوساندن بێت، ده‌بێت رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر.
هاوڵاتی: نێچیرڤان بارزانى که سه‌رۆکى هێزه چه‌کداره‌کانى هه‌رێمى کوردستانه ده‌توانێت رۆڵ ببینێت له‌هێنانه‌دى ئاشتى له‌نێوان پارتى و په‌که‌که‌دا؟
ئارێز عه‌بدوڵا: هه‌موویان کاریگه‌رییان هه‌یه، بێگومان کاک نێچیرڤان بارزانى کاریگه‌رى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بڕیار ده‌دات مه‌سعود بارزانییه، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیرنه‌چێت.
هاوڵاتی: رۆڵى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى له‌پرسى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى نێوان پارتى و په‌که‌که چى ده‌بێت؟
ئارێز عه‌بدوڵا: دڵنیام یه‌کێتى هیچ شه‌ڕێکى پێ خۆش نییه‌و له‌گه‌ڵیشیدا نییه و شه‌ڕى ناوێت له‌نێوان پارتى و په‌که‌که‌دا، یه‌کێتى له رابردوودا رۆڵى هه‌بووه له‌نێوه‌ندگیرى په‌که‌که‌و تورکیا له راگرتنى شه‌ڕ، ئێستاش یه‌کێتى ده‌توانێت هه‌مان رۆڵ ببینێت له‌نێوان پارتى و په‌که‌که‌و په‌که‌که‌و تورکیاشدا ئه‌گه‌ر پێویست بکات، به‌ڵام ده‌بێت پارتى و په‌که‌که‌ش ره‌زامه‌ندبن به‌نێوه‌ندگیرى یه‌کێتى و گوێى لێ بگرن، تا ئێستاش یه‌کێتى له ململانێى نێوان پارتى و په‌که‌که بێلایه‌نه، ناشمانه‌وێت شه‌ڕ دروست ببێت و داوا له‌په‌که‌که ده‌که‌ین رێز له‌سه‌روه‌رییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بگرێت و داواش لهپارتى دەکەین ره‌چاوى بارودۆخه‌که بکات.
هاوڵاتی: یه‌کێتى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و گله‌یى زۆر له‌په‌رله‌مان هه‌یه له‌به‌رانبه‌ر حکومه‌تدا که به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان حکومه‌ت رێژه‌ى له‌سه‌دا 21 یا که‌مترى بڕیوه له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران؟
ئارێز عه‌بدوڵا: ئێمه هه‌ڵه‌مان کردووه سه‌رۆکى په‌رله‌مانمان وه‌رگرتووه، که حزبێک زۆرینه نه‌بێت له په‌رله‌ماندا هه‌ڵه‌یه سه‌رۆکى په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، که زۆرینه نه‌بیت نا‌توانیت ئه‌و به‌رنامانه دابنێت که ده‌ته‌وێت، چونکه زۆرینه پارتییه له‌په‌رله‌ماندا، به‌وه‌رگرتنى سه‌رۆکى په‌رله‌مان هیچ هاوسه‌نگییه‌ک بۆ یه‌کێتى به‌رانبه‌ر پارتى دروست نه‌بووه.
یه‌کێتى به‌شداربووه له‌لێبیرنى موچه‌و ئه‌و واقعه‌ى که‌هه‌یه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌حکومه‌تدان به‌شداربوون له‌لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
هاوڵاتی: ئه‌وانه‌ى باس له دوو ئیداره‌یى ده‌که‌ن مه‌به‌ست لێى چییه؟ ئایا ده‌کرێت هه‌رێمى کوردستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ دوو ئیداره‌یى؟
ئارێز عه‌بدوڵا: باسکردن له دوو ئیداره‌یى زۆر زۆر مه‌ترسیداره، ئێمه به‌نیاز بووین که‌رکوک و شه‌نگال و مه‌نده‌لى به‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر کوردستان، ئێستا دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه، دواى ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوو ئیداره‌یى که زۆر مه‌ترسیداره، پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌ئاستى ناوخۆیى و عێراق و ئاستى نێوده‌وڵه‌تى زۆر زۆر بێ هێز ده‌کات و سه‌د هه‌نگاو بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.