تەنیا 177 ئامێرى هه‌ناسه‌دان لەنەخۆشخانە حکومییەکاندا هەن

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لهههرێمى کوردستاندا (177) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههن لە نەخۆشخانەکانیدا، بۆ (28) ههزار تووشبووى کۆرۆنا، لەکاتێکدا رۆژانە سەدان کەسی تر تووشدەبن، زۆرترینیان لەپارێزگای دهۆکن و کەمترینیشیان لەگەرمیان.

بەرپرسانی تەندروستی نەیانشاردۆتەوە ههر لهسهرهتاى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا لهمانگى ئازارى 2020 لهههرێمى کوردستان تائێستا بهردهوام کهموکوڕیى لهپێداویستى پزیشکى و دهرمان و ئامێرى پشکنین و ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه.

زیاتر لهههشت مانگه ڤایرۆسى کۆرۆنا لهههرێمى کوردستاندا بڵاوبۆتهوهو بهپێى ئامارهکانى وهزارهتى تهندروستى تائێستا لهههرێم نزیکهى (77) ههزار کهس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زیاتر لە (41) ههزاریان چاکبوونهتهوه و نزیکەی دوو هەزارو (400) کەس گیانیان لهدهستداوهو نزیکەی (29) ههزار تووشبووش لهژێر چارهسهردان.

بهرپرسانى تهندروستى ئاماژه بهوهدهدهن ئهگهر لهحاڵهتێکدا ئهو تووشبووانهى لهماڵهوه چارهسهر وهردهگرن بێنه نهخۆشخانهکان کهمى پێداویستى و دهرمان روودهدات و بارودۆخهکه لهکۆنتڕۆڵ دهردهچێت.

دهۆک: (70) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه، لەسلێمانی و هەولێر (40) ئامێرو هەڵەبجە (15) ئامێرو گەرمیان تەنیا (12) ئامێر.

لهدهۆک: (70) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه

لهسنورى پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه، بهرپرسى راگهیاندنى تهندروستى دهۆک هۆشدارى دهدات ئهگهر ئهو تووشبووانهى لهماڵهوه چارهسهر وهردهگرن بچنه نهخۆشخانهکان کهمى پێداویستى و ئامێرى ههناسهدانیان دهبێت. ههمزه رهزیفى، بهرپرسى راگهیاندنى تهندروستى دهۆک، لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتى وت «لهئێستادا کهمى کهرهسته و پێداویستى پزیشکیمان نیه، بهڵام ئهگهر ئهو تووشبووانهى لهدهرهوهى نهخۆشخانهکاندا چارهسهر وهردهگرن بێنه ناو نهخۆشخانهکان بارودۆخهکه خراپ دهبێت و کهمى ههموو کهرهسته و دهرمان و ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد روودهدات».

وتیشی «ئێستا لهناو پارێزگاى دهۆک (70) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه، کهتهرخانکراون بۆ تووشبووانى کۆرۆنا... زیاتر له (11) ههزار تووشبوو لهدهرهوهى نهخۆشخانهکانن کهرهنتین کراون، بۆیه لهناو نهخۆشخانهکان کهم نیه، بهڵام لهدهرهوهى نهخۆشخانه دهرمان و ئۆکسجین کهمهو دهستناکهوێت».

لهگهڵ ئهوهى ههر لهسهرهتاوه بههاوکارى وڵاتانى جیهان و رێکخراوى مهدهنى و خهڵکى خێرخواز چهندین جار کهرهسته و پێداویستى پزیشکى و دهرمان و ئامێر دابینکراوه، بهڵام لهئاستى بهرزبوونهوهى رێژهى تووشبوواندا نیه.

گهرمیان: (12) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه

لهسنورى ئیدارەی گهرمیان (12) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه، بهرپرسانى تهندروستى جهخت لهوهدهکهنهوه لهئێستادا دۆخى تهندروستى گهرمیان جێگیرهو ژمارهى تووشبوون و گیانلهدهستدان کهمى کردووه.

سیروان محهمهد، بهڕێوهبهرى تهندروستى گهرمیان، لهلێدوانێکدا ئاماژهى بۆ ئهوهکرد (12) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد لهناو گهرمیاندا لهنهخۆشخانهکانى تایبهت بهکۆرۆنا ههن و وتى» بارودۆخى تهندروستى گهرمیان لهڕووى  ڤایرۆسى کۆرۆناوه زۆر جێگیرهو ئهو ژماره زۆرهى لهناوچهکانى دیکه تووش دهبن لاى ئێمه تووش نابن».

وتیشى «لهم کاتهدا کێشهى کهمى دهرمان و ئامێرى ههناسهدانى دهستکردمان نیه، چونکه نهخۆشمان زۆرزۆر کهمه«.

لهپارێزگاى ههولێر:  (40) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه

بژار موسا، وتهبێژى گشتى تهندروستى ههولێر، لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «ئێمه تائێستا (40) ئامێرى ههناسهدانى دهستکردمان ههیهو بهپێى پێویستى بۆ نهخۆشهکان بهکارهاتووه«.

لهبارهى کهمى دهرمان و خزمهتگوزارییهوه وتى «ئهوهى تائێستا ههمان بووه بهپێى پێویستى نهخۆش و تووشبووان بووه، بهڵام ئهگهر بێتو رێژهى تووشبوون بهردهوام بهرزببێتهوه ئهگهرى زۆره کهمى دهرمان و ئامێرى ههناسهدانى دهستکردمان ههبێت».

لهههڵهبجه: (15) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه

لهپارێزگاى ههڵهبجه، (15بۆ16) ئامێرى ههناسهدانى دهستکرد ههیه، بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى ههڵهبجه ئاماژه بۆ ئهوهدهکات کهسانى خێرخواز زۆر هاوکاریان بوون و لهڕووى ماددییهوه هاوکاریى کهرتى تهندرستى ههڵهبجهیان کردووه.

ماوهى رابردوو (500) ملیۆن دینار وهک هاوکارى بۆ کهرتى تهندروستى ههڵهبجه لهلایهن حکومهتى ههرێمهوه تهرخانکرا.

ئازاد محهمهد، بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى ههڵهبجه،  لهلێدوانێکدا بههاوڵاتى وت «لهئێستادا بهههوڵى حکومهت و خێرخوازانى ناو ههڵهبجه کهمى کهرهسته و دهرمانمان نیه بۆ تووشبووانى کۆرۆنا».

پێشبینى کرد بههۆى «ئیهمال»ى خهڵک له بهستنى ماسک و رێکاره خۆپارێزییهکان و مهوداى کۆمهڵایهتى، ئهم پایزهو هاتنى کهشوههواى سارد نابێته وهرزێکى باش بۆ کۆرۆنا.

وتیشی «خێرخوازانى ههڵهبجه خۆیان ههستیان به بهرپرسیارێتى کردووهو هاوکارمان بوون بۆ کردنهوهى بهشى چڕى چاودێرى وردو ئێستا لهسهدا (40بۆ50)ی ئهوانه لەدهرهوهى سنورى ههڵهبجه دێن و لێره چارهسهر وهردهگرن کهئهمه ههنگاوێکى گهورهیه بۆ شارى ههڵهبجه«.

تائێستا لهکهرکوک (17) ههزار کهس تووشى کۆرۆنا بوون و لهو ژمارهیه (14) ههزارو (283) کهس چاکبوونهتهوهو (625) تووشبوو بهڤایرۆسهکه گیانیان لهدهستداوه.

ئهمه لهکاتێکدایه که تهندروستى کهرکوک بڕیاریداوه لهسبهینێوه ژمارهى پشکنینهکانى کۆرۆنا له (350) پشکنینهوه زیاد بکات بۆ (600) پشکنینى رۆژانه.

نه‌بیل بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى که‌رکوک، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» له‌ئێستادا (200) ئامێرى C-pap له‌نه‌خۆشخانه‌کانى که‌رکوک هه‌ن، جگه‌ له‌نزیکه‌ى (60) ئامێرى ترى هه‌ناسه‌دان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار