سلێمانی داوادەکات سزای نەبەستنی ماسک کەمبکرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لەپارێزگاى سلێمانى بڕیارى سزادانى نهبهستنى ماسک جێبهجێناکرێت «بەهۆی دۆخی دارایی خەڵکەوە» بەڵام له پارێزگاى ههولێر و دهۆک جێبهجێدهکرێت ژمارهیهک هاوڵاتى سزادراون بە بڕی 50 هەزار دینار.

فهرهیدون عومهر، بهڕێوهبهرى بهڕێوهبهرایهتى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى، لێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت «پێویسته حساب بۆ بارودۆخى دارایى خهڵک بکرێت، چونکه خهڵک پارهى پێنیه و خهڵک ماڵوێرانه ناکرێت سزادانیشى بێته سهر».

تائێستا کۆى گشتیى تووشبووان له ههرێمى کوردستان گهیشتووهته 84 ههزار و 163 کهس، لهو ژمارهیهش 52 ههزار و 496 کهس چاکبوونهتهوه. ههروهها 2 ههزار و 658 کهس گیانیان لهدهستداوه.

فهرهیدون عومهر وهک ئهندامى ژورى ئۆپهراسیۆنهکانى پارێزگاى سلێمانیش جهختى لهوهکردهوه، لهدانیشتنى ئاسایى خۆیاندا باسیان کردووه 50 ههزار دینار بۆ نهبهستنى ماسک «زۆره و گونجا و نیه«.

وتیشى»پێویسته بکرێت به 20ههزار دینار ئهوهش تهنیا بۆ تهکسى و پاسهکان بێت، چونکه ئوتۆمبێلى تایبهتى کهسهکان خزم و خێزانى یهکترن و لهماڵهوهش ههر پێکهوهن، بۆیه پێویست ناکات ماسک بهکاربهێنن».

فهرهیدون عومهر هەروەها وتی «بڕیارهکه لە پارێزگاى سلێمانى تائێستا جێبهجێ ناکهین، بهڵکو ئهوه تهنیا هەولێکە بۆ جێبهجێکردنى ڕێنماییهکان، بۆیه ئهوهندهى مهبهست لهئهوهیه رێنماییهکان جێبهجێبکرێت ئهوهنده مهبهست وهرگرتنى پارهنییه«.

لهسهرهتاى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له جیهان و لهههرێمى کوردستاندا زۆر جهخت له جێبهجێکردنى ڕێنماییه تهندروستیهکان دهکرێتهوه که گرنگترینیان بهستنى ماسک و دهستکێش و دورکهوتنهوهیه له شوێنى قهرهباڵغه.

به بڕیارێکى هاوبهشى وهزارهتى ناوخۆ و وهزارهتى تهندروستى ماوهى زیاتر له مانگێکه بهستى ماسک کراوهته ناچاریى، که دهسهڵات دراوهته ئیداره سهربهخۆکانى پارێزگاکان بۆ دیاریکردنى نرخى سزاکانى ئهو کهسانهى که ماسک نابهستن و له بازاڕ و شوێنه گشتیهکاندا هاتوچۆ دهکهن.

قایمقامى ههولێر، جهخت لهوه دهکاتهوه له پارێزگاى ههولێر بڕیارهکه جێبهجێکراوه و چهندین کهس غرامه کراوه که نرخهکهى به 20ههزار دینار دیاریکراوه.

نهبهز عهبدولحهمید، قایمقامى ههولێر، له لێدوانێکدا بهھاوڵاتی وت «بریارهکه جێبهجێدهکرێت و پابهندبونێکى باشیش ههیه لهلایهن هاوڵاتیانهوه، بۆیه لهئێستادا کهمترین کهس دهبینرێت که ماسک نهبهستێت».

بڕیارهکه دراوهته ههموو لایهنهکان وهک پۆلیس و ئاسایش و شارهوانى و تهندروستى.

نهبهز عهبدولحهمید وتی «ئامانجمان پاراستنى زیاترى هاوڵاتیانه، چونکه ژمارهى توشبوان بهداخهوه زۆر بهرزبۆتهوه«.

نرخى نهبهستنى ماسک بۆ شوێنه گشتیهکان بهپێى گهوره و بچوکى شوێنهکه به 150ههزار دینارەوه دهست پێدهکات بەرەو سەرەوە.

لهشکر حهمید، سهرۆکى لیژنه هاوبهشهکانى قایمقامیهتى سلێمانى وتی «که ههر لهسهرهتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوه لیژنهمان ههیه و ڕۆژانه سهردانى شوێنه گشتیهکان و ریستۆرانت و کافێکان دهکهین، بهپێى شوێنهکه غرامه دهکرێن لهسهر نهبهستنى ماسک بۆ کارمهندان و ئهوانهش که دێنه ناو شوێنهکهیانهوه«.

هێمن سلێمان، بهرپرسى ڕاگهیاندن و پهیوهندیهکانى پۆلیسى دهۆک، له لێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت» لهپارێزگاى دهۆک یش زۆر کهس سزادراوه بههۆى نهبهستنى ماسکهوه«.

ههروهها وتیشى «لهڕێگهى تیمهکانمانهوه، ههر کهس ماسک نهبهستێت و له دهرهوهى ماڵهوه بێت و لهسهر جاده بێت یاخود له شوێنه گشتیهکان سزا دهدرێت و ڕاستهوخۆ 20ههزار دینارى لێوهردهگیرێت».

بهرپرسى راگهیاندنى پۆلیسى دهۆک جهختى لهوهشکردهوه «ههر کهسێک ماسک نهبهستێت، 20ههزار دینار غرامهکراوه و زۆر کهسیش ههبوه تا ئێستا».

وەزارەتی تەندروستی دهسهڵاتی داوەتەوە ئیداره سهربهخۆکان بۆ جێبهجێکردنى بڕیارهکان لهناویشیاندا بڕیارى نهبهستنى ماسک، که ههر پارێزگایهک خۆیان بڕیارى پێویست لهبارهیهوه دهدهن».

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى تهندروستى ههرێم، له لێدوانێکدا به ھاوڵاتی وت «نرخى غرامهکهش لهلایهن ئیداره سهربهخۆکانهوه دیاریدهکرێت و دهکرێت بهپێى بارودۆخى دارایى خهڵکى پارێزگاکه بگۆرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار