په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه‌یاساى قه‌رز رێککه‌وتنى کازمى و په‌رله‌مانى ماوه
په‌رله‌مانى عێراق ئاماده‌یى نیشانداوه 12 تا 15 تریلۆن دینار په‌سه‌ند بکات تا کازمى قه‌رزى بکات
4 ساڵ لەمەوپێش
ماردین نوره‌دین
مسته‌فا کازمى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌چێته په‌رله‌مان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجام ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌رێککه‌وت له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى داواى کردووه بۆ پێدانى موچه‌و گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌کان و کۆبونى خۆراک.
حکومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى داواى له‌په‌رله‌مانى عێراق کردووه ره‌زامه‌ندى بده‌ن بۆ قه‌رزکردنى بڕى 41 تریلۆن دینار، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه زۆره نارازییه.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی وت:» په‌رله‌مانى عێراق کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ته‌نها 12 تریلۆن دینار ره‌زامه‌ندى بدرێته حکومه‌ته‌که‌ى کازمى بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق قه‌رزى بکات بۆ موچه‌و گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و رووبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کۆبونى خۆراک».
هه‌روه‌ها وتیشى:» ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى کۆبونه‌وه ده‌که‌ین و ئێمه باسى ته‌نها 12 تریلۆن دینار ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر کازمى زۆر پێ‌داگر بێت ده‌کرێته 15 تریلۆن دینار».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که مسته‌فا کازمى له‌چه‌ند رۆژى رابردوو گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى کردووه‌و 41 تریلۆن دیناره‌که‌ى که‌مکردووه‌ته‌وه بۆ 31 تریلۆن دینار که داواى ده‌کات، به‌ڵام په‌رله‌مانى عێراق به‌و بڕه نارازییه‌و رێگه ناده‌ن 15 تریلۆن دینار زیاتر قه‌رز بکرێت.
به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق ژماره(136) هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ک نابێت چوار رۆژ به‌سه‌ریدا تێپه‌ر ببێت دواى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى و پێویسته په‌سه‌ند بکرێت.
جه‌مال کۆچه‌ر، باسى له‌وه‌شکرد دواى ئه‌و کۆبونه‌وه‌که‌یان وه‌ک لیژنه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ کازمى و رێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا به‌زوترین کات ده‌خرێته به‌رنامه‌ى کاره‌وه‌و کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه په‌سه‌ند ده‌کرێت و ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و له‌گه‌ڵیدا «حکومه‌تى عێراق 320 ملیار دیناره‌که ره‌وانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات».
راوێژکارێکى محه‌مه‌د حه‌لبوسى ده‌ڵێت ناکۆکى له‌نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تى عێراق هه‌یه له‌سه‌ر بڕى ئه‌و قه‌رزه‌ى کازمى داواى ده‌کات. ئه‌مین به‌کر، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت»ناڕێکیه‌که له نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێ کردندایه، ده‌سه‌ڵاتى ته‌نفیزى داواى بڕی41 ترلیۆن دینار ده‌کات ئه‌و بڕه زۆر زۆره، له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان پێى وایه ئه‌و پاره زۆره ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر تووشى قه‌رزارى بکات کاره‌ساتى ئابورى لێ ده‌که‌وێته‌وه بۆ ئاینده«.
ئه‌مین به‌کر پێشیوابوو دوا جار هه‌ردووکیان ڕێکده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که بڕێک قه‌رز بکرێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نه‌بێت که حکومه‌ت داواى ده‌کات، وتیشى:» په‌رله‌مان سه‌ڵاحیاتى بڕى قه‌رزه‌که‌ى هه‌یه‌و دیارى ده‌کات نه‌ک حکومه‌تى عێراق».
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌باره‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌که‌وه بۆ هه‌رێم ده‌ڵێت به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت تا رێکه‌وتنى پڕۆژه بودجه‌ى 2021.
بێستون عادل، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌ھاوڵاتی:» حکومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنى 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم، که یاساى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرا ئه‌و بڕه‌ش بۆ هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت».
ناوبراو ره‌خنه‌ى له حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان ته‌نها له‌کاتى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه فراکسیۆنه کوردییه‌کانیان بیرده‌که‌وێته‌وه‌و ته‌نها کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ده‌که‌ن، ده‌بوو دوو مانگ یا سێ مانگ جارێک سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کورد گفتوگۆ‌و راگۆرینه‌وه ئه‌ندام بده‌ن».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که چه‌ندین جار داوایان له حزبه‌که‌یان کردووه که فراکسیۆنه کوردییه‌کان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکرێت، وتى:» دوو خوله له په‌رله‌مانى عێراقم تا ئێستا سه‌رکردایه‌عتى سیاسى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى کورد نه‌کردووه، که وهفدى کوردیش دێته به‌غدا سه‌ردانى فراکسیۆنه کوردییه‌کان ناکه‌ن»